یەكێتى پێویستى بەوانەى دووەم هەیە لەهەلبژاردندا
Thursday, 28/01/2010, 12:00
دڵسۆزى سلێمانى ویەكێتى
لەدواى هەڵبژاردنى ڕۆژى 25\7\2009 وەئەوبەڵێنانەى لیستى كوردستانى بەجەماوەرى كوردوستانى دابو زۆر بەهیوابوین كە دەسەڵات دارانى یەكێتى وانە وەربگرن لەوشكستەى كەلەسلێمانى بەتایبەتى ولە كوردستان بەگشتى خواردبویان
بەخۆیاندا بچنەوەو كارێك بكەن كە ئەوكەسانەى كە لە یەكێتى زویربوون بە هەرهۆیەك بێت ئاشت بكەنەوەو كارى وائەنجام بدەن كەببێتە مایەى شانازى بۆ یەكێتى و كاربەدەستانى وەپرۆژەى خزمەت گوزارىو جوانكارى بخەنە بوارى جێبە جێ كردنەوە كەسیماى شارى سلێمانى بگۆڕێت. هەرەوەها كەسانى دڵسۆز بەسلێمانى بێننە پێشەوەو كار بۆ سلێمانى بكەن ولەگەڵ یەكێتى ئاشت بكەنەوە.
بەڵام بەداخەوە ئەوەماوەى زیاترلەشەش مانگ بەسەرهەڵبژاردندا تێپە ڕیوە بەڵام
هیچ رووناكیەك بەدى ناكرێت كە یەكێتى سودى لەو وانەیە بینیبێت كە خەڵكى
سلێمانى رۆژى هەڵبژاردن داى بەیەكێیتى چونكە لەماوەى ئەوشەش مانگەدا ئەوەندەى خۆیان بەوەوە خەریك كردبوو كەدژایەتى گۆڕان بكەن نیو ئەوەندە خەریكى ئاشتكردنەوەى ئەوجەماوەرە زویرە نەبوون كەدەنگیان نەداونەتێ. وەك هەموو لایەكیش دەزانێت ئەودەنگەزۆرەى كە لیستى گۆڕان هێناى لە خۆشەویستى گۆڕان و سەركردەكانى نەبووە بەڵكو لەدژى یەكێتى وكاربەدەستانى بووە.هەروەك عەرەب دەڵێت (یكرە العلى لیس حبا لعمر).واتە كە رقى لە عەلى یە لە خۆشەویستى عومەر نیە.
لێرەوە پرسیارێك ئاڕاستەى دسەڵاتدارانى یەكێتى دە كەم لە ماوەى ئەم شەش مانگەداچیتانكردوە بۆسلێمانى وە هەندێ گۆڕانكاریتان كرد لەوانەبوو گەرنەكرایە
باشتربوو وەك گۆڕینى پارێزگارى سلێمانى كە بەهرۆز قەشانیتان كردووە بە پارێزگارى سلێمانى كە كەسێكى بێهێزو بێ پشتە تەنها لەبەرئەوەئەو پۆستەتان داوەتێ چونكە باش شارەزاى بوون دەزانن كەكاتێ لەكۆمپانیای نۆكانیش بوو هەرچیەك دەسەڵات دارانى یەكێتى بۆبەرژەوەندى خۆیان داوایان لێ كردبێت بۆى جێ بەجێ كردوون وەئەم پۆستەشى پاداشتى ئەو ملكەچ بوونەیەتى و هەروەها بۆ ئەوەى دەسەڵاتدارانى یەكێتى بەرژەوەندیەكانیان پارێزراوتربێت.
گۆڕانكارى دووەم تان كە خەسرەو ى مەلا كەمال تان كردووە بەسەرۆكى شارەوانى سلێمانى بەدڵنیاییەوە دەڵێم سەد بریا ئەم گۆڕانكاریەتان هەرنەكردایە لەبەرئەوەى
شەرمە بۆشارى سلێمانى ئەوە قبوڵ بكات كە یەكێك سەرۆكى شارەوانیەكەى بێت
لەبنەماڵەیەك بێت كە ئەوەندە شارەزاییان لە سەرپێچى وزیادە ڕەویدا هەبێت یەك گەرەكى شارى سلێمانى كەگشتى بەزیادە ڕەِویدروست كراوە بەناوى باوكیەوەبێت چوونكە هەموو زەویەكان مەلاكەمالى محامى(خ.ل) فرۆشتى و تائێستاش تاپۆ نەكراوە لە سەر كڕیارەكانى .(هەمووخەڵكى سلێمانى ئەزانێت كە گەڕكێك هەیە لەبەشى خوارەوەى سلێمانى بە ناوى خانوەبێ تاپۆكانى مەلاكەمالى محامى) وە ئامۆژگاریشم بۆ سەرۆكى شارەوانى تازە ئەوەیە كەیەكەم كاربیكات ئەوەبێت ئەوگەرەكە تاپۆ بكاتە سەر نیشتەجێكانى بۆئەوەى ئیتر لەمەودوا لەجیاتىشتى تر دوعاى خێربۆ باوكى بكەن.
لێرەوە یەك پرسیار دەكەم لەدەسەڵات دارانى یەكێتى كە ئەمە كارەكانتانە دواى وەرگرتنى وانەى یەكەم لە25\7\2009 لەلایەن خەڵكى سلێمانیەوە. هەقى خۆى نیە سلێمانى وانەیەكى ترتان بداتێ لە هەڵبژاردنى رۆژى 7\3\2010 چونكە وادیارە ئێوە ئەوەندە زیرەك نین بەیەك جار وانە تێ بگەن بۆیە پێویستى بەدووبارە كردنەوەهەیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست