گه‌ر به‌رهه‌م ساڵح وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی دایه‌وه، ده‌ڵێم وڵات له ده‌ستێکی ئه‌میندایه!!! ..
Tuesday, 15/06/2010, 12:00
به خۆتان و ئایدزه‌وه سه‌ر سه‌ر و چاوی مه‌هاتن لای خه‌ڵکی سلێمانی ڕوون و ئاشکرایه که کاک به‌رهه‌م شه‌ریکه به‌شی خاوه‌ن سه‌رمایه حسه‌ینی مه‌لا حه‌کیمه که خاوه‌نی کاسۆ مۆڵه، کاتێک که به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک وه‌زیرانی حکومه‌ته‌که‌ی سلێمانی بوو، ئه‌و زه‌ویه‌ی که به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانیه و ئێستا کاسۆ مۆڵی له‌سه‌ر بیناکراوه کاک به‌رهه‌م به نرخێکی هه‌رزان و به تاڵان دای به به‌ڕێز حسه‌ینی مه‌لا حه‌کیم ، ئێستاش که ستافێکیان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و مۆله له چینه‌وه هێناوه، به پێی ڕێنماییه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مانه‌وه و نیشته‌جێبون ،ده‌بوایه ئه‌و ستافه پشکنینی پزیشکیان بۆ بکرێت که ئایا ئه‌وانه هه‌ڵگری نه‌خۆشی خراپ نین وه‌ک ئایدزHIV ، له‌سه‌ر و به‌ندی کردنه‌وه‌ی کاسۆ مۆڵدا و به‌ده‌ر له هه‌موو یاسایه‌ک به‌رهه‌م ساڵح فه‌رمانی داوه که ده‌بێت چه‌ند کارمه‌ندێک له تاقیگه‌ی پشکنینی ته‌ندروستی سلێمانیه‌و بێن بۆ کاسۆ مۆڵ بۆ وه‌رگرتنی خوێن له‌و چینیانه تا پشکنینیان بۆ بکرێت، که ده‌بوایه چینیه‌کان بچونایه بۆ تاقیگه نه‌ک کارمه‌نده‌کانی تاقیگه بێن بۆ کاسۆ مۆڵ، باشه ئه‌مه له پای چی، بۆ که کوردێکی نیشته‌جێی هه‌نده‌ران که داوای مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی 5 ساڵی ده‌کات ده‌ینێرن بۆ ئه‌و پشکنینه و 35 هه‌زار دیناریشی لێوه‌ه‌رده‌گرن، له هه‌مووی خراپتر و قێزه‌وه‌ن تر ئه‌وه‌یه دوای ئه‌و پشکنینه ده‌رکه‌وتوه که له‌و 100 که‌سه چینیه‌ی پشکنینیان بۆ کراوه حه‌ڤده که‌سیان هه‌ڵگری ڤایرۆسی ئایدزن! ڕێک وه‌ک ئه‌و ڕێژه‌ی بودجه‌یه‌ی که له به‌غداوه دێت ، که‌چی ماوێشنه‌ته‌وه و کار ده‌که‌ن! ئه‌و چینیانه ئێستا له سلێمانی ده‌ژین و بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ مۆڵه‌تیان دراوه‌تێ بۆ کارکردن و ڕۆژانه تێکه‌ڵی خه‌ڵکی ده‌بن ، دیاره به لای کاربه‌ده‌ستانی سلێمانیه‌وه گرنگ نیه چی ده‌بێت، باشه بۆ ئه‌م پشکنینه ده‌که‌ن و بۆچی؟ ئه‌مه گه‌ر گاڵته‌کردن نه‌بێت به هه‌موو ڕێسا و ڕێنمایه‌ک ئه‌ی چیه، له پای چی ده‌گه‌ڕێن بۆ تووشبوان به ئایدز.
بۆ ڕاستی ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم با لیژنه‌یه‌ک پێک بهێنرێت و له‌مه‌ی من ده‌یڵێم بکۆڵنه‌وه به مه‌رجێک پێشوه‌خت کۆپی خه‌زنکراوی ئه‌و زانیاریانه نه‌سڕدرێته‌وه، پرسیارێکه و له کاک به‌رهه‌می ده‌که‌ین به‌و پێیه‌ی سه‌رۆکی زانکۆی ئه‌مێرکیه له سلێمانی و هه‌ڵگری دکتۆرایشه! له‌وانه‌شه ئه‌و هه‌موو سۆزانیه هاورده‌یه‌ی که هێنراونه‌ته سلێمانی و هه‌ولێر که له یانه‌کانی به‌رپرساندا سه‌ما ده‌که‌ن ئه‌وانیش به هه‌مان شێوه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا کرا بێت.
وڵاتێکی به‌ره‌ڵڵا و ده‌سه‌ڵاتێکی تێکده‌ر و بێ به‌ها.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست