کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


با تاو بدەینە قەڵەمەكەى سەردەشت و ڕێگە نەدەین لە نووسین بوەستێت .

Thursday, 27/05/2010, 12:00


بە بۆچونى من مرۆڤ لەو كاتەوە پێى دەوترێت گەنج كە بەهاى شتەكانى چواردەورى بزانێت خوێندنەوەى بۆیان هەبێت,پێش ئەوەى من و تۆ گەنج بین ژیان بەهایەكى تایبەتى خۆى هەیە لەوانەیە هەموومان هەەستى پێ نەكەین وە هەست نەكردن بە بەهاكانى ژیان پێنەگەیشتویى كەسەكان دەردەخات لە ژیانى هەركەسێكدا چەند شتێك هەن كە بەهاكەیان زۆر بەنرخە..با لەم خاڵەدا بووەستین و پرسیا لە خۆمان بكەین ئایا گوزەر بە ژیانى گەنجیدا یەكێك نیىە لەو شتانەى كە بەهاكەیەكى زۆر تایبەتى خۆى هەیە؟! بێگومان ژیان لاى مرۆڤ لەو كاتەدا دەگاتە ئەوپەرى پرشنگدارى كە وا هەست دەكات گەنجە,من و تۆى گەنجى كورد تاكەى ئەم هەستە بوونى نەبێت لامان تا كەى پەى بە گرنگى ژیانى گەنجى نەبەین كە واى لێكردوین هەندێ جار هەست بە بوونى خۆشمان ناكەین, خۆشى ژیان چىیە گەر حەق نەدەین بەو شتانەى كە بەنرخن و بێ باكانە گوزەرى پێدا بكەین,هەر یەكێك لە ئێمە بە لایەنى كەمەوە دەتوانێت داكۆكى لە مافە زۆر سەرەتاییەكانى خۆى بكات وەكو مرۆڤێك وە پاشان مافەكانى وەكو گەنجێكى ئەم وڵاتە كە تا ئێستا نەك وەك گەنجێك بەڵكو وەكو مرۆڤێك تەنانەت مافە سەرەتاییەكانیشمان پێشێل كراوە,ئێمە لەكاتێكدا ئێمە ئەم ڕاستیە دەزانین تا كەى بێدەنگ بین تا كەى داكۆكى لە مافەكانمان نەكەین ئەى ئەگەر ئێمە كار لەسەر ئەمە نەكەین كێ بیكات؟! ئەگەر ئێستا ئێمە كەمتەرخەم بین ئەوا دووجار تاوانبارین بە غەدركردن لە خۆمان و نەوەى دواى خۆشمان!.
"سەردەمى شاخ" گەر بچینەوە بە مێژووى نزیكى كورددا دەبینین ئەم دەستەواژەیە زۆر بەكارهێنراوە وە راستەوخۆ بیرى چەك و دەردەسەرى شاخمان دەخاتەوە,ئەو كاتە چەك هەبووەو قەڵمیش هەبووە هەردوكیان پێكەوە بونەتە چقڵى چاوى دوژمن هەرچەندە لەو كاتەدا هەڵگرانى ئەم دووانە زۆر لە مەترسیدا بوون بەڵام كۆڵنەدانى ئەوان سەركەوتنى گەورەى بە دوواوە بوو,ئەوەى بە دڵسۆزى تاوى دایە چەك ئاشكرابوو لاى كە مەرگ چاوەڕێیەتى بەڵام هەر بەردەوام بوو ئەوەتا ئەوان ویژدانى خۆیان ئازاد كرد و ئێمەش شانازیان پێوەدەكەن و بەرى ڕەنجەكەیان دەخۆین بەڵام كەسانێك هەن بە ناوى خوێنى ئەوانەوە وا جارێكى تر ئەم میللەتە بە ئاڕاستەیەكى چەوت دەبەن كە وەك لامان ئاشكرایە ئەویش دەسەڵاتى حیزبە! وەك ئاماژەمان بۆ كرد ئەوە سەردەمى "چەك و قەڵەم"بوو بەڵام ئێستا سەردەمى "قەڵەم و قەڵەم"ە, تاكە هۆكارێك كە جێى چەكیشى گرتۆتەوە قەڵەمە....با وەكو ئەوانەى زوو قەڵمیان هەڵگرت و ناویان چووە مێژووەوە بوێر بین,با كارى چەك بە قەڵمەكانمان بكەین,با ئەوە بنوسین كە لە دڵماندایە,با داواى مافەكانمان بكەین لە ڕێگەیەوە, با ئەو دێڕانەى پێ تۆخكەینەوە كە سەردەشت نوسینى, هەموو وشەیەك كە ئە نووسى خۆى لە خۆیدا داستانێكى بوێرى و چاونەترسى تێدایە و باكى نەبوو لە مەرگ چونكە ئە بە ڕاستگۆبوو لەگەڵ خۆَىو قەڵەمەكەى و نیشتمانەكەیدا,سەردەشت خاوەنى تاكە قەڵەمێك بووئەو كاتەى كە دووایەمین خاڵى لە دوا نوسینەكانیدا دانا بەڵام ئەو قەڵەمە توانى بە دنیاى بناسێنێت و كردیە پێناسەیەك لە ئازایەتى, ئاوایە كاركردن بۆ ئایندەى ژیان و بەهاى ڕاستىقینەى ژیانى گەنجێك,شەهیدبوون لە پێناو مافەكانى خۆتتدا ئەوپەڕى سەروەریە....وە ئەگەر ئەو ڕێگەیە نەگرین با چیتر بە خۆمان نەڵێین گەنج و داواى هیچ شتێك لە كەس نەكەین لەكاتێكدا خودى خۆمان هەوڵى بۆ نادەین, بێ هەڵوێستى بەرامبەر دەسەڵاتێكى ناپاك و نایەكسان بەرەو هەڵدیرمان ئەبات, قسەكردن لەژێر لێوەوە هیچ ئەنجامێكى نىیە لەكاتێكدا لەسەرمان پێویستە پڕ بەخۆمان هاواربكەین....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە