(8) مانگه به‌بێ فه‌رمانی دادوه‌ر، ئاسایشى هه‌ولێر رۆژنامه‌نووسێكی ده‌ستگیركردوه
Monday, 02/07/2012, 12:00
سبەی
کوردستانپۆست دەقی ئەم هەواڵە کە سایتی سبەی وەریگرتووە و ئەمڕۆ بڵاوی کردۆتەوە، کە پەیوەستە بە کارزان کەریمی رۆژنامەنووس، هەرچەندە ئەو زانیارییانەی لەم هەواڵەدا هاتووە باس لەوە ناکات کە هۆکاری گرتنەکەی تەنها ئەوە بووە کە چەند نووسینێکی لە کوردستانپۆستدا بڵاوکردبووەوە ، ئیستا دەزگای پاراستن تۆمەتی ئەوەیان داوەتە پاڵ کە گوایە پەیامنیری کوردستانپۆستە و وەک تیرۆریستێک مامەڵەی دەکەن.(سبه‌ی):
ماوه‌ی (8) مانگه له شاری هه‌ولێر رۆژنامه‌نوسێك له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌ستگیركراوه و سه‌ردانكردنیشی قه‌ده‌غه كراوه، كه‌سوكاری ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ش یاداشتێك ئاراسته‌ی رای گشتی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن.
(8) مانگ به‌ر له ئێستا و له رۆژی (8/11/2011) رۆژنامه‌نوس (كارزان كه‌ریم) له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه بۆ ماوه‌ی (3) مانگ بێ سه‌رو شوێن كرا، ئێستاش له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی له‌شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركراوه، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ش له یاداشتێكدا، كه ئاراسته‌ی رای گشتی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیان كردوه، رایده‌گه‌یه‌نن كه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی سه‌ردانی كردنی كوڕه‌كه‌یان قه‌ده‌غه‌یه و ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی دۆسته‌كانیه‌وه چه‌ند جارێك بینراوه، له رێگای پارێزه‌ره‌كه‌یانه‌وه پێیان راگه‌یه‌ندراوه، كه بپێی مادده‌ی (1) ی یاسای تیرۆر ده‌ستگیر كراوه.
ده‌قی یاداشته‌كه:
له كه‌س و كاری "كارزان كه‌ریم" بۆ هه‌مو كه‌سێكی حه‌ق بێژ و سه‌رڕاست، ئێمه وه‌كو كه‌س و كاری رۆژنامه‌نوس "كارزان كریم" داوا له هه‌مو لایه‌نه به‌ر پرسیاره‌كان و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین به دواداچون بكه‌ن بۆ كه‌یسی رۆڵه‌كه‌مان"كارزان".
ماوه‌یه‌كی زۆره "كارزان" له به‌ندینخانه‌ی ئاسایشی گشتی به‌نده به‌بێ دادگایی كردن ماوه‌ته‌وه. به‌بێ فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌ستگیركراوه و ماوه‌ی راگرتنیشی گه‌یشتۆته (8) مانگ.
ماوه‌ی (8) مانگه ده‌ستگیر كراوه، له (8/11/2011). سێ مانگی گرتنی بێ سه‌رو شوێن بو،نه ده‌بینراو نه‌ده‌زانرا له‌چ شوێنێكه. له‌ئێستاشدا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی سه‌ردانیكردنی قه‌ده‌غه‌یه ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی دۆست و ناسیاوان چه‌ند جارێك بینیومانه.
ئێمه ئاسایشمان ئاگادار كردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر كوڕه‌كه‌مان تاوانێكی كردوه به‌پێی یاسا له‌گه‌ڵی بجوڵێنه‌وه و تۆمه‌تی بۆ دروست نه‌كه‌ن. چونكه له‌ڕێی پارێزه‌ره‌كه‌ی ئه‌وه‌مان پێڕاگه‌یاندراوه كه كارزان به‌پێی مادده‌ی (1) له یاسای تیرۆر ده‌ستگیر كراوه. ئه‌مه‌ش زۆر دوره له‌ڕاستی. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كارزان خۆی رۆژنامه‌نوس بوه و له‌چه‌ندین رۆژنامه و گۆڤار كاریكردوه. له‌لایه‌كی تر وه‌كو سیخورێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌مان ده‌كه‌ن. لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر گشت ئه‌و وێنه و ژماره ته‌له‌فۆنانه‌ی كه له‌نێو كۆمپیوته‌ر و مۆبایله‌كه‌ی داهه‌بونه. كه زۆربه‌ی ئه‌م وێنانه‌ی له‌كاتی ئاماده‌كردنی راپۆرت بۆ رۆژنامه و گۆڤاره‌كان ئاماده‌یكردوه گرتویه‌تی له‌گه‌ڵ به‌رپرسه ناوخۆیی و بیانیه‌كان.
داواكارین له‌گشت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و راگه‌یاندنه‌كانی كوردستان ئاوڕێك له‌م كێشه‌یه بدنه‌وه و له‌م نه‌هامه‌تیه رزگارمان بكه‌ن....
هاوكاری كردنتات جێگه‌ی رێز و سوپاسه
بنه‌ماڵه‌ی: كارزان كه‌ریم محه‌مه‌د
ناو: كارزان كریم محه‌مه‌د
له‌دایكبوی: ساڵی 1983
خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره.
ده‌رچوی په‌یمانگای ته‌كنیكی- هه‌ولێر- به‌شی میكانیك.
خێزانداره و خاوه‌نی كچێكه به ناوی "ئه‌سما"
ئه‌ندامی كارای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان- لقی هه‌ولێره.
له‌ساڵی (2001) ه‌وه تاكو ئه‌و كاته‌ی گیراوه له‌م شوێنانه كاری رۆژنامه‌نوسی كردوه:
رادیۆی نه‌وا
رۆژنامه‌ی ئاسۆ
رۆژنامه‌ی خه‌بات
گۆڤاری خێزان
رۆژنامه‌ی هاوڵاتی
ده‌زگای ئاراس (ئاكا نیوز)
رۆژنامه‌ی (الدول العربی)
رۆژنامه‌ی (الشرق الاوسگ)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست