لێپرسراوه‌كه‌ی رێكخراوی NPAی نه‌رویجی له‌شاری كه‌ركوك دۆزرایه‌وه
Friday, 18/09/2009, 12:00
پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی سێ رۆژه بێسه‌روشوێنه، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، سۆران عه‌بدولقادر لێپرسراوی به‌شی به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی رێكخراوی NPA نه‌رویجی له‌شاری كه‌ركوك دۆزرایه‌وه.
به‌گویره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، سه‌عات 5ی سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ (پێنج شه‌ممه) به ته‌له‌فون سۆران په‌یوه‌ندی به‌خێزانه‌كه‌یه‌وه كردوه‌و پێی راگه‌یاندون كه له شاری كه‌ركوكه پاش گه‌یشتنیان بۆ شاری كه‌ركوك چه‌ند جارێك لهگهڕهكه عه‌ره‌بییه‌كانی شاره‌كه ئه‌م شوێن‌و ئه‌و شوێنی پێكراوه‌و دواتر له‌لایه‌ن ئه‌و بانده‌ی كه سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر رفاندبویان له شوێنێك فڕێ دراوه.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: "ئێستا باری ته‌ندروستی جێگیر نییه هه‌تاكو پرسیاری لێبكرێت بزانرێت كه ئایا له‌لایه‌ن كێوه رفێندراوه‌و ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی چۆن گوزراندوهو پاشان له لایه‌ن ئاسایشه‌وه له‌و باره‌یه‌وه زانیاری لێوه‌رده‌گیرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئێستا له ژێر چاودێریی ته‌ندروستیدایه‌و دوای لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌لایه‌ن كێوه رفێندراوه.
رۆژی 14ی ئه‌م مانگه، سۆران له به‌رده‌م باره‌گای رێكخراوی NPA نه‌رویجی له‌سلێمانی رفێنرا.
له‌نامه‌یه‌كیشدا بۆ بۆ ناوه‌نده جیهانییه‌کانی په‌یوه‌ست به مافی مرۆڤ و ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری، بۆ میری عیراق و هه‌رێمی کوردستان، بۆ هه‌ر ناوه‌ندێك که په‌یوه‌ندی به پاراستنی گیان و ئازادی هاوڵاتییانه‌وه هه‌یه خه‌ندان محه‌مه‌د جه‌زای هاوسه‌ری سۆران‌و نوسه‌ری كتێبیی (ئۆقیانوسێك له‌تاوان) باس له‌وه‌ده‌كات، چه‌ند جارێك هه‌ڕه‌شه له‌هاوسه‌ره‌كه‌ی كراوه‌و دواجار له ده‌وروبه‌ری سه‌عات 2ی دوانیوه‌ڕۆی 14/9/2009 له‌ده‌می ده‌رچوونی له شوێن کاره‌که‌یدا بێسهروشویَنکراوه.
ئاشكراشیكردوه، كه دوای ئه‌وه‌ی ژیانی خۆی‌و منداڵه‌كانی له‌لایه‌ن بانده‌كانی بازرگانی به‌ژنانه‌وه كه‌وته به‌رمه‌ترسی، به‌ناچاری كوردستانی به‌جێهێشتوه‌و ئاواره‌ی ئه‌ڵمانیا بوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست