نامەیەكى كراوە یۆ رابەرانى یەكێتى ئیسلامی
Friday, 18/05/2012, 12:00
ساڵح شاری
دواى سڵاو رێز...
لەم رۆژگارە ئاڵۆزەى گەلى كوردى كوردستانى باشور(عیراق) ى تیادەژى كە بە پێچەوانەى (خواپێداوەكانى دەستەڵات)ەوە لە مەترسیدارترین وەرچەرخانى ژیانى سیاسی (ئیدارى) و (نەتەوەییدا) دەژى لەلاى خۆمەوە وەك بەندەیەكى خوا كە شوكرانەى دەوێ بە (كورد) ئینتماو زمان و رێبازى هەڵبژاردە بۆ ئەو ئینتیمایە زمان پژاوبووم دەلێم ئالەم ئاڵۆزوەزعەدا كە سیاسیە موحتەبەرەكانمان یارى بەزۆزو عاتیفەى دەكەن بە ختوكەدانى عاتیفەو حەزى (دەوڵەتى سەربەخۆى كورد) و كەچى لە پێنج ملیون (نەفەر) نیسبەتى (هەژار) و بێكار لە بەردەم نیسبەتى (ورگ زل) و گیرفان پڕ مایەى رسواییە لەلاى هەرعاقڵێ بەراورد لەنێوان ئەم دوو (بەرە)ى خەڵكى كوردستاندا دەكات وامدەزانى كە هەردوو حیزبە (ئیسلامی)یەكەى كوردستان بەگشتى و (یەكگرتو) بەتایبەت ئەولایەنەن عەقڵ و هوشیارى و (وەسەت) فیكرو رەوت هەڵدەسورێن و بەم رێبازەش لە بەر رووناكى ئاینى پیرۆزدا هاوسەنگى و لەگرێژەنەچوونى هەڵسوكەوتى خەڵك دەپارێزن بەدووردەبن لە موزایەدەو بەڵێن ئەگەر زامنى تەواو هەر هیچ نەبێ بەنیسبەتێكى كەمتر زیاندان بۆ رایكردنى ئەو بەڵێنە لەبەردەست و چاونەبێ كەچى لەم رۆژانەدا (موبەشرو) و (هاندەر) ێكى سۆپرمان بەناوى (مسعود عبدالخالق)ەوە هەزاربەردى دا بە پشتى (عەنتەر)یاتەكانى (رابەرى كوردو كوردستان) كاك مەسعود بارزانى دا داو كاك بارزانى چۆن كەباس لە راگەیاندنى دەوڵەتى كوردستان وادەكات دەڵێى (كەباب خواردن)و (ماستاوى هەولێر) كردنەبەسەریدا نەخێر سۆپرمان مسعود عبدالخالق مەسەلەى راگەیاندنى دەوڵەتىكوردى وەك ئاوخواردنەوە ئاسانكردو وتى : هەر مامۆستا ێلاح الدین ئەمیندارى پێشوى یەكگرتو (بەناوەوەى بێلانە) بكەوێتەخۆ ساڵى چى ؟ مانگ نابات یەكگرتو دەتوانێ رێگا بۆ راگەیاندنى دەوڵەتى سەربەخۆى كورد دەكاتەوە پیادەرۆین و كە گەیشتینە(هەولێر) نەتەوەیەكگرتوەكان دان بە سەربەخۆیى كوردستاندا دەنێ (ێاغیراً ..!) ...بەخواخۆشە.....!!
تا بەهەڵەدانەچن و بە (خائن) م نەزانن خواشاهیدە لەورۆژەوە چاوم كردۆتەوە خەوبە دامەزراندنى دەوڵەتى كوردستانەوە دەبینم بەڵام برایان مەسەلە ختوكەى عاتیفە نییە ئێوە خەتى ئیسلامین و خۆتان گیل دەكەن كە جووتە حیزبە بەدەستەكەى كوردستان گوێ و عەقلأ و فیكر سڕدەكەن تا ئاین لەبیر خەڵك ببەنەوە گویتان لێبوە كا بارزانى بەڵێنى دابێ بەهیز داكۆكى لە ریچبازى ئسلام دەكات لەو هەموو سوكایەتیەى میدیاكان و تەربیە ئەمەریكاییەكان دەرحەق ئیسلام وەك (فیكرو شارستانیەت) دەیكەن ؟ كەچى لە خۆپیشاندانى یەكگرتودا لە بادینان كاك بارزانى بەدنیاى راگەیاند : بۆپاراستنى هاوڵاتیە مەسیحیەكان ئامادەیە شەڕ بكات
دامەزراندنى دەوڵەتى كوردستان كەسانى عاقڵو دڵسۆزى بەدەرلە موزایەدەى ماملانێى سیاسی دەكرێ بە عاقڵانەدامەزراندنى ژیّرخان و هوشیاركردنەوەى هاوڵاتى و رێخۆشكردن بۆ قەناعەت هێنانى د=ۆستانىهوشیارى كورد لەرادەى هەرێمەكان و نێودەوڵتى و بەعاقلأیى هەڵسوران بۆ پێگەیاندنى هاوڵاتى كورد بزانێ رابەرانى هەیە قەدرى حەقى بەهاوڵاتى بوونى دەگرن نەك لەبارو دۆخێكا (ئاشتى هەورامى) بیخواو خەڵكى هەڵەبجە یان بگرین یان سەوزەڵە گیانم بڵێن ... خواتان بێت برایان ئێوە موسڵمانن ...؟! بیتاقەى مامۆستا ێلاحالدینش مەسوتێنن كابرا دەیەوێ پشووبات...!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست