ئایندهی یه‌کێتی به‌ره‌وکۆتایی
Sunday, 15/12/2013, 12:00
په‌ندێکی کوردی هه‌یه ده‌ڵێت مانگهشهوسهرلهئێواره دیاره
له‌غیابی تاڵه‌بانی ی.ن.ک تووشی سه‌رلێشێوان هاتووه. غیابی تاڵه‌بانی فه‌راغێکی زۆر گه‌وره‌ی له‌ناو ی.ن.ک دروست کردووه، له دوای تاڵه‌بانی هیچ که‌س له کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی ئه‌م حیزبه ناتوانێت بڕیار له چاره‌نووسی ئه‌م حیزبه بدات بۆئه‌وه‌ی له‌م قه‌یرانه ڕزگاری بکه‌ن چونکه یه‌ک ناوه‌ندی بڕیاردانیان نیه. ئه‌وچه‌ند ناوه‌نده‌ی بڕیاردان هه‌ریه‌که‌یان خۆی به‌پاشای مه‌مله‌که‌ت ئه‌زانێت.
به‌ڵام هیچ کامیان ناتوانن شوێنی تاڵه‌بانی پڕبکه‌نه‌وه.
ئێستا سه‌رکرده‌کانی ئه‌م حیزبه سه‌رقاڵی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیانن و خۆشیان باوه‌ڕیان بهوهزعهکه نه‌ماوه‌و ته‌نیا باوه‌ڕیان به بازرگانیکردن ونه‌وت ئادیوکردن و گه‌نده‌ڵی هه‌یه‌وبه‌س.
دیاره ی.ن.ک ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و کزبوون و لاوازبوون ده‌ڕوات و ڕۆژانه ئه‌ندام ولایه‌نگران و جه‌ماوه‌ره‌که‌ی له‌ده‌ست ده‌دات. له کۆتاییدا ده‌بێته چه‌ند پارچه‌یه‌کی بچووک وه‌ک ئه‌م حیزبه بچووکانه‌ی ئێستای کوردستان.
داوا له هه‌موو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌که‌م که چیتر متمانه به هیچ که‌س و حیزب و لایه‌نێک نه‌که‌ن و ڕێگایان نه‌ده‌ن یاری بهچارهنووستان بکه‌ن و له‌سه‌رحسابی ئێوه خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست