یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای ئازادكردنی ئه‌ندامانی ده‌ته‌په ده‌كات
Monday, 04/05/2009, 12:00
توركیا: له دژی سیاسه‌تی توركیا، ئه‌ندامانی ده‌ته‌په به‌رده‌وامن له مانگرتن
(سبه‌ی)
عه‌بدوڵا ده‌میرتاش سه‌رۆكی شاره‌وانی دیاربه‌كر و به‌شداربوی مانگرتنه به كۆمه‌ڵه‌كه‌ی ئه‌ندامانی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (ده‌ته‌په)، به سبه‌ی راگه‌یاند: تا ئێستا مانگرتنه‌كه‌یان به‌رده‌وامه به به‌شداری هه‌زاران كه‌س، جگه له‌و كه‌سانه‌شی كه هاتونه‌ته ریزی به‌شداربوانه‌وه ئه‌مه‌ش بۆ شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و هێرشانه‌یه كه ده‌كرێنه سه‌ر ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ده‌ته‌په و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه ده‌ستگیر ده‌كرێن.
وتیشی: ئێستاش مانگرتنه‌كه به‌رده‌وامه و من له ئاپۆره‌ی به‌شداربوانی مانگرتنه‌كه‌دام، ئه‌مه‌ش له دژی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر ده‌ته‌په، چونكه ئاشكرایه ئێمه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد داوا ده‌كه‌ین رێگه‌ی ئاشتی و ئازادی بگیرێته به‌ر.
راشیگه‌یاند: ئێمه له‌گه‌ڵ هیچ هێشرێكی سه‌ربازیدا نین كه هه‌ر لایه‌نێك بیكات، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئاشتیداین و داوا ده‌كه‌ین ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی ئێمه كه ده‌ستگیر كراون ئازادبكرێن.
وتیشی: با توركیا باش بزانێت ئێمه تا سه‌ر له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئاشتی و ئازادی دیمكراتیخوازی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین.
عه‌بدوڵا ده‌میرتاش: كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له بانگه‌وازێكدا داوای ئازادكردنی ئه‌ندامانی ده‌ته‌په‌ی كردوه و له‌و باوه‌ڕه‌شدام پشتگیری ئه‌م چالاكیه مه‌زنه‌شمان بكات.
جێی ئاماژه‌یه دوای سه‌ركه‌وتنی ده‌ته‌په له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیادا، هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی ده‌ته‌په‌یان ده‌ست پێكرد كه له ناویاندا جگه له به‌رپرسی ئه‌و پارته سه‌دان ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئه‌و پارته‌یان ده‌ستگیر كراون.
دیاری محه‌مه‌د به‌شداری له ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌دا كردوه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست