کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتى ئاوا حسابمان بۆ ئەكات یەكێتیەكان

Wednesday, 08/07/2009, 12:00


لە مەراسیمى خەتڵاتكردنى دەرچووانى خولى ئافرەتانى پارتى دیموكراتى كوردستانى بۆ ئافرەتانى سەركردە كە بەحساب هاوپەیمانمانە لە ئیتفاقى ستراتیژردا لەگەڵ یەكێتى نیشتمانى كوردستاندا چەند سەرنجێكى كورتم هەیە بۆ هەموو ئەندامانى یەكێتى نیشتمانى هیوادارم حاڵى بن .
1-بەرێوەچونى مەراسیمەكە لەلایەنى سەرۆكى پارتیەوە مەسعود بارزانى كە بەداخەوە هەموو ئەو بیرەوەریە تاڵانەى هێنایەوە بیرى هاوڵاتیانى كورد كە ئەوەى بۆ سەدامى جەلادو دیكتاتۆر ئەكرا بەهان سیناریۆ بۆ جەنابى سەرۆكى هەریمَش كرا لەومەراسیمەدا وەك دیكتاتۆرێك وجەلادێك بێجگە لەنمایشى مەسرورى كوریشى كۆپیەكى عودەى سەدامى دیكتاتۆر بوو لەومەراسیمەدا .
2-یەكێتیەكان ناپرسن بۆچى نە وێنەیەكى مام جەلال لە وهۆڵەدا هەڵنەواسرابوو كە لەكاتێكدا خۆ مام جەلال سەركۆمارى عێراقەو سكرتێرى حیزبێكى هاوپەیمانى پر ستراتیژە لەگەَل پارتیدا .
3-یەك ئەندامى یەكێتى دەعوەت نەكرابوو لەهیچ ئاستێكدا كە دەبوایە لەبەرئەوەى مەراسیمى ئافرەتانە خانمى یەكەمى عێراق خێزانى سەركۆمار هێرۆ خانیان دەعوەت بكردایە .
ئەمەى كە رویدا لەومەراسیمەدا لەكاتێكدایە كە هەموو كەناڵەكانى راگەیاندنى یەكێتى نیشتمانى پروپاگەندە بۆ مەسعود بارزانى ئەكەن وە پێش پروپاگەندەى هەڵبژاردنیش هەموو كۆبونەوەكانى مەكتەبى سیاسى یەكێتى لەگەڵ ئەندامەكانیان لەهەموو هۆڵێكدا وێنەى مەسعود بارزانیان هەڵواسیوە تەنانەت لە هۆڵەكانى ناو قەلاچوالانیش .
ئەندامانى یەكێتى ئەم چەند سەرنجە بەس نیە تا تۆرزێك حاڵى بین بزانین ئێمە لە چ پێگەیەكى سیاسەتى ئەم ئیتافەقە ستراتیژەیەداین وە سیاسەت و ئامانج وخزمەتكردنى ئێمە بۆ كێەیە ؟جەلال تاڵەبانى هەموومانى كردووە بەنۆكەرى بنەماڵەى بارزانى وسوك وچروكى كردوین ئەگیان ئێمە بۆ وا هاربووین سوێند بەسەرى مەسعود ئەخۆین بۆ د.بەرهەم ومەلا بەختیار لەسەر شاشەى كەناڵەكانمانەوە پر بەدەم داوامان لێئەكەن دەنگ بدەین بە مەسعو بارزانى ,توخوا ئەمە حاڵە یەكێتى تێدایە ئەم ئەو یەكێتیەیە كە لە روومان بێت باسى بكەین!! ئەى چى بڵێن بە خوێنى ئەوهەزاران شەهیدەى بەدەستى پارتى كوژران چى بە منداڵ وژن وكەسەو كاریان بڵێن ,پێیان بڵێن دەنگ بدەن بە مەسعود بارزانى بكوژى باوك وبراكانتان وكورەكانتان .
من تەنها قسەیەكمان ماوە بۆ ئەندامانى یەكێتى لەم بارودۆخە نالەبارەى جەلال تاَلەبانى بەسەر هێناوین (ئەوەى بستێك هەتا زووە لە یەكێتى دوركەوێتەوە ,دووبست لە ویژدان وكەرامەت وحورمەتى خۆى نزیك ئەبێتەوە , ئەوەشى لەناو یەكێتى بەوهەموو سوكایەتیەوە ئەمێنێتەوە ئەوە لە ئەساسدا هەر سووك بووە و با بەسوكى بمێنێتەوە تا با ئەیبات).

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە