کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چەند زانیاریەکی ورد سەبارەت بە روداوەکانی ئەمڕۆی سلێمانی

Wednesday, 20/04/2011, 12:00








سەرچاوەکانی شۆڕشی نێرگز ئەم هاواڵانەیان پێ راگەیاندین، ئێمەش بە ئەمانەتەوە وەک خۆی بۆ ئێوەی ئازیزی دەخەینە رو



خوێن رشتن و جەلال تاڵەبانی،

بۆ کۆتای هێنان بە خۆپشاندان و لەسەر داوای خودی مەسعود بەرزانی، جەلال تاڵەبانی پەیوەندی دەکات بە مەکتەبی سیاسی پارتەکەیەوە و هەمو دەسەڵاتەکانی ئەدات بە هەر یەکە لە (شێخ جەعفعەر، مەحمود سەنگاوی، حاکم قادر) و سەرپشکیان دەکات لە بەکارهێنانی هێز، تا رادەی کوشتن و فڕاندن، لە هەمان کاتدا هێزی دژە تیرۆری سەرپشک کردوە لە بە کارهێنانی هەمو جۆرە چەک و هێز و شێوازێک بۆ تۆقاندن و رفاندن و سەرەونوگم کردن.

ئەم هەڵوێستەی جەلال تاڵەبانی لەدوای ئەوەوە دێت کە مەسعود بەرزانی زۆر نیگەران بوە لەوەی کە خۆپشاندان گەشتۆتە هەولێر، بۆیە بە جەلالی وتوە ئەگەر پێتان کۆنتڕۆڵ ناکرێت ئێمە بۆتان ئەکەین.

هەمان سەرچاوە باسی لە سەفەرەکەی کۆسرەت رەسوڵ کرد بۆ بەغدا و وتی، ئەو سەفەرە کت و پڕەی کۆسرەت تەنها بۆ ئەوەیە خۆی لە بەرپرسایەتی بدزێتەوە و سبەی بە خەڵکی بفرۆشێتەوە کە گوایە ئەگەر ئەو لە سلێمانی بوایە نەیدەهێشت ئەوە روبدات،

سەبارەت بە مەلا بەختیاریش، هەمان سەرچاوە پێی راگەیاندین، کە جەلال تاڵەبانی پێی وتوە تۆ بڕۆ بۆ ئوروپا، وەک ئاماژەیەک بە تڕۆ کردنی (بۆ ماوەیەکی کاتی)



ئەشکەنجەدانی خوێندکاران و مامۆستایان،

ئەمڕۆ ۲۵ باس لە زانکۆی سلێمانیەوە بەڕێ کەوتن بەرەو دادگای نوێی سلێمانی، هەر لەسەرەتاوە چەند سەیارەیەکی ئاسایش پێشیان دەکەون گوایە بۆ پارێزگاری کردنیان، تا دەیانبەنە پشت چەق چەق، لەوێ بۆ ماوەی زیاتر لە ۸ کاتژمێر دەستبەسەریان دەکەن... ئەوەی شایەنی باسە کە کەسێک بەناوی (عەقید نەجمەدین) کە عەقیدی ئاسایشی سلێمانیە،بەعس ئاسا بەردەبێتە گیانی خوێندکاران و امۆستایانی زانکۆ، شایەت حاڵێک پێی راگەیاندین، کە ئەو عەقیدە دەمانچەکەی خستۆتە سەر سەری یەکێک لە کچە خوێندکارەکان و پێی وتوە خۆپشاندان بکەیت وەک سەگ ئەتۆپێنم، پاشان زۆر دڕندانە لە هەرسێ مامۆستا(شێرکۆ،علی،نیاز)ی داوە کە بۆتە هۆی شکاندنی دەست و قاچ ە پەراسویانەوە،،رەفتاری ئەم عەقیدە هێندە وەحشیانە بوە، پێشمەرگە و ئاسایشەکانیشی هێناوەتە گریان بۆ حاڵی ئەو خوێندکار و مامۆستایانە، تا کار گەشتۆتە ئەوەی یەکێک لە ئەفسەرەکان نەجمەکانی فڕێداوە و وتویەتی (تەحەمول ناکەم،ئەمە لە ئەنفال ئەچێت..من گەوادم ئەمە قبوڵ ئەکەم)

شایەنی باسە بەشێکی زۆری هێزەکە مامەڵەیان باشبوە لەگەڵ خوێندکاران و بە چاوی بەزەیەوە سەیریان کردون بەڵام بێ دەسەڵات بون.



ئەمشەو هێرش ئەکرێتە سەر شوێنێک،

سەرچاوەیەکی ئەمنی نێو دەسەڵات پێی راگەیاندین، کە ئەمڕۆ بە دەیان فەوجی تایبەت هێنراوەتە نێو سلێمانی، هەر ئێستاش ٦ تۆپ و چەند دۆشکەیەک و چەند پارچە چەکێکی قورس لەناو سلێمانیدا دەسوڕێنەوە،،جێ نەگیرکردنی ئەو چەکانە بۆ چاواشەکردنە، بۆ ئەوەی ەس نەزانێت بەرەوکوێ دەبرێن و لەکێی پێ دەدەن،، بەڵام ئەگەر زۆرە ئەمشەو لە کەناڵی پەیامی کۆمەڵی ئیسلامی بدەن،، هەمان سەرچاوە ئەوەشی راگەیاند، چەتەکانی مەکتەبی سیاسی بڕیاریانداوە، سبەی لەهەر قەزا و ناحیەیەک خۆپشاندان بکرێت ئەوا هێزەکانیان هەڵ دەکوتنە سەر بارەگاکانی ئۆپۆزسێۆن.ئەگەری لێدانی گردەکەش ئەگەرێکی بەهێزە و لەئارادایە مەبەستی سەرەکیش کەناڵی ئاسمانی (ک.ن.ن)ە.

رێبین هەردی و گیراوەکانی کە،

رێبین هەردی ئازاد کراوە،بەڵام لەکاتی گرتنیدا ئەشکەنجەیان داوە و پاشان لە فەرماندەیی سجن کراوە.. گیراوەکانی کەش، یەکە یەکە و لە شوێنی جیا جیا ئازاد دەکرێن،سەرچاوەیەک لە ئاسایش پێی راگەیاندین کە بە فەرمانیان پێ کراوە، ئەوپەڕی شێوازی تۆقاندن و ئازاردان بەکاربهێنن، ئەمە ئەمری مام جەلالە...



خۆپشاندان سبەی بەردەوامە،بەڵام بە گوڵ نا...

زیاتر لە دەیان سەرچاوە لە شەقامەوە پێیان راگەیاندین، کە سبەی ئەوان لە گەڕەکە گەورەکانی شارەوە دەڕژێنەوە سەر شەقام، بەلام بە گوڵ ناچن بەرەو هێزە ئەمنیەکان وەک موعارەزە دەڵێت، چونکە وەک خۆیان دەڵێن،٦۲ رۆژ گوڵ و نێرگزمان تێگرتن،ئەوان ئەوها وەڵامیان داینەوە،، لەبەر ئەوە ئێمە سبەی پێیان دەڵێین...

گەنجانی ئەم شارە ملیان بۆ دڕندەترین دەسەڵات کەچ نەکرد، ئەم شارە چۆکی بە بەعس دادا، ئەم شارە خاوەنی شێرە کوڕی وەک،ئاسۆی دەلاک و سەیفەدین و دەیان قارەمانی کەن، ئەگەر سبەی وەک ئەمڕۆمان لەگەڵ بکەن.. ئەوا دڵنیابن دوسبەی هەمومان ئەبین بە ئاسۆی دەلاک و ئێوەش وەک ملازم(موحسین و توها و علی)ئەبینین.



گروپی شۆڕشی نێرگز

۱۹-٠٤-۲٠۱۱
http://www.facebook.com/home.php?sk=group_154282511292864&ap=1
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە