هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوێستوه‌رگرتن ده‌كه‌ن
Saturday, 18/07/2009, 12:00
كوڕی مه‌لابه‌ختیار ده‌ستدرێژی ده‌كاته سه‌ر كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پزیشكانیش ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن
پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی 17ی ئه‌م مانگه كوڕی مه‌لابه‌ختیاری كارگێڕ و وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌ستدرێژی ده‌كاته سه‌ر پزیشك و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی، پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره دزێوه و داوا له‌لایه‌نه به‌رپرسه‌كان ده‌كه‌ن كه سزای ئه‌و تاوانكارانه بده‌ن و ده‌ستگیریان بكه‌ن و ته‌سلیم به دادگا بكرێن، ئه‌و پزیشكانه هه‌ڕه‌شه‌ی ههڵوێستوهرگرتنیش ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر بێت‌و لێپێچینه‌وه له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده‌وه ناشارستانیه نه‌كرێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كی ناڕه‌زایی ده‌ربڕیندا كه دانه‌یه‌كیان بۆ سبه‌ی ناردوه، هاتوه: (ئاوێری كوڕی مه‌لابه‌ختیار)ی كارگێڕ و وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له نیوه‌شه‌وی 17ی ئه‌م مانگه‌دا دایكی ده‌گه‌یه‌نێته هۆڵی پێشوازی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی، پاش ئه‌وه‌ی هه‌مو پشكنینێكی پێویستی بۆ ده‌كرێت، به یارمه‌تی دو پاسه‌وانی ناوبراو، سوكایه‌تی به پزیشكێك ده‌كه‌ن ئه‌ویش بهپێوتنی قسه‌ی ناشرین و ههڕهشهلێكردن، پاشان په‌لاماری كارمه‌ندێكی ته‌ندروستی ده‌ده‌ن و برینداری ده‌كه‌ن، ئه‌و یاسا شكێنانه به‌وه‌وه نه‌وه‌ستان و ئاره‌زوی جهنگهڵانهیان كۆنترۆڵ ناكرێت و هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر پۆلیسێكی پاسه‌وانی نه‌خۆشخانه له سه‌روبه‌ندی ئه‌م رهفتارهیاندا ده‌ست بۆ چه‌ك ده‌به‌ن و دو مۆنیكای تری پڕ له چه‌كدار ده‌گه‌نه شوێنی روداوه‌كه نه‌وه‌ك له ئازاردانی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی نه‌خۆشخانه ته‌واو رقی دڵی خۆیان ههڵنهڕشتبێت، ئینجا له رۆیشتندا هه‌ڕه‌شه له پزیشك و كارمه‌ند و پۆلیسه‌كه ده‌كه‌ن به به‌ندكردنیان، ئێمه‌ش وه‌ك پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی به به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی ده‌زانین كه ده‌نگی ناڕه‌زایی ده‌رببڕین و سه‌رزه‌نشتی ئه‌و كاره نامرۆییانه بكه‌ین كه به‌رامبه‌ر كه‌سانێك كراون شه‌و و رۆژ له خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی و خه‌ڵكی سلێمانیدان.
داوا ده‌كه‌ین له‌و كه‌سانه‌ی به‌رپرسیارن له چه‌سپاندنی یاسا، ده‌ستبه‌جێ ئه‌و تاوانكارانه ده‌ستگیر بكه‌ن و راده‌ستی دادگا بكرێن و له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، ئه‌گه‌رنا ئێمه هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرین.
له به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه: ئاگاداری خه‌ڵكی كوردستانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین كه ده‌نگیان بخه‌نه پاڵ ده‌نگمان، چونكه له بارودۆخێكدا به‌رده‌وام سه‌لامه‌تیمان له مه‌ترسیدا بێت ناتوانین له خزمه‌تكردنی خه‌ڵك به‌رده‌وام بین، هه‌رچه‌نده خودی بونی یاسایه‌كی كارا له كوردستاندا له‌ژێر پرسیاردایه، چونكه ئه‌م ده‌ستدرێژییه یه‌كه‌م جار نییه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی كه ده‌ستیان زۆر له یاسا زێده‌تر ده‌ڕوات، ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی گه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقیانه‌ی ده‌ستڕۆیشتوانه كه تا ئێستا سه‌روه‌تی خه‌ڵكیان بۆ خۆیان ده‌برد، ئێستا خه‌ریكی پێشێلكردنی كه‌رامه‌تی مرۆڤه به‌شخوراوه‌كانی ئه‌م وڵاته‌شن.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه ژماره‌یه‌ك له قوربانیانی ئه‌م كێشه‌یه (پزیشك، كارمه‌ند، پاسه‌وانی نه‌خۆشخانه) له‌ترسی سزادان، ئاماده‌ییان تیا نه‌بو ناڕه‌زایی ده‌ربڕن، به‌ڵام ئێمه وه‌ك پزیشكان و وه‌كو ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی پیشه‌یی خۆمان و ترسیش له داهاتومان ئه‌م بهیانامهیهمان ده‌ركرد و سوریشین له سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆمان.
پزیشكانی سلێمانی
18ی ته‌موزی 2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست