عێراق: سێیه‌كی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی بڕوانامه‌كانیان ته‌زویره، له لیستی هاوپه‌یمانین
Tuesday, 08/06/2010, 12:00
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست رۆژنامه‌ی (رۆژنامه) كه‌وتون، چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی لیستی هاوپه‌یمانی بڕوانامه‌كانیان ساخته‌یه‌و چه‌ندین فه‌رمانبه‌ریش، كه له‌لایه‌ن هه‌مان لیسته‌وه له فه‌رمانگه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دامه‌زرێندراون به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌یان پێشكه‌ش كردوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ (رۆژنامه)ی ئاشكراكرد: زیاد له (15) ئه‌ندامی خولی ماوه به‌سه‌رچوی په‌رله‌مانی عێراق بڕوانامه‌ی ساخته‌یان پێشكه‌ش كردوه‌و له‌ناویشیاندا پێنجیان كوردن‌و ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانین.
هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و سكاڵایه‌ی له ماڵپه‌ری ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق بڵاوبوه‌ته‌وه‌و پاشان به‌دواداچونی بۆكراوه، یه‌كێك له‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه كوردانه بڕوانامه‌كه‌یان به‌نهێنی ناردوه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی‌و داوای (ێحه ێدور) یان كردوه‌و وه‌ڵامی په‌روه‌رده‌ی سلێمانیش بۆ ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق (نه‌گه‌تیڤ) بوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌پێی زانیاری ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی رۆژنامه، به‌شێكی دیاری ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی، كه له‌لایه‌ن لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانه‌وه به‌پێی سیستمی (محاێهێه) له فه‌رمانگه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دامه‌زراون، به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌یان پێشكه‌ش كردوه‌و هه‌ندێكی تریشیان دامه‌زراندنیان به‌پێچه‌وانه‌ی یاسا‌و رێساكانه، بۆ نمونه كه‌سێك كه بڕوانامه‌ی دبلۆمی هه‌یه، كه پێویسته به‌پله‌ی هه‌شت دابمه‌زرێت، ئه‌وان به‌پله‌ی یه‌ك دایانمه‌زراندوه، له‌كاتێكدا ئه‌و پله‌یه فه‌رمانبه‌ری دیكه به (30) ساڵ خزمه‌ت پێیناگاتو ئه‌م كاره‌ش له‌لایه‌ن فراكسیۆنه سیاسییه‌كانه‌وه به‌پێچه‌وانه‌ی یاساوه ئه‌نجامیان داوه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی رۆژنامه دیوانی چاودێری دارایی عێراق ئاماژه‌ی به‌م كاره نایاساییانه كردوه‌و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی لێ ئاگاداركردوه‌ته‌وه، چونكه ئه‌و سه‌رپێچیانه له باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان ئهنجامدراونو به‌پێی یه‌كێك له‌و به‌ڵگانه‌ی كه له‌به‌رده‌ستی رۆژنامهدایهو ناوی (13) فه‌رمانبه‌ری تێدایه، كه (7) كه‌س له‌و فه‌رمانبه‌رانه كوردن‌و چه‌ند كه‌سێكیشیان له مه‌كته‌بی عارف ته‌یفوری جێگری دوه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كاردهكهنو واچاوه‌ڕوانده‌كرێت، كه چه‌ندین لیستی تریش له‌و سه‌رپێچیانه ئاشكرابكرێنو خاوه‌نه‌كانیان روبه‌ڕوی سزای یاسایی ببنه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست