خان ئەحمەد خان
Wednesday, 31/03/2010, 12:00
دەزگاكانى ڕاگەیاندن بە گرنگییەوە باسیان لەوە كرد كە 11 حزبى كوردستانى كە هاوپەیمانى یەكێتىو پارتى بوون لەم هەڵبژاردنەدا نەیانتوانى 1 كورسى بەدەست بێنن.
ئەم حزبانە بوجەیەكى زۆرى كوردستانیان بۆسەرف دەكریت و هەر یەكە خاوەنى كۆمەڵێك دەزگاى راگەیاندنن وكۆمەڵێك موچەخۆرى حزبیان هەیە كە ئەمەش هەمووى لە زیانى سامانى گشتیە و لە بوجەى كوردستان پارەیان بۆ دەروات.
وردەكاری دەنگی هەندێك لە حیزبە بچوكەكانی نێو لیستی هاوپەیمانی لە پارێزگاكانی هەرێم:
پارێزگای هەولێر: 13595 دەنگ.
زەحمەتكێشانی كوردستان: 3.701
بزوتنەوەی ئیسلامی: 1.126
حیزبی شیوعی كوردستان : 6.067
سۆسیالیست : 1.519
زەحمەتكێشانی سەربەخۆ: 1.182
پارێزگای سلێمانی: 21860
سۆسیالیست : 7.868
حیزبی شیوعی كوردستان : 4.715
بزوتنەوەی ئیسلامی: 6.355
زەحمەتكێشانی سەربەخۆ: 2.281
زەحمەتكێشان: 641
پارێزگای دهۆك: 3298
حیزبی شیوعی كوردستان : 2.065
سۆسیالیست: 1.233
كۆى گشتى دەنگەكانیان لە هەموو كوردستاندا دەكاتە : 38753 كە ناگاتە كورسییەك، ئەگەر بە لیستى داخراویش بووایە.
بۆیەش پیشنیار دەكەم كە پێویستە پەرلەمانى كوردستان پڕۆژەیەك پێشكەش بكات سەبارەت بەم حزبە بچوكانەو حكومەت پێوستە پێداچوونەوە بە بودجەى ئەم حزبانەدا بكات و ناكرێت هەڵبژاردنى 25-7 حساب بكرێت بۆ بودجەى حزبەكان چونكە بە لیستى داخراو بووو و ئەم هەڵبژاردنە پێوەریكى باشە بۆ هەموو لایەك كە قورسایى خۆى دەركەوتووە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست