کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


%6ی داهاتی نەوتی هەرێم بۆ خێزانی ئەردۆغانە

Monday, 14/11/2016, 22:32


حكومەتی هەرێمی كوردستان، تەنها (32%)ی كۆی داهاتی نەوتی بۆ موچەی مامۆستایان‌و فەرمانبەران تەرخانكردوەو (68%)ی كۆی داهاتی نەوت لەنێوان بەرپرسانی پارتی‌و یەكێتی‌و بەرپرسانی باڵای توركیا وەك برا بەش دەكرێت.
ئەم راپۆرتە وردەكاری تەخشان‌و پەخشانكردنی داهاتی نەوتی هەرێم دەخاتەڕو.
-----------------------------------------
http://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=82146
رۆژ بەڕۆژ نهێنی‌و گەندەڵیی زیاتری كەرتی نەوتی هەرێمی كوردستان‌و تاڵانفرۆشی‌و تەخشان‌و پەخشانكردنی داهاتەكەی لەنێوان بەرپرسانی پارتی‌و یەكێتی‌و وڵاتانی ئیقلیمی ئاشكرادەكرێن، بەجۆرێك تەنانەت سەرۆكی دەزگای "میت"ی توركیاش، پشكی لە داهاتی نەوتی هەرێمدا هەیە‌و (3%)ی كۆی داهاتی نەوتی هەرێم دەدرێت بەو بەرپرسەی توركیا.
لە راپۆرتێكدا كە لەلایەن دكتۆر (جەرجیس گولی زادە)وە ئامادەكراوەو لە سایتی "ئیلاف"دا بڵاوكراوەتەوە، كارەساتی دەرهێنانی نەوت‌و هەناردەكردنی لەڕێی توركیاو فرۆشتنی خراوەتەڕو.
بەپێی ئەو راپۆرتە" تەنها 32%ی داهاتی نەوت بۆ موچەی هاوڵاتیانی هەرێم تەرخانكراوەو 68%ی كۆی داهاتی نەوت لەنێوان پارتی‌و یەكێتی‌و بەرپرسە باڵاكانی ئەو دو حزبەو بەرپرسانی توركیاو پارتی دادو گەشەپێدانی دەسەڵاتداری توركیا برابەش دەكرێت".
بەگوێرەی ئەو رێككەوتنەی بۆ هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لەڕێی توركیاوە لەنێوان مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا واژۆ كراوە، توركیا سودمەندی یەكەمە لە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم‌و هاوڵاتیانی هەرێمیش زەرەرمەندی كۆی پرۆسەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمەكەیانن.
ئەمە لەكاتێكدایە بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی "پەیمانگای وزەو ژینگەی توركیا"، ئەنكەرە (40%)ی
كۆی پێداویستییەكانی لە وزە، لەڕێی هەرێمی كوردستانەوە‌و بە نرخێكی زۆر هەرزان دابین دەكات، بەرپرسانی هەرێمیش ئاسانكاری‌و ئیمتیازی زۆرو زەوەندیان لە فرۆشتنی نەوت داوە بەو وڵاتەو تائێستاش ئەو رێككەوتنەی بارزانی لەگەڵ ئەردۆغان واژۆی كردوە، شاراوەیەو جگە لە خۆیان، هیچ كەسێك ناوەرۆكی ئەو رێككەوتنە نازانێت.
هەر بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی دكتۆر (جەرجیس گولی زادە) ئامادەیكردوە، داهاتی نەوتی هەرێم بەم جۆرەی خوارەوە برابەش دەكرێت:
* 6%ی داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان دەدرێت بە سەرۆك كۆماری توركیاو خێزانەكەی. 
* 5%ی داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان دەدرێت بە پارتی دادو گەشەپێدانی توركیا.
* 4%ی داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان دەدرێت بە سەرۆكی پارتی دادوگەشەپێدانی دەسەڵاتداری توركیا.
* 3%ی داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان دەدرێت بە سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی توركیا.
* 4%ی داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان دەدرێت بە توركیا لەبری تێپەڕبونی بۆری گواستنەوەی نەوت بەو وڵاتەدا.
* 6%ی داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان دەدرێت بە هەردو خێزانی بارزانی‌و تاڵەبانی.
* 3%ی داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان دەدرێت بە شەش بەرپرسی باڵای پارتی‌و یەكێتی.
* 5%ی داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان دەدرێت بە پارتی‌و یەكێتی.
* 3%ی داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان دەدرێت بە زاڵمای خەلیلزاد كە ئێستا دەڵاڵی نەوتی هەرێمی كوردستانە.
* 3%ی داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان دەدرێت بە پارتێكی ئۆپۆزسیۆنی توركیا لەبری نەتەقاندنەوەی بۆرییەكانی گواستنەوەی نەوت بۆ توركیا.
* دوای ئەو تەخشان‌و پەخشانكردنەی داهاتی نەوت تەنها 32%ی بۆ موچەی مامۆستایان‌و فەرمانبەران‌و كۆی خەرجییەكانی حكومەت تەرخان كراوە.
دوای بڵاوبونەوەی ئەو زانیارییانە لەسەر چۆنێتی دابەشكردنی داهاتی نەوت لەلایەن بەرپرسانی باڵای یەكێتی‌و پارتی لەنێوان خۆیانداو تەرخانكردنی بڕە پارەیەكی باشی فرۆشتنی نەوتی هەرێم بۆ توركیاو بەرپرسانی باڵای پارتی دادو گەشەپێدان، دەبێت هاوڵاتیانی هەرێم لە نهێنی نەدان‌و كەمكردنەوەی موچەی مامۆستایان‌و فەرمانبەران‌و دروستكردنی قەیرانی دارایی لە تێبگەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە