ئێستا ته‌ندروستیان باشه... سلێمانی: كاروان كامیل و سێ كه‌سی تر به‌ر ده‌سڕێژی گولهدران و برینداركران
Monday, 27/06/2011, 12:00
ئه‌مشه‌و سه‌عات 11 له‌لایه‌ن ئۆتۆمۆبێلێكی نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه له كاروان كامیلی پارێزه‌ر و چالاكوانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كرا، له ئه‌نجامدا كاروان كامیل و سێ كه‌سی تر برینداربون.
له لێدوانێكیدا له بۆ سبه‌ی كاروان كامیل رایگه‌یاند: له سه‌رچنار بوین له‌گه‌ڵ دو هاوڕێم له‌كاتێكدا كه ویستمان سوار ئۆتۆمۆبێلهكهم بین له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه كه لهسهیارهیهكدابو به‌ر ده‌ستڕێژی گولهدراین.
وتیشی: به‌هۆی ته‌قه‌ی ئه‌و كه‌سه‌وه من و دو هاوڕێكه‌م و ئه‌و كوڕه‌ی كه لامانه‌وه بو پاره‌ی گهراجانهكهی وه‌رده‌گرت برینداربوین.
كاروان ئه‌وه‌شی وت: ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ین و ته‌ندروستیمان زۆر باشه، هه‌رچوارمان له‌بارێكی ته‌ندروستی باشداین، ژیانمان له مه‌ترسیدا نه‌ماوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست