کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


نەمانزانى (فارس نەوڕۆڵى) لە زاگرۆس تیڤى ڕۆژنامەنووس بوو، یا سیخوڕى پاراستنى بنەماڵەى31 ئاب بوو؟!

Wednesday, 16/06/2010, 12:00


كاتێ پارتى و بنەماڵەیى خیانەتكارى 31 ئاب ، وەڵامى بۆ بەرامبەرەكانى پێنامێنێت، یارى بە كارتە هەمیشە دۆڕاوەكانى دەكا، كە ئەوانەى بە منداڵەكانى حزب ناسراون، دەیانخاتە بازاڕەوەو، لە ڕێگەى بەناو میدیا حزبیەكانیەوە، تفیى كردۆتە دەمیان و فێرى شەڕە جنێو تەشهیرو قەزف و سوكایەتى و ناوزڕاندن و گاڵتەجاریان دەكاو كردووە، بەڵام ئەمجارە بنەماڵە ڕوو زەردەكەى سەرى سوور، لە شاشە شەنگاویى و ڕوو زەردەكەى زاگرۆس تیڤى داهێنانێكى داهێنا، كە یەكێك لە هەتیووەكانى بەر سینەماكانى هێنایە سەر شاشە، كە ئەویش(فارس نەوڕۆڵى) بوو!!
زەنگى مۆبایلەكەم لێداو، ئاگادار كرامەوە، كە 3 دەقیقەیە جاسوسەكەى لقى 4 ، كە بە(فارس نەوڕۆڵى) ناسراوە بە پێى پەتیى و بەناو ئەو قوڕەیى مەسعود مەسرور گرتویەوەتەوە، خەریكى تەپوتۆزەێكە مەگەر تەنها خۆیى چاویلكە لە چاوبكاو، لەو تەپۆتۆزە خۆیى دەباز بكا، كە بە هەموو شێوەیەك كەوتۆتە هێرش كردنە سەر ڕۆژنامەنووسانى ئازاد و ئەهلى و سەربەخۆكانى سنوورى سلێمانى ، بە تایبەتى رۆژنامەكانى هاوڵاتى و ئاوێنەو لڤین و ئەوانەى ئۆپۆزیسون و، بە هەتیوەكانى بەر سینەمانیان دەشوبهێنێت!
ئەوەى تووشى شۆكى كردین، كە فارس نەوڕۆڵى خۆی بە (ڕۆژنامەنووس) ناساندووەو، دوور لە ئەدایى پیشەیى ڕۆژنامەوانى و ئەخلاق و بنەماكانى دیالۆگ تەپوتۆزى لەو قوڕە خەستە دەكرد، كە دەزگایى پاراستنى بنەماڵە زۆر بێمەنتانەو دوور لە هەموو بەها ئینسانى و ئاسمانیەكان، لەسەر چەند پەرەگراڤێكى خەیاڵاوى خوێندكار و ڕۆژنامەنووس (زەردەشت عوسمان)یان تیرۆر كرد!
كاتێ مەسعودو بنەماڵەكەى زمانى گفتۆگۆ ژێر پێدەنێن، دەبێ چى چاوەڕوانیەكمان لە فارس و قەزەمە هاوشێوەكانى هەبێ؟!
بۆ ئەوەى باشتر (فارس نەوڕۆڵى) بناسن، ببورن، بۆ ئەوەى لاپەڕە ڕەش و سیخوڕیەكانى فارس نەوڕۆڵیتان پێبناسین، بە ویژدانەوە ئەم چەند دێڕە بخوێننەوە، كە فارس واتە سوارچاكەكەى پاراستن وەها دەستى پێكردووەو، بەو شەڕە جنێوە گەیشتووە؟!!
فارس نەوڕۆڵى لە دایك بووى 1969 لە گوندى هەسەنئاوا لە سنورى هەڵەبجە هاتۆتە دونیاو، تاپۆلى 3 سەرەتایى خوێندووەو، لە جیاتى سەربازى بۆتە جاش لاى (حەمەى ئاغا وەیسى نەوڕۆڵى) لە هەڵەبجە تا ڕاپەڕین!
دوایى ڕاپەرین ماوەیەك خۆیى بە ماركسى دەزانى و دوایى هاوڕیانى حزبى كۆمۆنیستى دەكەوتوو، داواى ماڤى كرێكارنى دەكردو، دوای ئەوەش كەزانى پارەیى تیانیەو بێ كەڵكە، ماوەیەك لە دەزگاى زانیارى یەكێتى نزیك بوەوەو، كە زانى كەمى دەدەنێ، لەگەڵ چەند كەسێكى هاوشێوەیى خۆى موشەخۆرانە، حزبێكى كارتۆنیان دامەزراندو، نیوەیان سەر بە دەزگاى زانیارى و، نیوەكەى تریان سەر بە دەزگاى پاراستن بوون، بەناوى پارتى یەكێتى نەتەوەیى كوردستان!
لە كاتى شەڕى ناوخۆ بەشەكەى پاراستن لە سلێمانى ئاشكرابوون، كە ڕزگارى برازایى فایەقە ڕەشیشان لەگەڵدابوو، بە كۆستەرێك چوونە ناو پارتى یەوە!
كە فارس لەناویاندا پلەى ئەندام لقى بۆ دیارى كرابوو لەلایەن پارستنەوە، تا 31 ئاب!
كاتێ خیانەتەكەى 31 ئاب روویدا فارس لە هەڵەبجە چەندینجار ئەوەى لاى پارتیەكان دركاندبوو، ئەوەى بنەماڵەى بارزانى كردویەتى گەورەترین و قێزێوترین و خیانەتى مێژوویە، كە سوپاى بەعس ى بۆ ناو كوردستان پەلكێش كردووە؟!
بە پێى زانیاریەكانى ئەو برادەرانەى پارتى كە لە هەولێر بوون، لە گازینۆ شەعب، بەو شێوەیە باسى فارس دەكەن، كە بۆ پلەو پۆست و پارە سەدان و بگرە زیاترى ڕاپۆرتى بۆ پاراستن بەرزكردۆتەوە، دژ بە پارتیەكان كە خۆیان بە مەلاى زانیووە، ماوەیەك لەسەر ڕاپۆرت نووسین لە نێوان فارس و حەسەن جەبارى و نەوڕەس ڕەشید شەڕبوو، یا بڵێن پێشبڕكیان بوو، كامیان زۆرترین ڕاپۆرت بۆ پاراستن ڕەوانە بكات، تا ئەوەى وەك دەڵێن فارس لە هەر 4 لاوە پارتى و بنەماڵەو دەزگاى پاراستنى ڕاپۆرت باران كردووە، لەلایەك بۆ پاراستنى لقى 4 كە ئەو كات ئاكۆ عومەر ناسراوە بە ئاكۆ چاوشین بەرپرسى پاراستن بووەو، لە لاى دووەم بۆ كەریم شەنگارى كە ئەو كات بەرپرسى پاراستنى گشتى بووەو، لاى سێهەم بۆ ئازاد بەروارى و، لاى 4 بۆ مەسرور بارزانى!
وەك مامۆستاكەى پارستنى لقى 4 لە گازینۆ شەعب باسى كرد، كە تا ئەمڕۆش فارس نەبۆتە جێگاى متمانەى بنەماڵەى بارزانى هەرچەندە زۆرشتى نهێنى لە دژى یەكێتیش ئەنجامداوە؟؟؟؟!
ئێستا ئەو قسەى بە قەدەر ژنێك لەناو پارتیدا ناخۆو هیچ ئەرزشێكى نیە ، فارس نەوڕۆڵى یە، بە بڕوانامەى ساختەو تزویر هەر وەكو مەسعودى تەزویرچى سەرۆكە گێلەكەى پۆلى 6 ناوەندى بە تەزویر بڕیوەو لە زانكۆى كۆیە لە ڕاگەیاندن دەخوێنێت!
پیاوێكى ئەوەندە پەل بێت و، زۆر پەلەیەتى و هەزار واستەى كردووە بیكەنە بەرپرسى پاراستنى لقى 4، بەڵام هەروەكو مامۆستاكەى لقى باسیكردووە، فارس لەناو پارتى تەنها وەك شۆڤاش(جاسوس) رەفتارى لەگەڵدا كراوە!
ئەوەى ماوە بڵێن، فارس نەوڕۆڵى یەك 4 حزبى كردبێ و ڕۆڵى جاسوسى دیتبێ، ڕۆژێك لە ڕۆژان بە پراكتیك كارى ڕۆژنامەوانى نەكردبێ و، نەزانێ رۆماڵى هەواڵێك بكاو، دیزاینى راپۆرت و ڕێپۆرتاژ و بە دواداچوون و شیكارى راپۆرت ساز بكا، ئیتر بە چیا بووە رۆژنامەوان، یا تەنها بۆ هێرشكردنە سەر خامە پیرۆزەكانى ڕۆژنامەوانەكانى میدیاى ئەهلى و ئازاد و ئۆپۆزێسۆنەكان، بۆ جنێو باران كردن پاراستنى بنەماڵە بەكارى هێناو، بەتایبەتى بۆ هێرشكردنە سەر ڕەمزەكان و تێكۆشەرەكانى گۆرانخوازان هێناویانەتە سەر خەت، بەڵام خەتیان بۆ نەكێشابوو، خۆیى لە هەموو داو هێڵەكان داوو، گەورەترین داهێنانى هێنایە كایەوە، ناوێكى دیكەى بۆ منداڵەكانى حزب داهێنا، بەوەى كردنى بە هەتیوەكانى بەر سینەماكان، لەگەڵ ڕێزى زۆرمان بۆ ئەو ئینسانانەى تواناكانیان لە بوارى سینەما خستۆتە گەڕ، مەبەستى ئێمەو فارس دیارە، ئەو گەنجانە دەگرێتەوە، كە لە ساڵانى هەڤتاكان لە 40 یەوە بە باوەش خۆیان دەگەیاندە 100 و بەرەو بانەوە!!
هەر چەندە جوانیە، زۆر ئەوە بڵێینەوە، كە سلێمانى زۆر دەمێكە باى بایى لە بنەماڵەى خیانەتكارى 31 ئاب كردووە، ئەنجامى هەڵبژاردنەكانیش شاهیدى ئەوەمان بۆ دەدەن!
بژى فارسە سوارچاكەكەى بەرسینەما سیروانى سلێمانى!
چونكە ئەمڕۆ تاكە سینەمایەك لە سلێمانى لەناوەندى شاردا بیت و ،منداڵەكانى حزب فلیمسازیان پێبكرێت و بەكاریان بهێنن، تەنها سینەما سیروانە!




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە