کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەیامێک لە گروپی شۆڕشی نێرگز

Tuesday, 19/04/2011, 12:00







له‌ 17 شوباته‌وه‌ ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆرییانه‌ی هه‌ردوو حیزبی فه‌رمان ره‌وا ڕوبه‌ڕووبۆته‌. ئێمه‌ به‌هه‌ستکردن به‌ به‌رپرسیارێتی نیشتمانی ونه‌ته‌وه‌ییمانه‌وه‌ سه‌نگه‌ری گه‌له‌که‌مان هه‌ڵبژارد وله‌و پێناوه‌دا هه‌میشه‌ پێداگریمان له‌ خه‌باتی هێمنانه‌و دیمۆکراتیانه‌ی سه‌رده‌مکرده‌وه‌. که‌مته‌رخه‌می ده‌سه‌ڵێتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌و به‌ده‌نگه‌وه‌ نه‌هاتنیان بۆ داوا ڕه‌واکانی گه‌له‌که‌مان رۆژ له‌دوای ڕۆژ ئاستی ململانێکانی نیوان به‌ره‌ی گه‌ل وده‌سه‌لاتی به‌ره‌و هه‌ورازتر برد. ئێمه‌ سوربوین له‌سه‌ر خه‌باتی مه‌ده‌نیانه‌ وئه‌وان سوربون له‌سه‌ر ملهوڕی وپه‌نابردن بۆ توندوتیژی. ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ خوێن ڕشتن وتوندوتیژی و تەزویر ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته‌ ده‌ست و ته‌جروبه‌یه‌کی توند ودورودرێژیان هه‌یه‌ له‌ یه‌کتر کوشتن وکورد به‌ کوشتداندا، بۆیه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ تۆتالیتاره‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ توندو تیژی به‌رهه‌م دێنیت له‌م پێناوه‌شدا سڵیان له‌هیچ کرده‌وەیه‌کی به‌عسیانه‌ نه‌کردۆته‌وه‌ به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری گه‌له‌که‌مان و ئه‌وه‌ی به‌عسیه‌کان نه‌یانکردبوو ئه‌مان کردیان. له‌دوای 17 شوباتیشەوه‌ ململانێکه‌ به‌ته‌واوی ڕه‌نگی ڕشتوه‌ و له‌ نێوان کۆمه‌ڵگاو ده‌سه‌ڵات دا.‌ ده‌سه‌ڵاتێکی ملهوڕ که‌ نوخبه‌یه‌کی سیاسی مشه‌خۆر ودرۆزن قیاده‌ی ده‌کات.

ڕوداوه‌کانی ئه‌م دوو ڕۆژه‌ و ئه‌و هه‌موو توندوتیژی کوشتوکوشتارو ڕه‌شبگیرییه‌ی ده‌سه‌ڵات پیشانی داین که‌ چیتر بوار بۆ دیالۆگ وگوڵبارانکردنی سه‌رانی ده‌سه‌ڵات نه‌ماوه‌ته‌وه‌ و لیره‌وه‌ ئۆباڵی هه‌موو توندوتیژی و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ خوێناوییه‌کان ده‌خه‌ینه‌ ملی ده‌سه‌ڵات به‌گشتی و، هی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ به‌تایبه‌تی. بۆیه‌ له‌ ئێسته‌وه‌‌‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی شۆڕشی نێرگز ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ ده‌بیت سازو ئاماده‌ بن بۆ هه‌ر ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌کی ئه‌م ده‌سه‌ڵێته‌ دیکتاتۆر وپۆلیسیه‌. ده‌بێت سازو ئاماده‌بن بۆ جێ به‌جیکردنی ئه‌رکی یه‌که‌م که‌ ده‌سه‌ڵێت ناچارمان ده‌کات په‌نای بۆ به‌رین.

.دیاره‌ به‌رچاوی هه‌مومان ڕونه‌ که‌ نوخبه‌یه‌کی سیاسی مشه‌خۆر له‌م بارودۆخه‌ به‌رپرسن و زومی کامێراکانی شۆڕشی نێرگزیش له‌سه‌ر سه‌ره‌ زله‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌.




لێره‌وه‌ جارێکی تر ئۆباڵی خوێن ڕشتن وتوندوتیژیه‌کان ده‌خه‌ینه‌ ملی سه‌رانی هه‌ردو حیزبی حاکم وسه‌رانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ .لای ئێمه‌ ڕشتنی خوێنی هاونیشمانیه‌کانمان هێڵی سوره‌و هه‌ر هیزولایه‌نیک ئه‌م هێله‌ سوره‌ ببه‌زێنێ ڕوبه‌ڕوی دادگای گه‌لیان ده‌که‌ینه‌وه‌. داوا له چه‌کداره‌کانی هه‌ردووحیزب وهه‌ردوو ئیداه‌ره‌ی زۆنی زه‌ردوسه‌وز ده‌که‌یه‌ن که‌ لوله‌ی چه‌که‌کانتان نه‌که‌نه‌ خوشک وبراکانتان و ئاماده‌ مه‌بن له‌ پیناوی موچه‌یه‌کدا سه‌رۆکه‌کانتان خیانه‌تی نیشتمانیتان پێ بکه‌ن.

سه‌رکه‌وتن بۆئیراده‌ی پۆڵاینی گه‌ل

چاوه‌ڕوانی په‌یامی ترمان بن به‌وپه‌ڕی وریاییه‌وه‌.
گروپی شۆڕشی نێرگز
http://www.facebook.com/home.php?sk=group_154282511292864&ap=1
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە