کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێستا جه‌نابی مام جه‌لال پێیڕاگه‌یاندین كه‌ئاماده‌یه‌ به‌فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت كاك كه‌مال بنێرێته‌وه‌ بۆ سلێمانی ئه‌گه‌ر كچه‌كه‌

Wednesday, 29/08/2012, 12:00


له‌ وه‌لامی وتاریکمدا (کوا دکتۆر که‌مال فوئاد) له‌ کوردستانپۆستدا له‌ 24 ئه‌م مانگه‌دا، به‌ په‌له‌ به‌ڕێز د.جه‌مال فوئاد له‌ کوردستانی نوێدا به‌ناوی بنه‌ماڵه‌ی د.که‌مال فوئاده‌وه‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی بێ پێزی بڵاوکردۆته‌وه‌ که‌ زیاتر له‌ دووپاتکردنه‌وه‌ی به‌یعه‌ و وه‌لاو ده‌چێت بۆ خودی سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدرال وه‌ک له‌وه‌ی وه‌ڵامی که‌سێکی به‌ ئه‌زموونی ئه‌کادیمی قاڵبووی گۆڕه‌پانی زانست بێت که‌ چه‌نده‌ها ساڵ سه‌روسه‌ودای له‌گه‌ڵ ڕاستیدا کرد بێت، سه‌یرم لێهات ئه‌مه‌ وه‌ڵامی شاره‌زایه‌کی چه‌ند ساڵه‌یFAOبێت. به‌هه‌رحاڵ د.جه‌مال ده‌ڵێت:(...به‌ڵام ناوه‌ڕۆکی وتاره‌که‌ سه‌رجه‌م دووره‌ له‌ ڕاستیه‌وه‌ به‌داخه‌وه‌ چه‌واشه‌کاریه‌کی زۆری تێایه‌).

ئه‌وه‌ی وتاره‌که‌ی منی خوێندبێته‌وه‌ یه‌کسه‌ر ده‌زانێت به‌ چ مه‌به‌ستێک و چ نه‌فه‌سێک نووسراوه‌ گه‌ر خۆی گێل نه‌کات، ئه‌وه‌ی د.جه‌مال ده‌یڵێت به‌ ته‌واوه‌تی کۆکه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر ئه‌و سێ هۆکاره‌ی که‌ من ئاماژه‌م پێکردوه‌ که‌ کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ته‌ندروستی د.که‌مال فوئاد داناوه‌، ئیتر کام چه‌واشه‌کاری برای به‌ڕێز، ئیتر نازانم ئه‌م وتاره‌ی به‌ڕێزتان به‌ ته‌کلیف بووه‌ یان ته‌شریفه‌! با خوێنه‌ر خۆی به‌راوردێک بکات له‌ نێوان ئه‌وه‌ی من نوسیومه‌ و ئه‌وه‌ی کاک د.جه‌مال نوسیویه‌تی . له‌ وتاره‌که‌ی مندا هاتوه‌:

دکتۆر که‌مال فوئاد له‌م ساڵانه‌ی دواییدا تووشی چه‌ند ڕووداو و کاره‌ساتێکی ناخۆش بووه‌وه‌، که‌ به‌ ته‌واوه‌تی کاریگه‌ری زۆر نێگه‌تیفیان هه‌بوو له‌ سه‌ر ته‌ندروستی و په‌کیانخست، له‌وانه‌: -پێش 3-4 ساڵ کوڕه‌که‌ی به‌ کاره‌ساتێکی ناخۆش له‌ ئه‌ڵمانیا گیانی له‌ده‌ستدا. ئه‌و کوڕه‌ی خه‌ریکی بڕین و ڕێکخستنی چیمه‌نی باخچه‌که‌یان بوو به‌ ئامێرێکی کاره‌بایی، به‌هۆی ته‌زووی کاره‌باوه‌ ده‌ستبه‌جێ گیانی سپارد. ئه‌م ڕووداوه‌ پشتی دکتۆر که‌مالی شکاند، به‌تایبه‌تی که‌ ته‌نها یه‌ک کوڕ و کچێکی هه‌بوو. -دواتر کۆچی د.ئیحسان فوئادی برای ئه‌وه‌نده‌ی تر په‌رێشانیکرد. -له‌ 16-12-2011 شدا هێڵگای خێزانی له‌ ته‌مه‌نی 71 ساڵیدا له‌ به‌رلین کۆچی دواییکرد و دکتۆر به‌ ته‌نها مایه‌وه‌.

له‌ وتاره‌که‌ی کاک د.جه‌مالدا هاتوه‌:
بێگومان كوڕ مردن كۆستێكی گه‌وره‌یه‌ به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر تاقانه‌ش بێت و به‌كاره‌ساتیش بڕوات، به‌ڵام بۆ مێژوو ده‌یڵێم كه‌مالی برام له‌ئاست ئه‌و كاره‌ساته‌دا وه‌ك كێوی ده‌ماوه‌ند وابوو، خۆڕاگربوو نه‌ی هێشت وره‌ی نزم ببـێ، هه‌رچه‌نده‌ خۆشی دووجار به‌سووكی تووشی نۆره‌ دڵه‌ بووبوو، به‌ڵام به‌چاره‌سه‌ری پزیشكی له‌به‌رلین باری ته‌ندروستی زۆرباشبوو. له‌دوای ئه‌و ئازاره‌ گه‌وره‌یه‌، مه‌رگی ئیحسانی براشم زۆر كاریگه‌ر بوو، چونكه‌ نه‌ك هه‌ر برا، هاوڕێی نزیكیشی بوو، بۆیه‌ زۆر پێی خه‌مبار بوو، لێره‌دا ده‌بێ ئه‌وه‌ بڵێم كه‌ له‌هه‌ردوو كۆستی بنه‌ماڵه‌ماندا، به‌ڕێز مام جه‌لال و برایانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیی ی.ن.ك و هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌كانی له‌ده‌وری بوون و دڵنه‌وایی ئه‌وان هه‌رده‌م خه‌م ره‌وێنی بوون. *له‌حوزه‌یرانی 2010 له‌كۆنگره‌ی یه‌كێتیشدا كه‌مال بڕیاریدا خۆی نه‌پاڵێوێته‌وه‌ بۆ سه‌ركردایه‌تی به‌رامبه‌ر به‌وه‌ سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی رێزیان گرت و به‌گوڵباران بڕیاره‌كه‌یان په‌سه‌ندكرد، دوای ئه‌وه‌ رۆیشته‌وه‌ بۆ به‌رلین له‌وێ هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌خۆش كه‌وت، ئیتر كه‌مال خۆی له‌بیرچووه‌و هه‌میشه‌ له‌خه‌می هاوڕێی ژیانیا خاتوو هیڵگا بوو ماوه‌یه‌كی زۆر له‌نه‌خۆشخانه‌ بوو، كه‌مال هه‌رده‌م به‌دیاریه‌وه‌ بوو له‌مانگی ئۆكتۆبه‌ری 2010 خێزانه‌كه‌ی له‌نه‌خۆشخانه‌ هاته‌ ده‌ره‌وه‌و باری ته‌ندروستی روو له‌باشی بوو تا له16‌/12/2011 خێزانی كه‌مالی برام كۆچی دوایی كرد، له‌به‌رلین و له‌سلێمانی به‌هیمه‌تی بنه‌ماڵه‌و هاوڕێیان و دۆستان و خه‌مخۆرانی كه‌ماله‌وه‌ رێوڕه‌سمی شایسته‌ی بۆ كرا. ئیتر كه‌مال به‌ته‌نیا مایه‌وه‌

*ئیتر سه‌ره‌نجام شه‌وێك له‌و ته‌نیاییه‌یدا جه‌ڵته‌یه‌كی ده‌ماغی بۆ هاتبوو، به‌ته‌نیا له‌ماڵه‌وه‌ كه‌وتبوو، پاش دوو رۆژ ئه‌مجا كچه‌كه‌ی به‌و رووداوه‌ی زانیبوو گه‌یاندبوویه‌ نه‌خۆشخانه‌ ماوه‌ی سێ مانگ به‌بێ هۆشی مایه‌وه‌.

دوای زیاتر له‌سێ مانگ هۆشی هاته‌وه‌ به‌رخۆی، ئه‌مجا گوێزرایه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت كه‌ئه‌وی راستی بێ یه‌كێكه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ باشه‌كانی ئه‌ڵمانیا

*ئێستا جه‌نابی مام جه‌لال پێیڕاگه‌یاندین كه‌ ئاماده‌یه‌ به‌فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت كاك كه‌مال بنێرێته‌وه‌ بۆ سلێمانی ئه‌گه‌ر كچه‌كه‌ی و پزیشكه‌كان قایل بن.

ئه‌م ئێستایه‌ گرنگه‌ که‌ پێیان ڕاگه‌یاندون بۆ مانگێک پێش ئێستا نا؟ من زوو ئه‌و پێشبینیه‌م کرد بوو له‌ پێشه‌کی وتاره‌که‌مداکه‌ دوای ئه‌م وتاره‌ کاردانه‌وه‌کان‌ چۆن ده‌بن بۆیه‌ گوتومه‌ که‌: دڵنیاشم دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م وتاره‌ ده‌ستده‌که‌ن به‌ پڕۆپاگه‌نده‌کردن، گوایه‌ هه‌میشه‌ ئاگایان لێی بووه‌ و خه‌میان خواردووه‌! له‌ کۆتاییدا سه‌یرم لێدێت د.جه‌مال به‌هیچ جۆرێک باسی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ ناکات که‌ من باسم کردوه‌، برام هیچ نه‌بێت بڵێ ڕاست نیه‌ و چه‌واشه‌کاریه‌!


http://www.calameo.com/read/000163913cfd9f7d39f06

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=3846fac2


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە