بۆ/ رای گشتی جیهان

Wednesday, 09/06/2010, 12:00



لاى هەمووان ئاشكرایە كە هێرشەكانى سوپاى ئێران بۆ سەر گوند وناوچە سنووریەكانى هەرێمى كوردستان شكاندنى سەروەرى خاكى كوردستان وعیراقە وبەهەند وەرنەگرتنى راى گشتى جەماوەرى كوردستان كە تەواو دژى شێوازى چەكدارى حكومەتى ئیسلامى ئێرانە وئەو جۆرە هێرشانە زوڵمى بەعس ودەسەڵاتى داپڵوسێنەرى سەدام دەهێنێتە یادمان كە هەمووان بە ئایندەكەى ئاشنا بووین بۆیە قەت چەك بە رێگە چارە نابینین بۆ یەكلایى كردنەوەى گرفتە هەڵواسراوەكانى نێوان لایەنە ئۆپوزسیوەنەكان وكۆمارى ئیسلامى ئێران بۆیە ئێمەى رۆشنبیرانى كفرى داوا لە جەماوەرى هەرێمى كوردستان بە گشتى وگەرمیان بە تایبەتى دەكەین كە بێ دەنگ نەبن لە ئاست ئەو دەستدرێژیە نا مەسئولیتەى كۆمارى ئیسلامى ئێران وهەروەها لە هەمان كات ئیدانەى بوردمانى فرۆكەكانى توركیا دەكەین بۆ خاكى كوردستان ودڵنیاین لەوەى توركیا وئیران چاویان بە ئەزموونەكەمان هەڵنایەت و بەدواى دەرفەت دەگەرین بۆ لە ناو بردنى ئەم ئەزموونە بۆ یە داواكارین لە حكومەتى هەریمى كوردستان دەستبەجى قونسڵیەتى ئیران وتوركیا لە هەرێمى كوردستان ئاگەدار بكاتەوە لە نارەزایەكانى شەقامى كوردستانى ودڵنیا بن كە ئێمە لە دەربرینى مەدەنى دژایەتیمان بۆ كارە قیزنەوەكانیان بەردەوام دەبین تاكو ئەو كاتەى هەردوو دەوڵەت دەگەنە قەناعەت كە بە چەك كێشەكان یەكلایى نابێتەوە وهەروەها داواكارین لە جەماوەر وبازرگانەكانى هەرێمى كوردستان بەو پەرى جورئەتەوە بایكۆتى كەرەستەكانى ئێران وتوركیا بكەن وبەكارى نەهێنن بۆ ئەوەى بە پارەى خۆمان خوێنمان نەرێژرێت بەڵكو بۆ هەموو جیهان بیسەلمێنن كەو خوێنى تاكى كورد لە هەموو سەروەتى دونیا پیرۆزترە .
بۆیە داواكارین بە زوترین كات ئەم هێرشانە بوەستێنرێت وحكومەتى ئێران بۆ سنوورى نێودەوڵەتى خۆى بكشێتەوە ودڵنیابن كە پشووى میللەتى ئێمە كورتە.


دەستەیەك لە رۆشنبیرانى كفرى


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە