ده سه ڵات ڕوخاوه ئۆپۆزسیۆن هێشتویه تیه وه!.
Wednesday, 30/03/2011, 12:00
ئۆپۆزسیۆن به سه رانی ده سه ڵاتیان ده وت کردار شه رته به ڵام ئێستا ده کرێت ئه مه به خودی ئۆپۆزسینۆ بوترێت! هه مو که س ئه توانێت داوای هه ڵوه شانه وه ی ئه و به ناو حکومه ته بکات! ئه وه بۆ زیاتر له ده ساڵه کوردستانپۆست و خه ڵکانێک به ڵگه ی گه نده ڵی و ناپاکی ئه م ده سه ڵاته بڵاوده کاته وه و باس له گۆڕان و چاکسازی و ئاوه دانکردنه وه و پاراستنی سنوره کان و شه فافیه ت ده کات ئه م ده سه ڵاته نه گۆڕاو هیچیشی نه کرد.
سه دانجار له کوردستانپۆسته وه بیستومانه که نه ک داوای هه ڵوه شانه وه ی ئه م به ناو حکومه ته کراوه به ڵکو داوای ڕوخانیشی کراوه، بۆیه ئێمه پێمانوانیه که بابه تی هه ڵوه شانه وه ی به ناو حکومه ت و به ناو په ڕله مانه که ی و چاکسازی و ئه م جۆره داخوازیانه شتیکی تازه بن یان داخوازی کرداری بن.
ئه گه ر ئۆپۆزسیۆن ڕاست ده که ن و ده یانه وێت ئه م ده سه ڵاته هه ڵوه شێته وه و ده سه ڵاتیکی دادپه روه رو یاسای و خاوه ن ده ستورێکی چاک و عادیلانه بێت که مافی کوردو هه مو هاوڵاتیه کی هه رێمی کوردستانی تێدا پارێزراوبێت و ده ستوره که ی له به رژه وه ندی یه کپارچه ی هه رێمی کوردستان بێت با ده ست له کار بکێشنه وه و واز له بودجه و موچه و ئیمتیازاتی حزبی و پۆست و پله و پایه که یان بێنن.
ئێستا ده یان هه زار خه ڵک به بێ ئۆپۆزسیۆن مانیانگرتوه و له خۆپیشاندان به رده وامن و ئه و به ناو حکومه ت و به ناو په رله مانه یان ناوێت، ته نها هۆکاری مانه وه و به رده وامی ژیانی ئه م ده سه ڵاته خێڵه کیه ئۆپۆزسیۆنه چونکه ته نها ئۆپۆزسیۆنیان له گه ڵدا ماوه و له گه ڵیان داده نیشیت، جه ماوه ریان له گه ڵ نه ماوه! ئۆپۆزسیۆن وازبێنێت، له گه ڵیان دانه نیشیت بۆ بودجه و موچه و ئیمتیازاتی بزوتنه وه و حزبه کانیان ئه م ده سه ڵات کۆتای دێت،
ئه وه ئۆپۆزسیۆنه ئه م ده سه ڵاته ی هێشتوه ته وه. له م کاته هه ستیاره دا مانه وه ی ده سه ڵات په یوه سته به به شداربون و ئه ندام بونی ئۆپۆزسیۆن له م ده سه ڵاته دا و نه مانی ئه م ده سه ڵاته ش رێک په یوه سته به به جێهێشتن و وازلێهێنانی،
بێجگه له ئۆپۆزسیۆن هیچ که سێک له ئێستادا ئه و هۆڵی یه کیه تی و پارتیه به په ڕله مان نازانێت و به په رله مان ناوی نابات، به و قاعه ی حزبه که ی پارتی و یه کیه تی و هاوپه یمانه کانی ئه ڵێن په ڕله مان! به س خۆ خه ڵه تاندنه که دڵ به وه خۆش که ین چه ند ئه ندامێکی ئۆپۆزسیۆن له و شوێنه دا جارناجارێک ناڕه زایه تیان ده ربڕیبێت چونکه ئه و هۆڵه هیچ شه رعیه تێکی نیه و نه بوه، ئه گه ر ئه و ئه ندامانه ی ئۆپۆزسیۆن خۆیان به که سی سیاسی و ڕۆشنبیر بزانن ده بو زۆر له مه وبه ر سه ریان به و بنکه ی حزبه دا نه کردایه ته وه،
ئه وه ئازایه تی نیه له هۆڵیکدا ده نگ هه ڵبڕێت که عاله م ئه زانێت ئه وه نه په رله مانه نه هیچ وڵاتێک به په ڕله مانی ئه زانێت هه ندێک کوردو یه کیه تی وپارتی نه بێت، هۆکاره که شی ئه وه یه حزب قفڵی له هزرو هۆشو عه قڵی ئه و مرۆڤانه داوه و ناتوانن له ده ره وه ی عه قڵیه تی کلاسیک و عه قڵیه ت وکاریگه ری حزب بژین بۆخۆیان بیرکه نه وه و بیرو ڕای ئازادی خۆیان و تێروانینی جیاوازیان بۆ ئه م بارودۆخه و بۆ ده سه ڵات و حزب و کاره ساته کان هه بێت.
ئه وه ی بنه ماڵه ی به رزانی و تاڵه بانی و ئه م ده سه ڵاته و هاوپه یمانه کانی به کوردی کرد هیچ که س پێی نه کرد، ئه گه ر سه رانی بنه ماڵه و ده سه ڵاتدارو به ناو سه رۆک و به ناو به رپرس و حزبه کانیان له سه دامو ڕژێمه که ی زیاتریان به کورد نه کردبێت ئه وا بێگومان که متریان پێ نه کردوه! ئه م ده سه ڵاته کیمیاوی ده سکه وێتو بتوانێت ئه یکات به مه یدانی سه رای ئازادی و خۆپیشانده راندا.
ئه وه تا پاش ئه و هه مو خیانه ته نه ته وه ی و کوردکوژیه ی شه ڕی شاخ و شه ڕی ناوخۆو ٢١ ساڵ حوکمڕانی و هێنانی ده بابه ی تورک و عه ره ب و عه جه م، پاش ئه و هه مو تاوانه دان به بچوکترین هه ڵه ی خۆیاندا نانێن و گوێ به ده یان هه زار خه ڵکی ئازادی خوازو مانگرتو خۆپیشانده ر ناده ن و ئاماده ش نین ده سه ڵات ڕاده ستی هیچ که س بکه ن، سه رباری ئه وه ش دیسان کوڕنوشیان بردوه بۆ تورک و عه جه م.
ئیتر کاتی ئه وه هاتوه که کورد هه مو به یه ک ده نگ بچینه ڕیزی خۆپیشانده ران و ئه مانه له ده سه ڵاتداریه تی و فه رمانڕه وای دورخه ینه وه و ڕێگه یان پێنه ده ین جاریکی تر له هیچ شتێکی ئه م هه رێمه دا به شداربن.
http://www.facebook.com/shorshinergz
http://www.facebook.com/home.php?sk=group_137117789687057&ap=1
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست