کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كرێكارانی‌ كۆمپانیای نه‌وتی‌ شیواشۆك خۆپیشاندان ده‌كه‌ن

Thursday, 17/09/2009, 12:00


به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ كه‌ دو مانگه‌ موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه‌، كرێكاره‌ كورده‌كانی‌ كۆمپانیای نه‌وتی‌ شیواشۆك خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.
سه‌چاوه‌یه‌ك له‌كۆمپانیای نه‌وتی‌ شیواشۆك به‌ سبه‌ی‌ راگه‌یاند: كرێكاره‌ كورده‌كانی‌ كۆمپانیای‌ نه‌وتی‌ شیواشۆك كه‌ ژماره‌یان له‌ 50 كه‌س زیاتره‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ كه‌ دو مانگه‌ موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه‌ خۆپیشاندانیان سازكردوه‌ و ئاڵۆزی‌ كه‌وتۆته‌ نێوان كورده‌كان و توركه‌كانی‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاشكراشیكرد كه‌ سه‌رجه‌م شوفێره‌ كورده‌كانی‌ ئه‌وه‌ كۆمپانیایه‌ ئۆتۆمبێله‌كانیان لێسه‌َندراوه‌ته‌وه‌ له‌ لایه‌ن كۆمپانیای ناوبراوه‌وه‌.
جێی‌ ئاماژه‌یه‌ كێڵگه‌ی‌ نه‌وتی‌ شیواشۆك ده‌كه‌وێته‌ قه‌زای كۆیه‌ی‌ سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر و رۆژانه‌ چه‌ندین به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت.

هێژامحه‌مه‌د

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە