کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ژنە قەزەمەكەى پەرلەمان

Sunday, 12/07/2009, 12:00


گومانى تیادا نیە خاڵە شیهاب پیاوێكى بە ئەمەك ونیشتمان پەروەر بوو پێش هەموو شتێك كورد بوو وە گیانى خۆشى بۆ كورد فیدا كردو بێمەنەتانە چووە ژێر پەتى قەنارەى بەعسیەكان , ئەگەر خۆشى بمابایە ئەم رۆژەى بدیایە بەچاوى خۆى دڵنیام ئەى فەرموو خۆزگەم بە وەجاخ كوێرك وە ئەو پەندەش بەدرۆ خرایەوە كە كورد ئەڵێ (گیا لەسەر بنجى خۆى ئەڕوێ).
سۆزان كە وەجاخى ئەو كەڵەپیاوەیە ناهەقى ناگرم كە ئاوا سەرى لێشێواوە ,چونكە نە سیاسەت ئەزانێت ونە سیاسى بووە ,وە لەبەرخاترى گۆرەكەى باوكى كرایە ئەندام كارتۆنێكى پەرلەمان,لەرووى دەرونیەوە ناخى تێك شكاوە,لە نێو پەرلەمانیش لە جیاتى دیفاع كردن لەمافى خەڵكى چەوساوەى دەستى هەردوو حیزبە دزەكە ولەجیاتى دیفاع كردن لە مافى مێینەكانى هاوچارەنووسى خەریكى رەسم كردنە وچاوەڕێى سەرى مانگە بۆ مووچە چەورەكەى كە قوتى خەڵكى كوردستانە .
ئەم قەزەمە ئێستا ووتە بێژى لیستێكە كە دەبوایەی لەبەر حورمەتى باوكى ئەم كارەى هەڵنەبژاردایە بەڵام جەلالى ڕێوى باش ئەزانێت چى ئەكات !!!!! بەم كارە قێزەونەى جەلال دیسانەوە ئەیەوێت وەك بنەماڵە و وەك رەچەڵەك خاڵە شیهاب هەڵتەكێنێت بە خەڵكى سلێمانى بڵێت (ئەوەى لە مشك بێت جەواڵ ئەدرێت) بۆیە بەمردویش ئەیەوێت ئەوسەروەیەى بەدەستى هێنا كە پەتى قەنارەكەى خستە ملى بەرێگاى سۆزانى كاڵفامەوە سەروەرى ئەو كەڵەپیاوە سفر كاتەوە لەناو خەڵكى سلێمانیدا ,سۆزانى گیل و نەفام دەبوایە وەك كەس و كارى سەربەرزى شەهید ئارام هیچ پلەو پۆستێكى قبوڵ نەكردایە وسەربەرزانە تەنها ناوبانگ وسەروەریەكانى خاڵە شیهابى بپارێزایەو جوانترى بكردایە بەڵام بەداخەوە مەرامەكەى جەلال هاتە دیى وخەڵكى پێى سەیرە كچى كەڵەپیاوێكى وا ئیمرۆ كەوتۆتە درۆ كردن و بوختان كردن بەرامبەر نارەزایەتى خەڵكى كوردستان لە دەست سەرانى مافیاى حیزبەكەى وە ڕیایى كردن وماستاو بۆ لیستێك كە بەدەیان فایلى جاسویان ئاشكرابووە,لیستێك بە دەیان هەزار گەنج ولاوى ئەم كوردستانەیان لە پێناوى هیچدا و لەشەرێكى بێ ئابرونادا بە كوشت داوە سۆزان بە چ روویەكەوە داوا لە كەس و كارى ئەو قوربانیانە دەكات دەنگ بدەن بە ولیستە ناپاكە !!! رۆژ نیە سۆزانى قەزەم لە كەناڵ و راگەیاندنەكانەوە زیاتر نەكەوێتە زەلكاوى ئەو دۆزەخەى جەلال تاڵەبانى رێوى بۆى داخستووە كە خاڵە شیهاب وسەروەریەكان پێ سفر كاتەوە , منێك نە براى باوكتم نە خزمتم ,تەنها لام لەنگە لام تاوانە سەروەرى ئەو كەڵە پیاوە ئاوا ناشرین بكرێت بەدەستى كەسیش نا كچە قەزەمەكەى بۆ خاترى پارەو پۆست , چونكە ئەگەر تۆ كچى ئەو پیاوە نەبویتایە بەخەویش كورسى پەرلەمانت نەدەدى لەسەرى دانیشت رەسم رەسمێنەى لەسەر بكەیت ,بۆیە تا كار لەكار نەترازاوە وبەبەریەوە ماوە لە لایەك فێڵى رێویەكەى مامت ئەوە بۆمان ئاشكرا كردێت كە مەرامى سفر كردنەوەى سەروەرى وناوبانگى خاڵە شیهابە ئەیەوێت وەك بنەماڵە ئێوەش بخاتە مێژووى گڵاویى خۆیەوە تەنها ڕێگایە كە لەبەردەمت ماوە نەهێڵێت خوێنى خاڵە شیهاب بە فیرۆ بڕوات و شەهیدى كوردو سەروەرى خەڵكى كوردستان وبەتایبەت شارى سلێمانى بێت وە نەشهێلیت فیڵى مام رێوى سەربگرێت هەر ئێستا بڕۆرەوە سەربەرزانە بۆ ماڵەوە ولەماڵەوە دانیشیت شەرەفمەندانەترە كە پارێزگارى لەسەروەریەكان باوكت بكەیت وە ئێمەش لە ژنە قەزەمەكەى پەرلەمانەوە ئەتكەینەوە بە خوشكە تاقانەكەى شارەكەى باوكت شارى سلێمانى شارى گۆران وسەرفرازى .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە