شارى سلیمانى هەرەشەى فایرۆسى ئەیدز و فایرۆسى هەوكردنى جگەر
Wednesday, 26/05/2010, 12:00
لاى هەمووان ئاشكرایە كە دوو نەخۆشى فایرۆسى ترسناك هەیە كە تاكو ئەمرۆ لە جیهاندا كۆنترۆل نەكراون كە بریتین لە ئەیدز وە فایرۆسى هەوكردنى جگەر, وە رێگەى گواستنەوەیان بە هۆى سىكس و خوین و لیكەوەیە.
بۆیە سەردانى پزیشكى ددان یەكیكە لە هۆكارە هەرە مەترسیدارەكانى گواستنەوەى ئەم نەخۆشىیە كوشندانەو بۆیە پیویستە پزیشكى ددان بایەخى تەواو بداد بە پاك راگرتنى كەل و پەلەكانى و كۆرینى دەستكیش لە كاتى كاركردندا.
بەریزان بابەتەكەمان لیرەوە دەست پێ دەكات:
لە شارى سلیمانى (یاخوود شارى بێ دایك و باوك) كۆمەلگەى پیرەمیردى ددانمان هەیە كە مێژووەكەى ئەكەریتەوە بۆ سەردەمى احمد حسن بەكر وە ئیستا كۆن بووەو تواناى خزمەتكردنى نەماوەو سەرەراى ئەمەش كۆمەلیك قاجاخحى و مافیا (كە ناوە مۆدیرنەكەى پزیشكە) كار لەم بنكەیە دەكەن بە پێ ى ستاندەردى زانستى و یاسایى هەر ژووریك تواناى بینینى 4 تا 6 نەخۆشى هەیە بەلام لەم بنكەیە بۆ بەدەست هینانى زۆرترین برى پارە بەم جۆرە ئیش دەكریت هەر رۆژیك:
1. ژوورى ددان راست كردنەوە 100 بۆ 120 نەخۆش.
2. ددان كیشان 15 بۆ 25.
3. ددان پركردنەوە 10 بۆ 15.
4. ددان پاك كردنەوە 10 بۆ 15.
بۆیە لیرەوە پرسیاریك ئاراستەى پزیشكە تایبەتەكەى فیرعەون دەكەین(د. تاهیر هەورامى) كە تەنهال بەهرەیەك كە هەیەتى ئەوەیە كە دوكتۆرى جەلال تالەبانى یە , ئایا غەسلى سەیارە لە 3 كلتژمیردا دەتوانیت 15 سەیارە بشوات؟ ئایا ئەم مافیایانە ئەتوانن دەست كیشەكانیان بگۆرن بۆ هەموو نەخۆشیك؟ بێ گوومان نەخیر.
ئایا تاهیر هەورامى رۆژیك لە رۆژان پرسى ئایا بۆ ئەم كارانە ئاوا نازانستى یانە ئەنجام دەدریت؟
ئایا ددان پركرنەوەیەك كە 5 تا 7 خولەكى پێ دەجیت تەمەنى جەند مانگە؟
لیرەوە با بگەریینەوە لاى بابەتەكەى خۆمان و ئایا ئەم نەخۆشخانەیە بنكەى خزمەتكردنى نەخۆشە یاخود بنكەى بلاوكردنەوەى نەخۆشى یە.
بۆیە پیوویستە پیداجوونەوەیەك بۆ ئەم بنكەیە بكریت جونكە بەراستى كەرتى تەندرووستى كەم تا زۆر خزمەتى خەلكى كردووە بەلام ئەم خالەیان زۆر زۆر زۆر زۆر ترسناكە جوونكە ئەكەر ئەم نەخۆشى یە فایرۆسى یانە تەشەنەى سەند ئەوا كۆنترۆل كردنى گرانە بەهۆى نەبوونى زانیارى و رۆشنبیرى تەندرووستى و سىكسى كە زۆر زۆر ترسناكە بۆ بلاو بوونەوەى ئەم نەخۆشى یانە. وە بیریك لە نوێ كردنەوەى ئەم نەخۆشخانە پر مشك و جرجە بكەنەوە.
لەگەل ریزى
شەمال
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست