پێیان وتم خۆت مه‌سوتێنه چه‌ند ڕۆژێکی که‌مت ماوه
Friday, 08/07/2011, 12:00
ئه‌گه‌ر سه‌ریکی ئه‌و ڕووداوانه‌ی ڕۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌راست بکه‌ین ئه‌بینین هه‌ر یه‌که به ڕووداویک ده‌ستی پێ کردوه. وه ئه‌م ڕووداوانه که له ولاتی تونسه‌وه ده‌ستی پێ کرد شۆرشی تاک بوو واته تاک شۆرشی دروست کرد. وه له هه‌ریمی کوردسانیش چه‌ند گه‌نجیک به ته‌مای به‌ر پا کردنی ئه‌و راپه‌رینه بوون به شۆرشێک ده‌ست پی بکه‌ن ئه‌ویش شۆرشی خۆسوتاندن بوو بۆ ده‌ست پی کردنی خۆپیشاندان له کوردستان. وه یه‌کیک له گه‌نجانه له شارۆجکه‌ی ته‌ق ته‌ق بریاریدا خۆی بکات به قوربانی بۆ ده‌ست پی کردنی ئه‌و شۆرشه، به‌لام به هه‌وڵی ناسیار و دۆست و لایه‌نه‌کان رێگری له‌و کاره‌ی کرا. به‌لام له پاش پێنج مانگ دوایی ئه‌و بریاره ئاگادار کرایه‌وه که (چه‌ند ڕۆژێکت له ژیاندا ماوه). ئه‌وه له کاتیکدایه که کۆمه‌ڵێک له رۆشنبیر و خه‌لکانی دی ئازار و ئه‌شکه‌نجه دران له لایه‌ن چه‌ته‌کانی ده‌سه‌لاته‌وه. که دواترینیان ئه‌وه‌بوو هێرش کرایه سه‌ر کاروان که‌مالی پارێزه‌ر. بۆیه لێره‌وه به چه‌ته‌کانی ده‌سه‌ڵات ئه‌ڵێم که ئێوه له‌وه که‌مترن ئێمه‌ی گه‌نجانی ئه‌م ولاته به‌و جۆره هه‌ره‌شانه‌ی ئێوه بترسێین و یا خود به پیدانهی ئه‌و پاره‌یه‌ی که به کۆمه‌ڵیک خهلکتاندا بوه‌ستین. ئێمه نه به ده‌فته‌ر دۆلاره‌که‌ی ئێوه‌و وه نه‌به هه‌ره‌شه‌کانی چهتهکانتان وره‌ی ئێمه کپ ناکات چونکه ئێمه هه‌ڵگری ئه‌و خالهیهین که کاکه سه‌رده‌شتی شه‌هید بۆ ئێمه‌ی داڕشتوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست