نامه‌یی سه‌رۆکی پژاک بۆ 'بانکی مون' سه‌رۆکی ڕێکخراوه‌یی نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان
Wednesday, 28/04/2010, 12:00
ئه‌وڕۆ چوارشه‌ممه ڕێکه‌وتی 28 ئا‌پریل سه‌رۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ڕێزدار عه‌بدوڕه‌حمانی حاجی ئه‌حمه‌دی له نامه‌یه‌ک دا بۆ 'بانکی مون' سه‌رۆکی ڕێکخراوه‌یی نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان داوایی لێکردن که له پێناو ئازادی زێنه‌ب جه‌لالیان، شیرین عه‌له‌م هۆلو، حسێن خزری و سه‌رجه‌م هه‌مو گیراوانی ناو به‌ندیخاناکانی ڕێژیمی ئێران دا، هه‌نگاوی پێویست هه‌ڵگرن و له‌و چوارچیوه‌یه دا ئه‌ویی پێیان ده‌کرێت له پێناو مرۆڤایه‌تی دا پێکی بێنن. ئه‌و نامه‌یه وێڕایی هه‌زاران واژۆ که له ناوخۆیی کۆردستان و ده‌ره‌وه‌یی وڵات کۆکرابونه‌وه ئه‌وڕۆ ڕه‌وانه‌یی ڕێکخراوه‌یی نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان کرا.
ئه‌وه ده‌قی نامه‌که‌یه:
به‌ڕێز 'بانکی مۆن' سه‌رۆکی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتۆکان:
به‌ڕیزان ئه‌ندامانی رێکخراویی نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان:
هه‌مو گه‌لانی ئێران به‌شێوازێکی سیسته‌ماتیک و به‌رده‌وام مافیان پێشێل ده‌کرێت و ئاستی ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی چالاکوانانی سیاسی، مه‌ده‌نی ومافی مرۆڤ، و هه‌روه‌ها سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر ئه‌وچالاکوانانه‌دا هه‌ر ده‌م له‌زیادبون دایه. دوچاوه‌گی ره‌گه‌زی و قه‌بوڵ نه‌کردنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لانی ئێران و سه‌رکوتکردنی هه‌ر هزر و بیرۆکه‌یه‌کی جیاواز له‌ڕوانگه‌ی لا‌یه‌نی سه‌ر ده‌سته‌وه به‌شێوازێکی زۆر توند و به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌مو پێوانه‌کانی مافی مرۆڤ پێشێل ده‌کرێت. کۆمه‌ڵێک سیاسه‌تی دوچاوه‌گی له‌بواری سیاسی، ئابوری، مه‌زهه‌بی، کۆمه‌لایه‌تی و کولتوریه‌وه بونه‌ته‌هۆکاری نادادوه‌ریه‌کی به‌رین و له‌مپه‌ر نه‌ناس و له‌هه‌موان خراپتر‌و دڵته‌زێنتر ئاستی بڵاو بونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌رکان له‌ناو کۆمه‌ڵگادا، که‌ده‌توانم بڵێم به‌ئاگاداری ده‌سه‌ڵاتدارانی باڵاده‌ست له‌ناو گه‌نجه‌کاندا که‌هێزو وزه‌یی سه‌ره‌کی هه‌ر سیسته‌مێکن به‌ڕێوه ده‌چێت، کۆمه‌ڵگای گه‌ڵانی ئێرانی به‌ره‌و هه‌ڵدێرێکی مه‌ترسیدار بردوه. ئه‌وه‌ی که‌هۆکاری په‌رۆشی سه‌ره‌کی ئێمه‌یه ئه‌و ڕاستێیه، که‌رۆژ نیه چالکوانانی سیاسی، جڤاکی یا مافی مرۆڤ ڕاپێچی به‌ندیخانه‌کانی ئێران نه‌کرێن، له و به‌ندیخانانه‌ش دا هه‌مو چه‌شن و شێوازێکی ئه‌شکه‌نجه‌و هه‌ڵسوکه‌وتی نامرۆڤانه‌له‌گه‌ڵ گیراوان و ڕێبوارانی رێگایی دێموکراسی وئازادی و پێکه‌وه‌ژیانی گه‌ڵانی ئێران په‌یره‌و ده‌کرێت و به‌و پێیه ئێرانیش بۆته‌به‌ندیخانه‌یه‌کی مه‌زنی 75 میلیون که‌سی. ئه‌م تراژێدیا و کاره‌ساته‌دلته‌زێنه که رۆژانه گیانی مرۆڤه‌کان ده‌گرێته‌وه و هه‌مو سنوره‌کانی پێوانه‌کانی مافی مرۆڤی به‌زاندوه، نابێت ببێته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و ئابوری هه‌ندێک لایه‌ن و ره‌وتی تایبه‌ت..
ڕێزدار'بانکی مون' سه‌رۆکی ڕیکخراوه‌یی نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان به‌رهه‌م، د‌ستکرد و به‌رسیڤی ئه‌و هه‌موه زوڵم، سته‌م، چه‌وسانه‌وه، بێڕێزی به‌مرۆڤ و ژن و سروشته، که‌به‌سه‌ر گه‌ڵانی ئێران دا هاتوه. له‌وه‌ها دۆخێک دا پارتی ژیانی ئازادی کوردوستان هاته‌مه‌یدان و ئاڵایی کۆمه‌ڵگایه‌کی دێمکراتیک، ژینگه‌پارێز و به‌دور له‌هه‌ر چه‌شنه مه‌یڵێکی دوچاوه‌گی ڕه‌گه‌زی بۆ هه‌مو گه‌لانی ئێران هه‌ڵگرتوه. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی که‌له‌سه‌ر ناوی خۆ هه‌ڵاواردن له‌ئێران ده‌خرێته‌پاڵ پارتی ئێمه، پژاک نه‌ته‌نیا پارتێکی هه‌ڵاوارخواز نییه، به‌ڵکو پێشنیاری کۆفندرالیسمی دمکراتیک کردوه که‌سیسته‌مێکه به به‌مه‌به‌ستی پێشگیری له شه‌ری ناوخۆیی دواڕۆژ، به‌ریه له‌هه‌ر چه‌شنه‌سنوردانانێک له‌نێوان گه‌لانی ئیران دا..
سه‌ره‌ڕایی ئه وڕاستیانه، له‌ڕۆژی 4 فێبرییه‌ی 2009 دا پارتی ئێمه‌له‌لایه‌ن خه‌زانه‌داری ئامریکاوه ده‌خرێته‌ناو لیستی ڕه‌شه‌وه‌و هۆکاری ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ ئه‌وه یی، که‌پژاک له‌چوارچێوه‌یی پارازتنی ڕه‌وا وله‌هه‌مبه‌ر ئه‌و هه‌مو توند‌و تیژیه‌ی رێژیمی دیکتاتۆری تێئۆکراتیکی ئێران دا هه‌بونی گه‌لی کوردی پارازتوه. پژاک هیچ چه‌شنه‌مه‌یل و بڕوایه‌کی به‌توندو تیژی سیاسی نییه‌و هه‌تا توانیوێتی خۆی لێبواردوه، به‌ڵام کاتێک که‌رێژیمی ئێران به‌چه‌شنێکی زۆر بێ به‌زه‌ییانه و له‌ئاستی ڕوژانه دا دژی مرۆڤایه‌تی و گه‌لانی ئێران تاوانی گه‌وره‌تۆمار ده‌کات، کاتێک که‌ئه‌و ڕێژیمه لایه‌نگرانی ئێمه‌که‌به‌شێوازی دمکراتیک و مه‌ده‌نی له‌ناو گه‌ل دا ئه‌رکی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی ره‌وای خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن ده‌ستبه‌سه‌ر، ئه‌شکه‌نجه‌و له‌سێداره‌ده‌دات، له وه‌ها دۆخێک دا پژاک مافی خۆ پارازتنی ڕه‌وا که‌به‌پێێ بڕگه‌ی 51 یاسای نه‌ته‌وه‌یه‌ک گرتۆکان مافێکی ره‌وایه‌به‌کار دێنێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌بونی خۆیی و گه‌له‌که‌یی ده‌پارێزێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پژاک ده‌رفه‌تی کارکردن و خه‌باتی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، و کولتوری به‌بێ ترسی گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌وله‌سێداره‌دان هه‌بایه، ویان ئه‌گه‌ر ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوکان گارانتی وته‌زمینی ئه‌وه‌ده‌که‌ن، که‌پژاک بتوانێ بێ ترسی گیران و زیندانی وئه‌شکه‌نجه‌وئعدام، چالاکی سیاسی وکۆمه‌ڵا یه‌تی وکولتوری خۆیی به‌ڕێوه به‌رێت، ئه‌و کاته ئێمه بۆ گه‌یشتن به مافه ڕه‌واکانمان په‌نامان بۆ یاسا ده‌برد نه‌ک بۆ چه‌ك..
یان خود ئه‌گه‌ر له‌چوارچێوه‌ی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتۆکاندا، داموده‌زگایه‌ک یان هێزێک و لایه‌نێک هه‌بایه، که‌نه‌ته‌وه نکوڵی لێکراوه‌کان و لایه نه مافخوراوه‌کان، توانیبایان له‌ڕێگه‌ی ویرا و له‌چوارچێوه‌ی یاسا دا مافه‌کانی خۆیان ده‌سته‌به‌ر و مسۆگر که‌ن، ئه‌و کاته که‌س به‌پێویستی نه‌ده‌زانی په‌نا بۆچه‌ک به‌رێ..
به ڕێز"بانکی مۆن" سه‌رۆکی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوکان، هه‌ر له‌رۆژی ئه‌وڕۆ دا 65 چالاکوانی سیاسی و مه‌دنی ومافی مرۆڤی کورد و ئێرانی ده‌ستوری له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌و چاوه ڕوانی به‌ڕێوه‌چونی ئه‌و دستورانه‌ده‌که‌ن و به‌تایبه‌ت 3 که‌س به‌ناوه‌کانی زێنه‌ب جه‌لالیان، شیرین عه‌له‌م هولی و حسێن خزری ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانیان هه‌ر چرکه ساتێک له ئارا دایه . لێره‌دا داواتان لێده‌که‌م له‌پێناو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ستوری له‌سێداره‌دانی ئه‌و 3 که‌سه و ئازادی هه‌مو چالکوانانی سیاسی و مه‌ده‌نی له به‌ندیخانه‌کانی ئێران دا ئه‌وه‌ی که‌له‌ده‌ستان دێت له‌پێناو مرۆڤایاتی پێکی بێنن.
هاورێ له‌گه‌ل ئه‌و نامه‌یه‌هه‌زاران واژۆی گه‌لی کورده‌بۆ پشتگری له‌و داواکریه‌ی ئێمه.
له‌گه‌ڵ ڕێز و سڵاو
عه‌بدۆڵڕه‌حمانی حاجی ئه‌حمه‌دی
سه‌رۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاك)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست