کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ هەڵبژاردنى سەرۆكایەتى هەرێم بزووتنەوەى ئیسلامى دەنگ بە مەسعود بارزانى دەدەن

Monday, 20/07/2009, 12:00


.تایبەت:
لە نوسراوى ڕۆژى 17/7/2009 ژمارە 117/92 دا كە بە مۆڕى نهێنى بۆ گشت مەكتەبو مەڵبەندەكانى نێردراوەرد، مەكتەبى سیاسى بزووتنەوەى ئیسلامى لە كوردستان/عێراق داوا لە ئەندامانى دەكات كە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستانى 25/7 هەوڵەكانى خۆیان چڕ بكەنەوەو دەنگى خەڵكێكى زۆر كۆ بكەنەوە.
لە بڕگەى (ج) ى نوسراوەكەدا هاتووە كە ئەندامانو دۆستانو لایەنگرانى خۆمان ئەگادار ئەكەینەوە كە بۆ هەڵبژاردنى سەرۆكایەتى هەرێمى كوردستان دەنگى خۆیان بدەن بەڕێز (مەسعود بارزانى) سەرۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان چونكە بە بڕواى ئێمە شایستەترین كەسە بۆ ئەو پۆستە و ڕأبردووى پڕ لە شانازیشى بەرامبەر خەڵكى مسوڵمانى كوردستان گەواهیدەرى ئەو ڕاستیەن.
شیاوى باسە كە بەپێى وتەى چاودێرێكى سیاسى بزووتنەوەى ئیسلامى پارەیەكى زۆرى لە پارتى دیموكرات وەرگرتووە بەرامبەر نواندنى ئەم هەڵوێستەو هەوڵدان بۆ كەمكردنەوەى لیستى 4 حزبە كوردستانییەكە.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە