حه‌سیب كاپڵان: ئێمه سه‌رمان سوڕماوه له‌قسه‌و هه‌وڵ و كۆششه‌كانی توركیا سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد
Saturday, 01/08/2009, 12:00
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی توركیا له‌سه‌ر لیستی كوردی به‌سبه‌ی راگه‌یاند: ئێمه وه‌كو ده‌ته‌په ئه‌وه‌ی بكه‌وێته سه‌رشانمان ئاماده‌ن بیكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد، به‌ڵام پێویسته توركیاش هه‌وڵه‌كانی خۆی بخاته‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد ئه‌ویش به‌ڕاگرتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی بۆ سه‌ر كورد پێدانی مافی كورد له‌ڕوی یاساییه‌وه.
حه‌سیب كاپڵان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی توركیا له‌سه‌ر لیستی ده‌ته‌په رونیكرده‌وه كه‌ئه‌وان هیچ زانیاریه‌كیان نیه سه‌باره‌ت به‌ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ی توركیا كه‌له‌نێوان عێراق و توركیا و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چوه، وتی: "ئێمه ته‌نیا گوێ بیستی لێدوانی وه‌زیری ناوخۆی توركیا بوین كه‌باسی له‌وه كرد كه‌له‌به‌رنامه‌مان دایه كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ربكه‌ین".
كاپڵان بۆ سبه‌ی رونیكرده‌وه كه وه‌كو ده‌ته‌په‌ش به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كار‌و خه‌باتی سیاسی و دیموكراسی و یاسایی، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد.
كاپڵان وتیشی: "وه‌زیری ناوخۆی توركیا ئه‌وه‌ی رایگه‌یاندوه كه توركیا پڕۆژه‌ی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد، له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رۆكی توركیا باس له‌وه ده‌كات كه‌هه‌وڵ ده‌ده‌ن مافی یاسایی و دیموكراسی بده‌نه كورد، به‌ڵام له‌بواری كرداری ئێمه هیچ شتێكمان به‌دینه‌كردوه، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت پڕۆژه‌ی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد، پێویسته په‌له بكرێت، چونكه تاواده درێژبكرێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ری پێده‌چێت پرۆسه‌كه روبه‌ڕوی گرفت ببێته‌وه".
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه باسكردنی كێشه‌ی كورد و دادگایكردنی ژنه سیاسه‌تمه‌داری كورد له‌یلا زانا كاپڵان وتی: ئێمه‌ش سه‌رمان سوڕماوه نازانین ئه‌مه چ دیموكراسیه‌تێكه، كه‌ئاكه‌په و سه‌رۆكی توركیا باسی ده‌كات، چونكه ناكرێت له‌لایه‌ك باسی دیموكراسی بكه‌یت و له‌لایه‌ك سیاسه‌تمه‌داران سزابده‌یت.
هاوكات كاپڵان ئه‌وه‌شی وت، كه ئه‌وان وه‌كو ده‌ته‌په ئه‌وه‌ی به‌وان بكرێت و بكه‌وێته سه‌رشانیان ئاماده‌ن بیكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد، به‌ڵام پێویسته توركیاش هه‌وڵه‌كانی خۆی بخاته‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد، ئه‌ویش به‌ڕاگرتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی بۆ سه‌ر كورد پێدانی مافی كورد له‌ڕوی یاساییه‌وه.
كاپڵان ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: وه‌كو ده‌ته‌په پڕۆژه‌یه‌كمان به‌زاره‌كی و به‌نوسین داومانه باراك ئۆباما بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد، به‌گشتی ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌كه‌مان بریتی بو له‌چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد به‌ڕێگه‌ی سیاسی و دیبلۆماسی، چه‌ندین پڕۆژه‌ی ترمان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد.
شایانی باسه له‌چه‌ند رۆژی رابردودا كۆبونه‌وه‌یه‌كی سێ قۆڵی له‌نێوان توركیا و عێراق و ئه‌مه‌ریكا له توركیا به‌ڕێوه‌چو، به‌گوێره‌ی میدیاكانی توركیا به‌رپرسێكی هه‌رێمی كوردستانیش به‌ناوی نه‌جمه‌دین عوسمان به‌شداری كۆبونه‌وه سێ قۆڵیه‌كه بوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌هۆی قسه‌كردن له‌سه‌ر كێشه‌ی كورد و ناوهێنانی سه‌رۆكی په‌كه‌كه به به‌ڕێز ئۆجه‌لان و په‌كه‌كه‌ش به‌پارتی كرێكارانی كوردستان دادگایه‌كی توركیا بڕیاری سه‌پاندنی زیندانی پانزه مانگی به‌سه‌ر له‌یلا زانادا سه‌پاند.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست