کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرۆك گۆرێك هەڵبژیرە لە غەریبى

Monday, 28/02/2011, 12:00



من دەزانم تۆ هێندەى ئەوان دڵ رەق نى!
دەزانم ئێستا خەفەت بارى،
دەزانم شەوانە بەقەد دووریت
لە كوردستان غەریبى.
دەزانم لە ئیستادا زۆر بیرى دۆستە درۆزنەكانت ناكەى،
دەزانم ناتەوى گوێت شل كەى بۆ درۆیەكانین.
سەرۆك بینیت دوێنى مناڵیكیان شەهید كردى؟
بینیت هەڤاڵەكانت چەند دڵ رەقانە
لە بەرچاوى جیهان منداَلەكانیان لەسەر ئاوازى
بعس راپێچ دەكرد و بە تفەنگ و دار و بەر پێیا ئەكێشان؟!
بەراست تۆ ئەگەر مناڵەكانت جامێكیان شكاند
گولەیان پێوە ئەنێ؟ ئاسن بە دەم و چاویان ئەكێشى ؟
بە بریندارى جێیان ئەهێلى؟
سەرۆك ؟
سەرۆك؟
میلەت بریندارە
میلەت حەز ئەكا هاوار كا
میلەت ئەیەوى
چیتر گوێ لە درۆ و بەڵێن و قسە نەگرى،
ئەیانەوى سەرۆك
ئیتر بەم دۆستە درۆزنانەى كە لە پاڵ ئەودا وەسفى جوانى و خۆش گوزەرانى خەڵكیان ئەكرد،
شار بەدریان كا
گولە بارانیان كا
چونكە ئەوان درۆیان كرد
خیانەتیان
لە سەرۆك و میلەت كرد
پەرلەمان درۆ!
حكومەت درۆ!
مەسئول درۆ!
سەرۆك ئێمە خەلتانى درۆین ،
خەلتانى شون بزركردنى راستیەكانین.
ئیستا تەنها گەندەڵى،
سارێژى ئازارەكانمان ناكا.
ئیستا پێویستمان بە دۆستى راستەقینەیە
دۆستێك بمانگرێنێ
دۆستێك ئاهەنگ نەگێرێ
كە هێشتا تەرمى براو
هاونیشتیمانەیەكانیان
لە رێگاى گۆرستانن
بۆ شاردنەوە؟!
هێشتا باوك چاوەرێى گەرانەوەى دەكا،
دایك ژەمى نان خواردنەكەى ئەویش
لەسەر خوان دائەنى
سەرۆك شێت بوم سەرۆم مردم سەرۆك هاوارە
دۆستەكانت خەریكى چین؟؟؟؟؟
سەرۆك گۆرێك بۆ منیش دانێ
دێم بۆ لات؟
دێم چیرۆكى ئەم خەڵكەت بەراستى بۆ ئەگێرمەوە
سەرۆك ؟
ئەو كورسیەت نەوێ بەدرۆ
ئەو كورسیەت نەوى
كە لە تەنگانە كەست لەگەڵ نەبى؟
سەرۆك دەتفرۆشن
سەرۆك
ئەوانە دۆست و دوژمن ناناسن
بەدواى كەسێك بگەرى
بۆت بگرى
لەناخۆشى لەگەڵت پى َ بكەنى لە شادى....؟
سەرۆك تۆ گەورەى ...
تكایە!
مەگەرێوە خۆت بچوك مەكەوە
پێیان بڵى،
شار بۆ ئێوە،
ماڵ بۆ ئێوە،
پارە بۆ ئێوە،
كورسى بۆ ئێوە،
هەرچى هەمە بۆ ئێوە.
بەس واز لە میلەتەكەم بێنن
سەرۆك مەگەرێوە بۆ ئەو وڵاتە
خاپورە بێ مەبدەئە؟
بۆ چیتە ؟
بۆ چیتە!؟
لەوێ گۆرێك بە هێمنى هەڵبژێرە
با كەس بۆت نەگرى بەردۆ
با كەس لەخۆى نەدا بەدرۆ
لەوێ بەهێمنى با شارەوانى بتنێژى
باشترە
لەهەزار كەسى بەدرۆ شین و رۆرۆت بۆ بكا
لەپاش تۆش
خوێنى میلەت برێژى بۆ كورسى
لەوى َ گۆرێك هەڵ بژێرە
با كەس پێت نەگا؟
با دوور بى لەو هەموو سەركردە درۆزنە
گۆرێك باشترە لە غەریبى
لە بێ كەسى
لە تەنهایى
.
.
.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە