ئۆتۆمبێلی ژماره (7) وه‌زاره‌تی شه‌هیدان له قوتابخانه‌ی کۆڤانی ئێواران چی ده‌کا ؟
Tuesday, 05/10/2010, 12:00
ئه‌م وێنه‌یه‌ی ده‌یبینن رۆژی یه‌کشه‌ممه 3/10/2010 له ناو قوتابخانه‌ی کۆڤانی ئێواران کاتژمێر حه‌وتی ئێواره‌یه . ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت باسی بکه‌م چه‌ند خاڵێکه
یه‌که‌میان وه‌کو هه‌موومان ده‌زانین ئۆتۆمبێلی میری دوای ده‌وامی فه‌رمی به هه‌موو شێوه‌یه‌ک قه‌ده‌غه‌یه که هه‌ر که‌سێک بۆ مه‌به‌ستێکی تایبه‌تی خۆی به‌کاری بهێنێ . که‌چی ئه‌م ئۆتۆمبێله له‌لایه‌ن هه‌ژار ناوێک که نابراو سکرتێری دکتۆر مه‌جید حه‌مه ئه‌مینی وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانه که قوتابییه له‌م قوتابخانه‌یه که‌چی دوای ده‌ستبه‌کاربوونی دکتۆر مه‌جید حه‌مه ئه‌مین ئه‌م هه‌ژار ناوه ناونیشانی کرا به به‌ڕیوه‌به‌ر که‌چی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره تا ئێستا له قوتابخانه‌ی ئێواران ده‌خوێنێ و ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناوبراو هیچ بڕوانامه‌یه‌کی نیه به‌ڵام چۆن و به‌چ شێوه‌یه‌ک کرا به به‌ڕێوه‌به‌ر؟ ئه‌مه‌یان نازانم ئه‌م پرسیاره بۆ دکتۆر مه‌جید حه‌مه ئه‌مین و دکتۆر نوری سنجاری به جێ ده‌هێڵم با خۆیان وه‌ڵام بده‌نه‌وه . ئه‌وه منم نزیکترین که‌سم له‌ده‌ست داوه و شه‌هید بووه که‌چی ئیستا سواری سه‌ر قاچی خۆم ده‌بم و بومه‌ته قوربانی تۆز و گه‌ردی ئۆتۆمبێله‌که‌ی هه‌ژاری سکرتێر و خه‌ریکه تۆزی ژێر تایه‌کانی دهمانخنکێنێ که له‌سه‌ر حسابی باوکم و هاوشێوه‌کانی ئه‌م ئۆتۆمبێله لێ ده‌خوڕێ .. جگه له‌مه‌ش ئه‌م هه‌ژار ناوه له کاتی هاتنی بۆ وه‌زاره‌ت یه‌که‌مین جار ئۆتۆمبێلێکی هۆندای هه‌بوو که‌چی دوای ئه‌وه‌ی زانی که ده‌توانێ سوود له ماڵ و موڵکی حکومه‌ت وه‌ربگرێت ئه‌وا هه‌ر خێرا ئۆتۆمبێله‌که‌ی فرۆشت و ئه‌م نیسان پهتڕۆڵهی له‌لایه‌ن وه‌زیری شه‌هیدان پێ درا . جگه له‌مه‌ش چه‌ند جارێک ئه‌م ئۆتۆمبێله‌م له که‌یف و زه‌وق دیوه که یانه‌یه‌که ده‌که‌وێته سه‌ر رێگای عه‌نکاوا که ئه‌م یانه‌یه هه‌موو شه‌وێک ئافره‌تی عه‌ره‌بی گۆرانی ده‌چرن و جێگای دانس و سه‌مایه . ئێمه قسه‌مان له‌سه‌ر چوون بۆ ئه‌م شوێنه نیه به‌ڵام قسه‌مان له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌که‌یه چونکه ئه‌م ئۆتۆمبێله که جۆری نیسان پهتڕۆله و مانگانه هه‌شت سه‌د لیتر به‌نزین وه‌رده‌گرێت . واتا مووچه‌ی سێ مانگی فه‌رمانبه‌رێکی تازه ته‌عین بوو .که‌چی هیچ ئیش و کارێکی وه‌زاره‌تی پێ ناکرێت ته‌نیا بۆ مه‌رامی تایبه‌تی خۆی به‌کاری ده‌هێنێت چونکه له نووسینگه‌ی دکتۆر مه‌جید چه‌ند ئۆتۆمبێلێک هه‌یه که تایبه‌ته به جێ به‌جێکردنی کاروباری وه‌زاره‌ت که ئه‌مانه‌ن . دوو نیسان پیک ێب . یه‌ک کیا سۆرینتۆ . یه‌ک پڕادۆ .. تۆ بڵێی دکتۆر مه‌جید حه‌مه ئه‌مین پێشانگای ئۆتۆمبێلی دانابێت ؟ ئه‌مه‌شیان ده‌بێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه که مه‌جید حه‌مه ئه‌مین و به‌ختیار فه‌ره‌ج بۆته مونافه‌سه‌یان له ئاڵوگۆڕ و زۆرکردنی ئۆتۆمبێل جونکه به‌ختیار فه‌ره‌ج که ناوبراو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانه له نووسینگه‌که‌ی خۆی سێ فه‌رمانبه‌ری هه‌یه که‌چی به هه‌موویان چوار ئۆتۆمبێلیان له‌لایه وه ئێستاش به‌ختیار فه‌ره‌ج داوای وه‌نه‌وشه‌یه‌کی کردووه که به نوسراویان ژماره 2877 له رۆژی 29/9/2010 ئاراسته‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کراوه . بۆیه حه‌ق وایه که‌سوکاری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان په‌شیمان بن له شه‌هیدبوونی که‌سوکاریان چونکه ئیستا گاڵته به خوێنی شه‌هیدان ده‌کرێت له‌لایه‌ن ئه‌م بانده که وه‌زیر و داروده‌سته‌که‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدانن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست