کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نێزیكەى 15 ساڵیش دەسەڵاتى كاك نەوشیروانیشمان بینى

Monday, 27/04/2009, 12:00


كاك نەوشیروان نێزیكەى 15 ساڵە لە حیزبەكەى تاڵەبانى یان كەسى یەكەم بوە لە بەڕێوە بردنى دە سەڵات یان دووەم وە خاوەنى بڕیار بوە وە توانیوێتى هەموو كارێك بكات بە تایبەتى ئەو گۆڕان و نە هێشتنى گەندەڵێیەى كە ئێستا بانگەشە ى بۆ دەكا بۆ نەیكرد؟ نابێت ئێمە خۆمان گێل بكەین چونكە كاك نەوشیروان دەستى سەرەكى هەبوە لە هەڵگیرسانى شەڕى ناوخۆ تاكە كەسى نێو حیزبەكەى بوە كە هەمیشە بە خوێنى پارتى تینو بوە.وە نەبێت كەسێكى زیرەكو لێهاتو بوبێ بەشدارى كردبى لە شەرەكاندا بەڵكو ئاگرى شەڕى خۆش كردووەو خۆى گەیاندۆتە ئەوروپا بۆ ئەوەى پرشێك لەم ئاگرەى پێ نە كەوێت بەڵام هەركەس لەم وڵاتەى ئێمەدا كە دۆڕا ئیتر بانگەشەى خەیاڵى بۆ خەڵك دەكات و كەسانى دەوروبەریش بە تاوان بار ناودەبات، بۆیە من بە هەموو جۆرێك دژى ئەم دەسەڵاتەى ئێستاى پارتیو یە كێتیم بەڵام كاك نەوشیروانیش بە بەدیل و چارە سەر نازانم بۆیە ئێمە كەسێى خاوێنو بێ پێشینەى تاوان و خیانەتمان پێویستە بۆ گۆڕان و چاك سازى نەك كاك نەوشیروان چونكە دەسەڵاتى كاك نەوشیروانو پارتى و یەكێتى تاقى كراوەتەوە پێویست ناكاك دوبارەى بكەینەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە