هەڵكەوت زاهیر نمونەى راوێژكارێكى ساختەچى
Friday, 04/09/2009, 12:00
هەڵكەوت زاهیر راوێژكارى هونەرى سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان نێچیرە، جگە لەمە بەڕێوەبەرى سەتەلایتى كۆڕەكە كە كۆمپانیاى كۆرەك تیلیكۆم سەرپەرشتى دەكات. ئەو هەڵكەوت زاهیرە بە گوتەى هونەرمەندانى كوردستان (چونكە من پسپۆریم هونەرى نیە) گەورەترین گورزى لە هونەرى كوردى داوە و شتێكى نەهێشتۆتەوە ناوى ئاوازى كوردى بێ. چونكە هەموو كارەكانى هەڵكەوت ستایلێكى میسرین و فڕیان بە سەر كوردییەوە نیە. جگە لەمە هەڵكەوت ئیش و كارى بایەخ دانى زۆر تایبەت و بێ سنوورە بە كەسانىبێ توانا و و هەرزەكارى وەكو (میرە و هەڵدێر)و كچانى هەرزەكار و بەرچاوى وەكو لۆكە و دەشنێ و باخان و هانى .... لەو بەرنامانەش كە بۆ كاروبارى هونەرى سەرپەرشتیان دەكات وەكو ستۆدیۆى ئەستێرانى پێشوو لە زاگرۆس و كۆرەك ستارى ئێستا لە كۆرەك تى ڤى تەنیا بایەخ بەو ستایلە دەدات كە خۆى بەدڵیەتى و تەنیا ئەو ستایلەش بە هونەر دەزانى، د. محەمەد زازاى وەكو كارتۆن لە بەرنامەكە داناوە و خۆى و هانى خان كۆنترۆلى تەواوى بەرنامەكەیان كردووە. لەم رۆژانەش لە كوردستان بڵاوبۆتەوە كە هەڵكەوت لە ئەنجومەنى وەزیران خەڵاتێكى زۆر گەورەى بە دەشنێ موراد بەخشیووە و بە باشترین كچە بێژەرى كوردى داناوە، لەسەر چ پێوەرێك و بە گوێرەى كامە لێژنە و ستاندارد؟؟؟؟ ئەمە تەنیا هەڵكەوت خۆى دەزانێ!!!!!!.
لەم ژمارەى 4 ى گۆڤارى بەڵگەش سكاندالێكى دیكەى هەڵكەوت كەشف بوو، كاتێك بە نوسراوێك داواى لە نێچیر كردووە كە نەبەز گۆران لە زانكۆ وەربگیرێ بە گوتەى ئەو هەموو پێداویستیە زانستییەكانى ئامادەیە و بۆ ئەوەش دەڵێ با وەرگیرێ چونكە لە پرۆژەكەى نەوشیروان پێشنیارى زۆریان بۆ نەبەز كردووە. کهم کهس نهزانێت نهبهز هیچ بڕوانامهیهکی ئامادهیی نییه، خوا دەزانێ هەڵكەوت چەندە كارى دیكەى ساختە و ناقانونى بەسەر سەرۆكى حكومەت عەبر كردووە. من تێ ناگەم نێچیر كەسانى بودەڵە و سووكى وەكو هەڵكەوت زاهیریان بۆچى لە دەورى خۆ كۆكردۆتەوە كە ئەو جۆرە تەرحانەیان هەبێ و بەس. بەلاى هەڵكەوت هەر كەسێ یاخى بێ دەبێ بكڕدرێ جا بە شەهادەى تەزویر بێ یان بە هەر شتێكى دیكە بێ. ئەو بە نێچیر دەلێ كە نەبەز گۆران گەنجێكى یاخیە و رەنگە نەوشیروان مستەفا بۆ لاى خۆى كێشى بكات، بۆیە بە لاى هەڵكەوتەوە ئاساییە كە كۆڵێك شەهادەى مزەوەرى لێ قەبوڵ بكرێ و بۆ دەمكوت كردنى بنێردرێتە زانكۆ. من قسەم لە سەر نەبەز گۆران نیە چونكە گۆڤارى بەڵگە شتێكى بۆ ئێمە نەهێشتەوە كە شیاوى باس بێ، بەڵام حەقە ئەو هەڵكەوت نازاهیرە تەمێ بكرێ و ریسوا بكرێ كە تەرحى وا بە سەرۆكى حكومەت دەدات. كاك نێچیریش راوێژكارى وەكو هەڵكەوتى لە چوار دەورى بوو بۆ وا حاڵى جوان بوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست