بەیانیت باش (هەلۆ مەرگەیی)!؟
Sunday, 18/10/2009, 12:00
راِگەیاندنی وەزارەت
لە رۆژنامەی رۆژنامە ژمارە (551) لە 13/10/2009 وە لە هەفتە نامەی (میدیا) ژمارە(207) لاپەرە(6) و سایتی كوردستانپۆست بابەتێكتان بڵاو كردۆتەوە لە ژێر ناو نیشانی(جیناتێكی جینان خانی وەزیرتان بینی بجوڵێت؟)
هەروەك ئاشكرایە لای هەموو تاكێك كە ڕۆژنامەنووسە نیشتیمان پەروەرەكان دەست پێشخەرە لە وەرگرتنی هەواڵ و زانیاری ڕۆژانە بە حوكمی ئەوەى كاری ڕۆژنامەگەری دەكات هەروەها ئاگاداری سەرجەم هەواڵ و بارودۆخی ووڵاتەكەی خۆی هەیە لە دوور و نزیكەوە بەڵام بەلای ئێمەوە سەیر بوو ڕۆژنامەنووسێك باس لە وەزارەتێك و وەزیریك دەكات كە چی نەبینویەتی نەخۆشی ئاگای لێیە كە وەزیرێكی ژنان هەیە ئەگینا ماوەی چوار ساڵە بەڕێزت وەكو ڕۆژنامەنووسێكی نیشتیمان پەروەرە لە كوێ بووی؟ ئێمە زۆر پێمان خۆشە كە ڕەخنەمان لێ بگیری ئەگەر كەم و كورتیمان هەبێت بەڵام ڕەخنەی نابەجێ جێگەی داخ و سەرسوڕمانە ئاخۆ ئەو ڕۆژنەمانووسەی بیر لەوە دەكاتەوە بابەتێك بڵاوبكاتەوە تەنها بۆ ئەوەی پێی بڵێن ئافەرین تۆ باش ڕخنە گری بیر لەوە ناكاتەوە كەئەگەر هاتوو وەڵامی دراوە بە بەڵگەوە كە قسەكانی نادروستن دەبی خەڵك لە جێگای ئافەرین چی پێ بلێن!!؟ وە بە بەڕێزت دەڵێین پێش هەموو شتێك پێویست بەوە ناكات ئێمە بۆت ڕوون بكەینەوە كە بەڕێز جەنابی وەزیر چون دەبینرێت و چۆن خەڵك دەیناسیت ئەمە وەڵامەكەی بۆ ڕای گشتی خەڵك بە جێ دێڵین بۆ وەڵامدانەوەت هەروەها ئاشنا بوونی ڕێكخراوەكانی ژنان و ئافرەتان بە نووسینگەكەمان ئەمەشیان ئێمە چەندین كارو پڕۆژەمان لەگەڵ خودی ڕێكخراوەكان ئەجام داوە بەڵام نازانین بەڕێزت چۆن دەڕوانیتە كاری وەزارەتەكان و چۆن زانیاری كۆ دەكەیتەوە ئاخۆ دەبی بەئاگابی !!؟ بۆ بەڵگەش ئەم تیبینیە بە بەڕێزت و بەو ڕۆژنامەی كە متمانەی بەووتارەكەی بەڕێزت هەیە و بڵاویكردۆتەوە ڕادەگەینین و ڕوونی دەكەینەوە كە دیارە تاوەكو ئیستا بەڕێزت وەزارەت و وەزیری هەرێم لیك جیا ناكەیتەوە!!.
ئێمە وەزارەت نین نووسینگەین, (نووسینگەی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری ژنان و ئافرەتان) واتە بێ بودجە و وەك وەزارەتەكانی فیعلی نین لە ڕووی بینا و ستافی كارەوە, بە داخەوە زۆرینەی رۆژنامەنووسانی وەك بەڕێزت كە باسی وەزارەتەكانی هەرێم و وەزارەتەكانی تر دەكەن تا ئێستا نازانن جیاوازی لە نێوان وەزارەت و وەزارەتی هەرێم چیە؟ ئەو شتانەی كە جەنابت باسی لێوە دەكەی (ئەژماركردن و هەڵبژاردنی هاوسەرو سەفەر و یاسای باری كەسی و زۆر شتی تر) ئێمە وەكو نووسینگە زۆر دەمێكە كارمان لەسەری كردووە و وەك پرۆژە و پڕۆژە یاساش پێش كەشی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانمان كردووە, كە پێشنیارەكانمان بۆ یاسای باری كەسی بە نووسراوی ژمارە (150) لە ڕێكەوتی 21/10/2007 بەرزمان كردۆتەوە بۆ پەرلەمان و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران هەروەها سەبارەت بە فرەژنی دیارە بەڕێزت هەر بیر لەوە ناكەیتەوە كە قسە كردن بەبی داتا نادروستە ئەمەشت بۆ ڕوون دەكەینەوە لە دادگاكانی باری كەسی (هەولێر-سلێمانی دهۆك) لە ساڵی 2007 مارە بڕین (38737) بووە و لە ساڵی 2008 (37492) بووە) لە سالی 2007 ژن هینانی دووەم (351) بووە و لە سالی 2008 (312) بووە واتە ڕێژەی ژن هێنانی دووەم 1% بووە نازانم بەڕێزت چۆن وچ جۆرە داتایەكت لایە و پشتت پێ بەستوە!!؟
بەڕێزت باس لە هەژدە ساڵ لەمەوبەر دەكەیت و بێ ئاگای لەوەی كە لەساڵی 2006 تەنها كە كابینەی پێنجەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكهێنرا وەزیری هەرێم بووین و لە ساڵی 2007 كاروباری ژنان و ئافرەتانمان پێ سپێردارا وە لەو كاتەوەش تاوەكو ئێستا توانیمان لە نەبوونەوە ببینە بوون و خۆمان نەك بە كوردستان بەڵكو خۆمان بە گشت جیهان بناسێنین ئەمە نەك ووتەی خۆمان بێت بەڵكو كارەكانمانە لەبەر ئەوەی چەندی كارو پڕۆژەمان ئەنجام داوە لەگەڵ ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان وچەندین دیدارو كۆبوونەوەمان ئەنجام داوە لەدەرەوەی ووڵات بەڵام نازانین بەڕێزت لەم كاتانە دا لە كوێ بوی!!؟ ئەم ووتارەی بەرێزتان تەعبیر لە بێ ئاگایی تۆی رۆژنامە نووسەئەگینا بۆ ڕاستی و دروستی مەسەلەكان ئەبوایە پێش نووسینی ووتارە نابە جێیەكەت سەردانێكی نووسینگەت بكردایە بۆ ئەوەی لە نزیكەوە بە كاروبارەكانی تایبەت بە نووسینگە ئاشنا بیت. و هیوادارین ڕۆژنامەنووسان بەر لەوەی خوێنەر ئاشنا بكەن بە قسەی نادروست و هەڵپسێردراو با كارەكانی خۆیان بە دروستی ئەنجام بدەن و بە بەڵگە مانشێتی ڕۆژنامەكان پڕبكەنەوە.وە ئامادەشین هەر تاكێك كە بیەوێت بزانیت نووسینگەكەمان چی ئەنجام داوە و كاری چی بووە ئەمە سەرەڕای ئەوەی دەزگاكانی ڕاگەیاندن ئاگادارن لە كارەكانمان و بەردەوام بڵاوی دەكەنەوە دەشتوانن لە هەر كاتێكدا بێت سەردانی نووسینگە بكەن و ئاشنای كارەكانی نووسینگەبن.
لەگەل ریزماندا
راِگەیاندنی وەزارەتی هەرێم بۆ كاروباری ژنان و ئافرەتان,
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست