کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ره‌فیق سابیر: پارتی و چه‌ند ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسیه‌كی ناو یه‌كێتیش پشتگیری‌ دكتۆر به‌رهه‌م ناكه‌ن

Thursday, 01/04/2010, 12:00


وتوێژكردن له‌سه‌ر بودجه‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان دواده‌كه‌وێت بۆ كاتێكی نادیار و ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستانیش هۆكاره‌كه‌ی‌ به‌ سیاسی ده‌زانێت، پێی‌ وایه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان له‌پشت ئه‌و كاره‌وه‌یه‌ و ده‌یه‌وێت شكست بهێنێت به‌ كابینه‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م.
له‌ لێدوانێكیدا بۆ سبه‌ی‌ ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌) ره‌فیق سابیر په‌رله‌مانتار یه‌كێتی‌ له‌ فراكسیۆنی‌ كوردستانی‌ رایگه‌یاند: دواكه‌وتنی بودجه‌ هۆكاره‌كه‌ی‌ سیاسییه‌، پارتی دیموكراتی كوردستان تائێستا رێگر بوه‌ له‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان كۆببێته‌وه‌ و مه‌سه‌له‌ی‌ بودجه‌ یه‌كلایی بكاته‌وه‌.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان پێی‌ وایه‌ پارتی و چه‌ند ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسیه‌كی‌ ناو یه‌كێتیش ده‌یانه‌وێت به‌ دواخستی‌ بڕیاردان له‌سه‌ر بودجه‌ شكست به‌ كاروباری‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ دكتۆر به‌رهه‌م بهێنن و له‌مباره‌وه‌ ئاشكرایكرد: پارتی نایه‌وێت دكتۆر به‌رهه‌م سه‌ركه‌وتوبێت و ره‌نگه‌ هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌بێ ئه‌وان پێیان وایه‌ سه‌ركه‌وتنی دكتۆر به‌رهه‌م له‌لایه‌ك كۆمه‌ك به‌ هه‌ستانه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ده‌كات و له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌تداری دكتۆر به‌رهه‌م شه‌فافی‌ و رونی‌ به‌ كاروباره‌كانیه‌وه‌ دیاره‌.
هه‌رچه‌نده‌ كه‌ پارتی هه‌میشه‌ وتویه‌تی ئێمه‌ زیاتر له‌ یه‌كێتی‌ پشتگیری‌ سه‌ركه‌وتنی دكتۆر به‌رهه‌م ده‌كه‌ین، به‌ڵام دكتۆر ره‌فیق ئه‌وه‌ی وت كه‌: پارتی و چه‌ند ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسیه‌كی ناو یه‌كێتیش پشتگیری‌ دكتۆر به‌رهه‌م ناكه‌ن.
له‌ درێژه‌ی‌ لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی‌ یه‌كێتی‌ وتیشی: بودجه‌ مافی‌ گه‌لی‌ كوردستانه‌ و هیچ كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی‌ نیه‌ له‌ پشت په‌رده‌وه‌ ته‌سه‌ڕوف به‌ بودجه‌وه‌ بكات، یاخود له‌وه‌ زیاتر بودجه‌ دوابخات
جێ ئاماژه‌ پێدانه‌ هه‌فته‌ی‌ رابوردو رۆژی‌ (دوشه‌ممه‌) له‌ژماره‌ 774ی‌ گۆڤار گوڵان كه‌ مه‌كته‌بی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی پارتی ده‌ریده‌كات له‌ راپۆرتێكی شیكاریدا كارو چالاكیه‌كانی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م ره‌خنه‌ی‌ توندی لێگیراو گۆڤاره‌كه‌ نوسیبوی‌: د. به‌رهه‌م ره‌نگدانه‌وه‌ی سلبی له‌سه‌ر سیستمی حوكمڕانی هه‌یه‌ و حكومه‌تی‌ كردۆته‌ كه‌ناڵێك بۆ پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ خۆی و یه‌كێتی‌.
دوابه‌دوای‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ ئه‌و راپۆرته‌ش هه‌رچه‌نده‌ پارتی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌رپه‌رچی ئه‌وه‌ی‌ دایه‌وه‌ كه‌ نوسینه‌كانی‌ ئه‌و راپۆرته‌ بۆچونی پارتی نییه‌، به‌ڵام یه‌كێتی‌ پێی‌ وایه‌ له‌ماوه‌ی رابوردودا به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌ بۆ داڕێژراو پارتی به‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ 2010 مه‌به‌ستی‌ بوه‌ شكست به‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ دكتۆر به‌رهه‌م بێنێت.
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو یه‌كێتیش به‌ رۆژنامه‌ی‌ حه‌یاتی راگه‌یاند: ئه‌و راپۆرته‌ی‌ گوڵان ته‌نها به‌ راگه‌یاندنی نازانن، به‌ڵكو به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسی پارتی ده‌زانن.
له‌ تازه‌ترین كاردانه‌وه‌شدا دوێنێ 31/3/2010 له‌ لێدوانێكیدا بۆ ته‌له‌فزیۆنی‌ knn سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ رایگه‌یاند: به‌مزوانه‌ مه‌كته‌بی سیاسی به‌ سه‌رپه‌رشتی مام جه‌لال كۆده‌بێته‌وه‌و به‌ وردی باس له‌و راپۆرته‌ی‌ گۆڤاری‌ گوڵان ده‌كات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە