حەماڵێك داركارى كرا
Wednesday, 08/07/2009, 12:00
فریادى تەمەن 22 ساڵ كە ماوەیەكى زۆرە بەخۆى و عەربانەو مەچەك وشانو باڵى بژێوى خۆیى وخێزانەكەى سەربەرزانە ئەبات بەرێوە لەناو حەوزەكەى مەزاد خانەى سلێمانى هەموو لایەك دەیناسن كە گەنجێكى داماو لێقەوماوە لە هەمان كاتیشدا غەدرى زەمانەو مەعیشەت واى لێكردووە كە هەندێك جار وەك شێتێك تەسەروف بكات بەڵام لە حەقیقەتدا ئینسانێكى بەئاگایەو بژێوى كارەكەى نارەحەتى كردووە ,لەم سەروبەندەى بانگەشەى هەڵبژاردندا فریادى حەماڵ بەدڵ وبەگیان ئەكەوێتە هەڵواسینى پۆستەورو لافیتەكانى لیستى گۆران لەناو مەزاد خانەكەدا وەك حەماڵێكى بوێروچاوونەترس وە هەموو كاسبكارانى مەزاد خانەكە شاهید ئەوەن كە فریادى حەماڵ ئەم كارەى جێبەجێ كردووە بێگومان خەڵكى تریش هەن كاسبكارن لەو شوێنەدا كە سەر بەلیستى كوردستانین و یەكێتین بەرێگارى ناسینى شەخسى بەرێوەبەرو كارمەندانى بنكەى ئاسایشى سەر جادەى كاوە تەنیشت چێشتخانەى شێرزاد ئاگاداریان ئەكەنەوە كە رێگرى بۆ فریادى حەماڵ دروست بكەن چونكە ئەزانن حەماڵەو بێ پشت وپەنایە وە كەس لەسەرى نایەتە جواب , بۆیە هەر پاش نیوەرۆى دوێنێ بە ئەمرى بەرَیوەبەرى ئاسایشى ئەوبنكەیە (خالد ماوەتى) چەند جەلادێكى ئاسایش ئەنێرێت بۆگرتن و هێنانى فریادى حەماڵ بۆ دائیرەكەى وە پێشتر تۆمەتى بۆ دروست ئەكەن كە گوایە بۆیە دەستگیرى ئەكەن رەسمى مام جەلالى دڕاندووە , پاش ئەوەى لەناو مەزاد خانەكە بەبەرچاوى ئەو خەڵكەوە دەستگیرى ئەكەن و یەكسەر ئەو تۆمەتەى بۆ بڵاو ئەكەنەوە بۆ ئەوەى خەڵك نەۆیرێت دیفاعى لێبكات ,وە لە پاش نیوەرۆى دوێنێى وە ئەم حەماڵە گەنجە سجنیان كردووە تا پێیان كراوە داركارى وئیهانەیان پێكردووە ئەوەندەیان لێداوە تا ئەم نیوەرۆیە كە هەواڵیمان پرسى نەى توانیەوە بێتە بارزارەوە بۆ حەماڵیەكەى تا بژێوى رۆژانەى مسۆگەر بكات لە بەر ئازارو لێدان.
ئێمە وەك كۆمەڵێك كاسبكار و خەڵكى ئەو شەقامە ئەم كارەى جەلادەكانى ئاسایش بە قێزەون تەماشا ئەكەین وخۆمان شاهیدى وەزعەكەین كە تەنها لەسەر ئەوە فریاد حەماڵیان داركارى كردووە كە وێنەو پۆستەرەكان لیستى گۆرانى بەبەرچاوى هەموولایەكمانەوە هەڵواسیوە وە ئەو تۆمەتەى ئاسایش وەك بەعسیەكان وایە كە لەسەردەمى سەدامى جەلاددا رقیان لە كەسێك بوایە تۆمەتیان بۆ دروست ئەكرد گوایە جنێوى بە سەدام داوە ودەسگیریان ئەكرد ,بۆیە داوا لە بەرپرسانى لیستى گۆران دەكەین بەارمبەر ئەم ناهەقیە بێدەنگ نەبن وە لەلایەكى تریشەوە ئەو بنكەى ئاسایشە بەئاشكرا پروپاگەندە بۆ لیستى كوردستانى ئەكات وبرۆن خۆتان تەماشا بكەن وێنەى بەرهەم وجەلالیان هەڵواسیوە لەبەردەم كۆلانەكەیاندا وە هەقە كۆمسیونى باڵا غەرامەى ئەو بنكەیە بكات كە خروقاتى كردووە وە بۆ راى گشتى و خەڵكى سلێمانى ئەوە جوان ئاشكرا بووە كە ئاسایش ئاسایشى خەڵك نیەوە هى یەكێتیەو حیزبیە بۆیە تا ئاسایش سەر بەحیزبێكى سیاسى بێت لە خزمەتى هاوڵاتیاندا نیە, بەڵكو جاسوسە بەسەر هاوڵاتیانەوە ,وە ئەگەر بەرێوەبەرى ئەو بنكەى ئاسایشە خۆى بە پێشمەرگە كۆن ئەزانێت بابێت بەبەڵگەوە بیسەلمێنێت كەى وە لە چ شوێنكدا لەناو مەزاد خانەكەدا فریادى حەماڵ رەسمى جەلالى دڕاندوە وە تەنانەت ئەگەر ئەوەشى كردبێت دەبوایە بەیاساو بەبەڵگەوە لێ پێچینەوەى لەگەڵدا بكرابایە بە رێگاى پۆلیسى سەرا چونكە ئەوەش كارى ئاسایش نەبوە بەلامَ بەرى خۆر بە بێژەنگ ناگیرێت ئاشكرایە مەسەلەكەلەسەرلیستى گۆرانە ,دوا قسەشمان ئەوەیە بەم كارە قێزەونەى ئاسایش زیاتر سوربووین كە بەماڵ و مندالمَانەوە دوپاتى بكەینەوە دەنگمان بۆ لیستى گۆرانە بژى لیستى گۆران .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست