بۆ بەرێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى د.رێكەوت ئاگادارییەك
Friday, 05/06/2009, 12:00
من دەمەوێت لێرەدا چەند گەندەڵییەك لە نەخۆشخانەكانى فێركارى و منداڵبوونى سلێمانى,بەرێز د.رێكەوت لە كاتى دابەش كردنى راتب و مووچەى دكتۆرەكاندا كە هەر مانگەو لە لایەن چەند كەسانێكەوە دابەش دەكرێت كە فڕیان بە حسابات و كاروبارى حساباتەوە نیە بەڵكو لە لایەن بەرێوەبەرەوە ئەو كەسە دیارى دەكرێت من تێناگەم كارمەندانى حسابات مانگى یەك جار دابەش كردنى موچەیان هەیە ئەویش ناكەن ئەمە لەلایەك,وە لە كاتى دابەش كردنی مووچەدا بۆ هەر دكتۆرێك بڕیك پارەى ووردە بۆ نموونە 350 دینارو یان 400 دینار هەیە بەڵام ئەم ستافانە نایدەنە دكتۆرەكان بە بیانووى ئەوەى وردەیان لا نیە وە ئەم ووردانە لە كۆتایدا لە نەخۆشخانەیەكى وە فێركارى سلێمانى كە زیاتر لە 250 دكتۆرى هەیە دەكاتە زیاتر لە 100000 دینار ,من داوا لە دكتۆر رێكەوت دەكەم لە نزیكەوە چاودێرى ئەم مەسەلەیە بكات چونكە بەراستى ئەمە سەرەتایەكى ترسناكە بۆ گەندەڵى وە داواكارم ئەمانە سزا بدرێن با نەبێتە مەسەلەى دزینى 90000000دینارەكەى ن. انعاشى سەردەمى شَێركۆى گەندەڵ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست