کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فەرماندەى گەرمیان یا كۆمپانیاى گەرمیان؟

Saturday, 25/04/2009, 12:00


كۆمپانیاى گەرمیان لە مانگى 5-2005 بە بڕیارى مەسعود بەرزانى دروست كرا وە پێك هاتەكەشى لە ماڵى حەمە خانى حاجى داراى جوانەمەرگە بە سەرپەرشتى جوانە مەرگە دانرا ئەویش لە سەر بنەماى جافایەتى جاشایەتى و خەباتى سەردەمى ئەنفال و مستە شاریو شەڕى خوا كوڕك دانرا كە شەڕى خوا كوڕكیش هەر بە خەبات نوسراوە بۆیان چونكە خۆیان ئەڵێن بەشداریمان كردوە لە داستانى خوا كوڕك بەس ئێمە لەئەو دیوە وە بوین لە لایەكە ى كە نەبووین گرنگ ئەوەیە بەشداریمان كردوەو هیچ جیاوازى نییە بەڵا من پێیا ئەڵێم جیاوازى زۆرە چونكە لە داستانى خوا كوڕك ئێمە سەركەوتین بەڵام لە پاش داستانەكەو پاش ڕا پەڕین ئێوە. كۆمپانیاى گەرمیان لەوەتەى دروست كراوە هیچ جیاوازیەكى نەبووە لە گەڵ ئەمنى عامە لە ڕو دژایەتى كردنى پێشمەرگە دێرینەكانى ناو فەرماندەى وە لە ڕوى داهاتو پارەوە دەسكەتەوە هیچ جیاوازیەكى نەبوە لەگەڵ كۆمپانیاى مایكرۆ سۆفت تەنها جیاوازى نیوان مایكرۆسۆفت كۆمپانیاى گەرمیان ئەوە بوە مایكرۆ سۆفت بە شێكە زۆرى داهاتەكەى بۆ پێش خستنى تەكنە لۆژیاو خزمەتى مرۆڤایەتى یە بەڵام پارەو داهاتى كۆمپانیاى گەرمیان تەنها بۆ خزمەتى سێ شەخس بوە ئەوانیش شە هید حەمە خان و خالى باڵا بەرزو ابراهیم عزیز بووە ئەوانیش بەشێكى بۆ خۆیان و ماڵو منداڵیان بەكار دێنن و بە شەكەشى لە پەیداكردنى سۆزانى بۆ بەرپرسەكانى خۆیان سەرف دەكەن بۆ ئەوەى زیاتر دەسەڵاتیان بدەنیەو چاوپۆشى لە دزیەكانیان بكەن بۆیە لە ماوەى 4 ساڵى دروست بونى ئە كۆمپانیایەوە تاكە كەسێك نەهاتوە یزانیەت داهاتو سەرمایەى ئەم كۆمپانیایە چى لێ دێت و كێ دەیخوات .خۆم ئاگادارم چەندان جار حەمە خانى جوانە مەرگە خەڵاتو سەرانەى بردوە بۆ ئیدارەو میرەى ف.ل.ك لیوا شێروان و بكر. وە هەر لە ساڵى 2006 حەخان 5 ئۆتمبێلى مۆدێل 2006جۆرى لاند گرۆزەر (مۆنیكا) وەر دەگرێت بەناوى فەرماندەییەوە یە كێك لەو ئۆتۆمبیلانە ئەدا بە كوڕەكەى زەعیم عەلى وەزیرى پێشوى پێشمەرگە بۆئەوەى چاوپۆشى بكات لە دزیەكانى و لە كارەكانى بێدەنگ بێت وە ئەم كۆمپانیایە زۆرجار كڕینو فرۆشتنى ئۆتۆمبێلى (ف.ل.ك) تێدا ئەكرا ئۆتۆمبێلێك لە جۆرى توێتا میك زەمینى مۆدێل 2006 وەر گیرا بۆ یەكێك لەو بەتالێۆنانەى سەر بەم كۆمپانیایە بەڵام جوانە مەرگە ئەیگۆڕێتوە بە مۆنێكایەك بۆ كوڕەكەى خۆى و وە زۆر بێشەرمانە لە پێش چاوى هەموو ئە پێشمەرگانە هەر لەناو فەرماندەیدا تراى پێ دەكرێت و دەیگۆڕێتەوە بەڵام ئەم ئۆتۆمبیلە سەرى ئەخوات و زۆر ناژێت تا سوارى بێ هەر بۆیە لە پاش كوژانى كورەكانى دەیفرۆشن هەر بە ژمارەى (ف.ل.ك) دەیبەن..بەڕاستى شەرمە زاریە بۆ كوردو بنەماڵەى بەرزانی و ئەوەى تەنها ڕۆژێك چوبێتە شاخ بۆ ئازادى ئەم وڵاتە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە