ئه‌و شه‌وه د.فوئاد مه‌عسوم خه‌ریکی چی بوو؟
Friday, 26/12/2014, 12:00
ده‌سه‌ڵاتی کوردی له هیچ کاتیکدا بیرکه‌ره‌وه و ده‌ستپێشکه‌ر نه‌بووه بۆ هێنانه‌دی مافه‌کانی کورد، بی پلان و بێ نه‌خشه‌ی ڕێگا خۆی فڕێداوه‌ته ناو کیشه وپرسه چاره‌نوسسازه‌کان، به کورتیه‌که‌ی حکومه‌تی کاردانه‌وه بووه، دوای ڕووداوه‌کان که‌وتوه نه‌ک پێشبین بێت، هه‌موومان ئه‌و شه‌وه‌مان بیره که له گرده‌که‌ی زه‌رگه‌ته چۆن که‌وتبونه گێژاوێکه‌وه که هیچ چاره‌سه‌ریان پێ نه‌بوو، ئه‌وه بوو نه‌وشیروان مسته‌فا به پرسیارێکی کورت و پوخت کۆتایی هێنا به‌و سه‌رلێشیواویه، کاتیک به بیرمه‌ندی لێزان و سه‌ربژیری بنه‌ماله‌ی ووت: گه‌ر په‌نا نه‌به‌ینه‌وه به‌غدا تۆ ده‌توانیت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی کوردستان بده‌یت، پیاوه ئابووریناس و دپلۆماتکه‌ش دوای سه‌ر نه‌ویکردنێک ،وه‌لامه‌که‌ی نه‌و بوو، بۆیه ده‌ستبه‌جێ کۆتایی به‌و دانیشتنه درێژه چه‌ند کاژێریه هێنراو ته‌له‌فۆنکرا بۆ کۆرسه‌که‌ی په‌رله‌مان که به‌شداری دانیشتنه‌که‌ی په‌رله‌مانی به‌غدا بکه‌ن، کاتێک ئه‌وان وه‌ک کۆرسی سروود خۆیان کرد به هۆڵه‌که‌دا عه‌بادی له گه‌رمه‌ی خوێندنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی کابینه‌که‌یدا بوو، ئه‌وه‌ی حسابی بۆ نه‌کردبوو به‌شداری کۆرسه‌که بوو، له‌و لاشه‌وه له پڕێکا پیاوه په‌مه‌ییه‌که که سه‌رۆک کۆماری عیراقی فیدراله خۆی کرد به هۆڵه‌که‌دا و به بێ ده‌نگی دانیشت و هیج گرنگیه‌کی پێنه‌درا، دوای ماوه‌یه‌ک ده‌ستی کرد به گیرفانیا و پینوسه‌که‌ی ده‌رهیناو ده‌ستی کرد به نووسین، زۆربه‌ی خوێندنه‌وه‌کان بۆ ئه‌وه ده‌چوو که ئه‌مجاره مه‌سه‌له‌که‌ی به هه‌ند وه‌رگرتوه و ناڕازیه که هیج حسابیان بۆ کورد نه‌کردوه و ئه‌میش هه‌ڵوێستی خۆی ڕاده‌گه‌ێنێت و واز له پۆسته‌که‌ی دێنێ و نامه‌ی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌که‌ی ده‌داته سه‌رۆکی په‌رله‌مان و تۆزێک شه‌ڕواڵه شله‌که توند ده‌که‌ینه‌وه، سه‌د جار مخابن وا ده‌رنه‌چوو، نه‌ک ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه نه‌بوو به‌ڵکو ئه‌و نامه‌یه چه‌ماندنه‌وه‌یه‌کی بێ وێنه بوو له سه‌رۆک کۆماره‌وه، ناوه‌ڕۆکی نامه‌که ئه‌مه بوو:
بۆ به‌ڕێز سه‌رۆکی په‌رله‌مان.. سڵاو،
بۆچی هیچ به‌خێرهاتنتان نه‌کردم؟
ئه‌وه بوو دوای ته‌واوکردنی به‌رنامه‌که‌ی عه‌بادی، سه‌لیم جبوری ئینجا له‌سه‌ر داوای پیاوه په‌مەییەکە خۆی به‌خێرهاتنی کاک فوئادی مه‌لا مه‌عسومی کرد! ئیتر گه‌شایه‌وه و ئارامتر گوێی شل کرد، بۆ ڕاستی و دروستی ئه‌م باسه گه‌ر وانیه با به‌ڕێزدکتۆر فوئاد خۆی بێته ده‌نگ! ئه‌م ئه‌ته‌کیته له چ عورفی دیپلۆماسییه‌تێکدا بوونی هه‌یه لای سه‌رانی کورد نه‌بیت، بۆیه نه‌ک خۆیان به‌ڵکو هه‌موو میلله‌ته‌که‌شمانیان سووک کردوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست