په‌رله‌مانتارێك: له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی مانگی ته‌موزدا، مه‌سعود بارزانی بڕێك پاره‌ی داوه به‌سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای هه�
Wednesday, 07/10/2009, 12:00
په‌رله‌مانتارێكی عێراقی ئاشكرایكرد، له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكی هه‌رێمدا، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم بڕێك پاره‌ی داوه به‌فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
جه‌مال به‌تیخ په‌رله‌مانتاری لیستی ئه‌لعیراقیه به رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌تی له‌نده‌نی وت: "له‌كاتێكدا حكومه‌تی عێراق بودجه‌ی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانی‌و سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی مانگی ته‌موزی خه‌رج كردوه، به‌ڵام بارزانی بڕێك پاره‌ی داوه‌ته حه‌یده‌ری‌و نازانرێت ئه‌و پاره‌یه بۆچی بوه".
جێی ئاماژه‌یه، له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا زۆرێك له‌لیسته‌كان جگه له‌لیسته‌كه‌ی پارتی‌و یه‌كێتی، حه‌یده‌رییان به‌لایه‌نگریی تۆمه‌تبار كرد‌و ئه‌وه‌یان به‌بیرهێنایه‌وه كه‌حه‌یده‌ری پێشتر لێپرسراوی لقی به‌غدای پارتی بوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست