بەسەرهاتێكى نوینەرى مام جەلال لە ئەوروپا
Thursday, 07/05/2009, 12:00
پاش ڕاپەڕین مام جەلال كەسێك وەك نوینەرى خۆى ڕوانەى ئەوروپا دەكات بۆئەوەى سەردانى ئەو كوردانە بكات كە ئەو سەردەمەیە لە ئەوروپا بوون لە برى خۆى قسەیان بۆبكات ،ئەم برادەرەش واتە نوێنەرەكەى مامە ڕۆژێك بەشێكى زۆر لە كوردانى ئەوروپا كۆدەكاتەوەو قسەیان بۆ دەكات پاش تەواو بوى قسەكانى ئەڵێت كێ پرسیارى هەیە با بفەرمێت یەكێك لە كوردەكانى ناو كۆبونەوەكە هەڵدەسێت و ئەڵێت باش ئەوەى حكومەتى عێراق و ێەدام حسین ئەو هەموە نەنفالەو كیمیابارانەى میللە تى كوردى كرد توخوا عەیب نییە بۆ مام جەلال و كاك مەسعود دەستیان كردە ملى ێەداموو لەگەڵى كۆبونەوە ؟ - نوێنەرەكەى مامەش ئەڵێت بەرەوەڵا عەیبە بە خوا منیش وەك ئێوە پێم ناخۆشبوو.
كەسێكى كە هەڵدەسێت و ئەڵێت پاش ڕپەڕین و ئازادى كوردستان بۆچى یەكێتى و پارتى ئەو هەمووە تاڵانییەیان كردو ئەو هەموە لوپەل و ئۆتۆمبیلەیان ئاودیوى ئێران كرد؟ - نوێنەرەكەى مامە ئەڵێ بڵێم چى بەخوا كورد بكە بە بەرپرسى زێراب نیوەى خۆى ئەیخوات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست