کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كه‌ركوك: ئه‌و كه‌سانه‌‌ی‌ تۆمه‌تبار بون به‌ ده‌ستدرێژی‌ كردنه‌ سه‌ر ژنی پێشمه‌رگه‌یه‌ك، دوباره‌ دادگایی ده‌كرێنه‌وه‌

Wednesday, 31/03/2010, 12:00


ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ لیژنه‌ی ژنانی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ (سبه‌ی) راگه‌یاند: لیژنه‌كه‌یان راپۆرتێكی هه‌مه‌لایه‌نی پێشكه‌شی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كردوه‌ بۆ به‌دواداچونی ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ی كراوه‌ته‌ سه‌ر ژنی پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌ كه‌ركوك، هه‌روه‌ها ئه‌و یاساشكێنی و پێشێلكارییانه‌ی له‌و كه‌یسته‌دا رویداوه‌، ئێستاش په‌رله‌مان به‌دواداچون ده‌كات بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ و راپۆرتێك له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت ئاماده‌ ده‌كات.
له‌ چه‌ند رۆژی رابردودا سبه‌ی‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ كوڕ و خزمی‌ به‌رپرسێكی‌ كورد له‌ كه‌ركوك ده‌ستدرێژی‌ سێكسیان كردۆته‌ سه‌ر ژنه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ك، پاشان به‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی كاری تیرۆریستی مێردی ژنه‌كه‌ سزاده‌درێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و سكاڵایه‌ی په‌شیمان ببێته‌وه‌ كه‌ تۆماری كردبو له‌سه‌ر تۆمه‌تباره‌که‌، به‌ڵام ئاماده‌ نه‌بوه‌ سازشی له‌سه‌ر بكات
په‌یام ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ لیژنه‌ی ژنانی په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند: دو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر لیژنه‌كه‌مان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی سازكرد بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ی له‌لایه‌ن 3 كه‌سوكاری به‌رپرسێكی كورده‌وه‌ له‌ كه‌ركوك كراوه‌ته‌ سه‌ر ژنێكی پاشماوه‌ی ئه‌نفال و هاوسه‌ری پێشمه‌رگه‌یه‌كی یه‌كێتی.
په‌یام راشیگه‌یاند: لیژنه‌كه‌مان راپۆرتێكی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ نوسی و به‌رزمان كرده‌وه‌ بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و خۆشمان سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانمان كرد، كه‌ تیایدا كه‌مال كه‌ركوكی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فرسه‌ت ئه‌حمه‌د، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان گوێیان له‌ ورده‌كاری راپۆرته‌كه‌ی لیژنه‌ی ژنان گرتوه‌.
ئه‌ندامه‌كه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستیكرد به‌ به‌دواداچون له‌سه‌ر ئه‌و روداوه‌ و په‌یوه‌ندیكرد به‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ و بڕیاریدا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر كه‌یسی ژنی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ بكات.
په‌یام ئه‌حمه‌د وتیشی: ئێستا لیژنه‌ی ژنان چاوه‌ڕوانی راپۆرتی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی جدی بنێن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ (سبه‌ی) گه‌یشتوه‌، پشتیوان عومه‌ر (پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی و مێردی ئه‌و ژنه‌ی له‌لایه‌ن سێ چه‌كداره‌ كورده‌كه‌وه‌ ده‌ستدرێژی كراوه‌ته‌سه‌ر) ته‌میزی بڕیاری دادگای كه‌ركوكی كردوه‌ له‌ سزادانی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌دا و بڕیاره‌ دادگا دوباره‌ چاو به‌و كه‌یسه‌دا بخشێنێته‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ی هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی عه‌شایه‌ری، به‌ڵام لایه‌نی یه‌كه‌م ده‌یه‌وێت چاره‌سه‌ره‌كه‌ له‌رێگه‌ی دادگاوه‌ بێت وه‌كو به‌شێك له‌ مافی گشتی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە