کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەیمانگاى كۆمپیوتەرى كەلار/مامۆستا (نەوال) براكانى هێنایە سەر پەیمانگاكە و ئیهانەیانى كرد

Sunday, 19/09/2010, 12:00


پەیمانگاى كۆمپیوتەرى كەلار ئەوجێگایەیە كە خوێدنكار تێدا فێرى وانەى كۆمپیوتەر دەبیت دوارۆژێك بۆ كۆمەڵگا پێك دێنیت .بەرێوەبەرى ئەوپەیمانگایە ئەوەى توانابێت تێدا نیە ناتوانێت هیچ بڕیاریكى دروست بدات لەنێو مامۆستاكان تەنها چەند رووى نەبێت , لاى ماموستایەك روویەك پیشان ئەدات لاى یەكێكى تریان روویەكى تر هەرچى رووى هەیە هەموو خیانەتە لەوى تر.
لەسەروى ئەوەشەوە كەسێكى تابلێت گەندەڵە. بالێرەوە بێنە سەر ئەسڵى مەسەلەكە رۆژى چوار شەممە رێكەوتى 15/9/2010 بوو یەكەم رۆژى پەیمانگا دەبێت هەموو مامۆستایان كۆدەبنەوە بۆ دابەشكردنى وانەكانیان هەركەس بەگوێرەى پلە وئەختێاێى خۆى وانە وەردەگرێت كەچى بەپێش چاوى بەرێوەبەرى بێ توانا مامۆستا هەیە بیركارى تەواوكردوە ئەڵێ من حەزم لەوانەى كۆمپیوتەرە بیلێمەوە .هەركەس بەمیزاجى خۆى شتەكان وەردەگرێت هەرمامۆستایەك خەباتى زیاتربێت ئەتوانێت باشترین وانە هەڵبژرێت ئەم دابەشكردنى وانانە چەند جەلسەیەك دەخایەنێت وەكو پەرلەمانە حەیاتەكەى خۆمان تالەكۆتایدا ئەبێت بەموناقشەیەكى زۆر توند ئەنجامى خراپى لێدەكەوێتەوە بەرێوەبەر بەجێیان دەهێلێت دەڵى بۆخۆتان چارەسەرى بكەن .لەنێو ئەو مامۆستایانە مامۆستیەكى ئافرەت دەبێت بێ یەك دوو دەست دەكات بەبرَیاردان دەلێ بۆ هیچ مامۆستایەك نیە لەجارێك زیاتر سجلى نمرە بەرێت مامۆستا (رێبوار)دەلێ ئەزانم مەبەستت منە من جارێك بردوومە ئیتر ئەوەندە مەڵێ ئەیش مامۆستا (نەوال) دەست دەكات بەقسەكردن بەو مامۆستایە دەلێ تۆ بێ ئسلوبى ئەویش وەلامى دەداتەوە ئەبێت بەشەریان مامۆستا نەوال تەلەفون دەكات بۆ براكانى دێت بە شەق دێنە دەرگاى پەیمانگا و پاڵ بەپۆلیسەكەوە دەنێن خۆیان دەكەن بەژوورى بەرێوەبەر هەچى قسەى ناشرین هەیە پێان دەكات كاكى بەرێوەبەریشى ئامۆزاى مامۆستا (نەوال)ە هیچ ناڵێت براكانى مامۆستا نەوال بەبەرێوەبەر دەلێن تۆ(گ)ى لەپێش چاوى خۆت قسە بە ئامۆزاكەت دەڵێن ئەویش تێك دەچێت دەلێ ئێرە پەیمانگایە نابێت ئەوانیش هەرچى قسەى ناشرینە بە پەیمانگا و مامۆستاكانى دەڵێن .مامۆستا رێبواریش تەلەفون بۆ براكەى دەكات پۆلیسیان بۆ دێنێت ئەوان خۆیان وون دەكەن بەرێوەبەرى ترسنۆك دەلێ هیچ نیە خۆم چارەسەرى دەكەم هیچ لێرە نەبووە. كەپۆلیسەكان دەرۆن دیسان براكانى م(نەوال)دێنەوە چینێكى تر بە مامۆستاكان دەكەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە