کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


باڵیۆزی‌ فه‌له‌ستین: مه‌سعود بارزانی‌ ئاماده‌یی‌ نیشانداوه‌ له‌سه‌ر نیشته‌جێكردنی‌ 13هه‌زار فه‌له‌ستینی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان

Monday, 13/07/2009, 12:00


ده‌لیل ئه‌لقه‌سوسی‌ باڵێۆزی‌ فه‌له‌ستین له‌عێراق رایگه‌یاند: مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ره‌زامه‌ندی‌ نیشانداوه‌، پێشوازی‌ له‌ 13هه‌زار په‌نابه‌ری‌ فه‌له‌ستینی‌ بكات‌و به‌م نزیكانه‌ فه‌له‌ستینییه‌كان رو له‌كوردستان ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی‌ حه‌یاتی‌ له‌نده‌نی له‌زاری‌ قه‌سوسیه‌وه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ "بارزانی‌ رازیبوه‌ له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی‌ 13هه‌زار په‌نابه‌ری‌ فه‌له‌ستینی‌ له‌ناوچه‌كانی‌ ناوه‌ڕاست‌و باشوری‌ عێراقه‌وه‌‌و به‌م نزیكانه‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ده‌ستپێده‌كات".
ئه‌گه‌رچی‌ رۆژنامه‌كه‌ له‌زاری‌ فوئاد حسێنی‌ سه‌رۆكی‌ دیوانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ باس له‌وه‌ده‌كات كه‌ له‌میانی‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی‌ رۆژی‌ شه‌ممه‌ی‌ رابردوی‌ نێوان بارزانی‌‌و قه‌سوسی‌ باس له‌نیشته‌جێكردنی‌ په‌نابه‌ره‌كان نه‌كراوه‌ به‌ڵام ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌، پێشتر مه‌حمود عه‌باسی‌ سه‌رۆكی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ فه‌له‌ستین داوای‌ له‌بارزانی‌ كردوه‌، په‌نابه‌ره‌ فه‌له‌ستینییه‌كانی‌ عێراق له‌هه‌رێم وه‌ربگرن‌و ئه‌ویش ره‌زامه‌ندی‌ نیشانداوه‌.
مانگی‌ نیسانی‌ رابردو عه‌باس به‌سه‌ردانێكی‌ كتوپڕ هاته‌ هه‌ولێر‌و له‌گه‌ڵ‌ بارزانی‌ كۆبوه‌وه‌.
له‌دانیشتنێكی‌ په‌رله‌مان له‌مانگی‌ مایسی‌ رابردو، سه‌رۆكی‌ هه‌رێم نیشته‌جێكردنی‌ فه‌له‌ستینییه‌كانی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان ره‌تكرده‌وه‌.
جێی‌ ئاماژه‌یه‌، پێش روخانی‌ رژێمی‌ به‌عس نزیكه‌ی‌ 30هه‌زار فه‌له‌ستینی‌ له‌عێراق به‌تایبه‌تی‌ له‌ناوچه‌كانی‌ نزیك به‌غدای‌ پایته‌خت نیشته‌جێكرابون‌و مامه‌ڵه‌یه‌كی‌ تایبه‌تییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرا، به‌ڵام دوای‌ روخانی‌ رژێم نازیان شێواو روبه‌ڕوی‌ چه‌ندین په‌لامار بونه‌وه‌ له‌لایه‌ن گروپه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌‌و به‌ناچاریی‌ ناوچه‌كانی‌ خۆیان به‌جێهێشت‌و له‌كامپێكدا له‌سه‌ر سنوری‌ عێراق‌و ئوردن گیرسانه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە