ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی رێگا به گرنگ وه‌ربگرێت
Sunday, 06/09/2009, 12:00
سازدانی: زمناكۆ ئیسماعیل
ئه‌حمه‌د ده‌نیز، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌كه‌كه‌و ئه‌ندامی كۆماجڤاكی كوردستان رایگه‌یاند ئه‌وان ده‌یانه‌وێت چیتر توركیا نكۆڵی له بونی كورد نه‌كات، چیتر شۆڕش‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌كان تهواوبێتو تورك‌و كورد پێكه‌وه په‌ره به زمان‌و كلتووری خۆیان بده‌ن، له‌نێو خاكێكی دیموكرات‌و ئازاد‌دا.
رۆژنامه: له سه‌روبه‌ندی ئه‌و گۆڕانكارییه سیاسییه‌ی ئه‌مڕۆی باكوری كوردستانی گرتوه‌ته‌وه، هه‌ڵوێستی ئێوه چییه ده‌رباره‌ی قسه‌كانی ئهردۆغانو دانیشتنه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د تورك؟
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: له راستیدا ئه‌وه هه‌ڵه‌یه كه ئه‌و پرۆژه‌یه به‌پرۆژه‌ی ئه‌كه‌په‌و ئه‌ردۆغان بزانین، چونكه له راستیدا ئه‌وه پرۆژه‌ی په‌كه‌كه‌و ئۆجه‌لانه، ئه‌و جۆره تێگه‌یشتنه‌ی دیكه هه‌ڵه‌یه، هه‌ندێك بهرههنگاوی بچوك هه‌یه له‌لایه‌ن توركیاوه كه ده‌خوازن پرسی كورد چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌وه‌ش كارێكی سروشتییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاتێك په‌كه‌كه دهركهوتو دروستبو هیچ مافێكی كورد له باكوری كوردستاندا بونی نه‌بو، زمان قه‌ده‌غه‌بو، جلی كوردی‌و كلتور‌و رۆشنگه‌ریی كوردی قه‌ده‌غه‌بو، كوردبون قه‌ده‌غه‌بو، كاتێك بزوتنه‌وه‌ی په‌كه‌كه سه‌ریهه‌ڵداو خهباتیكرد، گه‌لی ئێمه توشی ئه‌شكه‌نجه‌دان بو له‌سه‌ری، له‌وپێناوه‌دا خوێنی رشت، به هه‌زاره‌ها گوندی كاولبو، خان‌و ماڵیان به‌سه‌ردا سوتاندو ماڵوێرانیان كردن، مرۆڤی كوردیان له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی كوردایه‌تی‌و په‌كه‌كه كوشت‌و بڕكرد، واته ئه‌گه‌ر ئه‌مإۆ پرۆژه‌ی نه‌خشه رێگا چاره‌سه‌ریی بێت، ئه‌وا به‌ری رهنجو خه‌باتی ئه‌و رۆژه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر خهباتو تێكۆشان نه‌بوایه، ده‌وڵه‌ت به قسه‌ی هیچ كه‌سی نه‌ده‌كرد، بۆیه ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌ت پێ له‌خۆی ده‌نێت به چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له‌ناوچه‌كانی كوردستاندا.
رۆژنامه: ئێوه چۆن ده‌ڕواننه وته‌كانی به‌شیر ئاتاڵای وه‌زیری ناوخۆی توركیا، به بۆچونی ئێوه له وته‌كانیدا تروسكه‌ی ئاشتیی ده‌بینرێت بۆ كێشه‌ی كورد؟
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: به‌ڵێ هه‌ندێ شتی پۆزه‌تیڤ هه‌یه چوارچێوه‌ی كاره‌كان باش‌و پۆزه‌تیڤ ده‌بینم، ئه‌وان له ناوه‌ڕۆكدا ده‌یانه‌وێت دژی هه‌ندێ هێزی دیموكراتیی بن، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌یانه‌وێت خه‌باتی هێزی دیموكراتیی بوه‌ستێنن، خه‌باتی كوردان بوه‌ستێنن، ئێستا له‌لایه‌ك ده‌وڵه‌ت به‌قسه ده‌یه‌وێت چاره‌سه‌ری پرسی كورد بكات، له‌لایه‌كی دیكه كۆبونه‌وه‌ی سێ قۆڵی دهكاتو پلانی له‌ناوبردنی كوردان ده‌گێڕێ له‌گه‌ڵ عێراق‌و ئێران‌و ئه‌مریكادا، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ریلا لهناوبهرنو په‌كه‌كه لاواز بكه‌ن، پرسی پیلانگێإیی ده‌كه‌ن، له‌لایه‌كیش ئۆپه‌راسیۆنی سیاسی‌و سه‌ربازیی به‌رده‌وامه، له‌لایه‌ك له‌سه‌ر ده‌ته‌په ئۆپه‌راسیۆنی سیاسیی هه‌یه، له‌سه‌ر سنووریش ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی دهكهنو هێزی تازه كۆده‌كه‌نه‌وه، ئه‌م هه‌ڵوێسته ئه‌وه دیاریده‌كات، كه ده‌وڵه‌ت هه‌ڵوێستێكی دو رێگای گرتوه‌ته‌به‌ر. یه‌كه‌م، له‌لایه‌ك وه‌ك له قسه‌كانیدا هه‌یه ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێت چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد بكات، له‌لایه‌كه‌ی دیكه ده‌یه‌وێت كورد له‌ناوبه‌رێت، لێره‌دا پێویسته ده‌وڵه‌تی توركیا كورده‌كان وه‌ك نوێنه‌ری سه‌ره‌كی بگرێت، واته گه‌ر بێت‌و كورده‌كان به پێویست بگرێت، ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردان به نوێنه‌رو سه‌ره‌كی نه‌گرێت، ئه‌وكات ناتوانێ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكات.
رۆژنامه: پرۆژه‌ی رێگای ئۆجه‌لان لای ئێوه چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم، پرۆژه‌ی رێگای ئۆجه‌لان پرۆژه‌یه‌كی گرنگی ستراتیژییه، گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یه‌وێت پرسی كورد به چاره‌سه‌ر بگه‌یه‌نێت، ده‌بێت نه‌خشه‌ی رێگا به گرنگ وه‌ربگرێت، ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین سه‌رۆكایه‌تیی نه‌خشه‌یه‌كی گونجاوی داناوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌نێوان كورد‌و توركدا، ئه‌و ده‌یه‌وێت پرسی كورد‌و بونی كورد بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌ره‌تاكانی دروستبونی ده‌وڵه‌تی كورد‌و ئه‌و ده‌مه‌ی توركیا نكوڵی له كه‌سێتیی كورد ده‌كرد، كه ده‌كاته كاتی دروستبونی ده‌وڵه‌تی تورك، كوردیش به‌رامبه‌ر به‌وه خهباتو تێكۆشانی كردوه‌و شۆڕشی هێناوه‌ته ئاراوه، ئێمه ده‌مانه‌وێت چیتر توركیا نكۆڵی له بونی كورد نه‌كات، چیتر شۆڕش‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌كان تهواوبێتو تورك‌و كورد پێكه‌وه په‌ره به زمان و كلتووری خۆیان بده‌ن، له‌نێو خاكێكی دیموكرات‌و ئازاد‌دا.
رۆژنامه: په‌یوه‌ندیی نێوان په‌كه‌كه‌و ده‌ته‌په چۆنه‌و له چ ئاستێكدایه، به‌تایبه‌ت كه جیاوازی زۆر به‌دیده‌كرێت له‌نێوان شێوازی خه‌باتی ئێوه‌و ئه‌واندا؟
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌ته‌په حیزبێكی فه‌رمیی دیموكراتییه، به هه‌ڵبژاردن هاتوه‌ته ئاراوه‌و توانیویه‌تی له باكور خۆی دهربخاتو به هه‌ڵبژاردنیش ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست، واته ده‌ته‌په بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی ئازادی دیموكراتییه، به‌ڵام په‌كه‌كه حیزبێكی چهكدارییهو توانیویه‌تی به رێگه‌ی خهباتو تێكۆشان هێزی خۆی دهربخاتو له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه به چه‌ك ماندوبونی خۆی سه‌لماندوه‌و به خه‌باتی چه‌كداریی سه‌ری هه‌ڵداوه‌و فیداكاریی‌و تێكۆشانی بۆ ئازادیی گه‌ل هێناوه‌ته ئاراوه، ئه‌وه شتێكی راست‌و سه‌ره‌كییه‌و هه‌مو ده‌زانن كه په‌یوه‌ندیمان نییه.
رۆژنامه: گۆڕانكاریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تا چه‌نده بۆ ئێوه سودمه‌ندبو، ئێوه چۆن له‌و ههڵبژاردنانهتان روانی؟
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ئێمه زوتر هه‌ڵوێستی خۆمان ئاشكرا كرد‌و بێلایه‌نیی خۆمان نیشاندا، چونكه له باكوری كوردستان ده‌ته‌په دژی داگیركه‌ران كه‌وتبوه هه‌ڵبژاردنه‌وه، بۆیه ئاشكرایه ههوڵدانو پشتگیریمان بۆ ده‌ته‌په بو، چاودێری‌و تێبینیمان زیاتر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی باكور بو، به‌ڵام لێره له باشور هه‌ڵبژاردنه‌كان بابه‌تێكی ناوخۆیی بون، زیاتر بابه‌تێكی دیموكراسی بو، له‌سه‌رو ئه‌وه‌شه‌وه قه‌ده‌غه‌كردنی لیستی هیوا تا بڵێیت هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌بو، ئه‌وه له‌سه‌ر دیموكراتیزه‌كردنی كه‌سێتیی كورد كهوتو هه‌ڵه‌یه‌كی مه‌زن بو هێنرایه ئه‌نجام، كاتی ده‌ستپێكردن‌و هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵبژاردن كارێكی باشبو، له كاتێكی باش‌دا هه‌ڵبژاردنه‌كان هاته ئاراوه، پێویسته ئارامگیریی هه‌بێت له دروستبونی حیزبی ئۆپۆزسیۆندا، چونكه به هه‌بونی ئۆپۆزسیۆن دیموكراسیبون ده‌بێت، به‌بێ ئۆپۆزسیۆن دیموكراسی چییه، خۆ به ته‌نیا نابێت حیزبی ده‌سه‌ڵات بونی هه‌بێت، بۆ هه‌ریه‌كێكیش له‌وان، حیزبی ده‌سه‌ڵاتدارو هێزی ئۆپۆزسیۆن واپێویسته گه‌لی ئێمه به‌وه خۆشحاڵ بكه‌ن كه به‌رپرسیارێتیی هه‌بێت، واته ده‌سه‌ڵات به ته‌نیا گه‌ل بێت‌و بۆ گه‌لیش بێته ئاراوه، ئه‌وه‌ی مایه‌ی خۆشحاڵییه بۆ یه‌كه‌مجاره له‌بابه‌تی هه‌ڵبژاردن‌و ته‌واوبونی هه‌ڵبژاردندا كورد به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر چه‌كی رانهگرتو به چه‌ك كۆتایی به هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌برد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست