"مرۆڤ یان حەیوانێکی سیاسیە،یان سیاسەت دەیکات بەحەیوان"جێگایەک بۆخەوتن و خواردن وکردن ئەوە فەلسەفەی زۆرینەی هەرەزۆری تاکیکوردە بۆژیان. فرۆید پێی وایە کاتێک مرۆڤ وەزەی ژیان دابەشنەکات بەسەر تەواوی لایەنەکانی ژیان ناتوانێ شارستانیەت دروستبکات.تاکیکورد یان بەتەواوی غەرقی خەیاڵاتی ئەودنیایەو خەوی حوشتر دەبینێ،یان...
هیچ شتێک هێندەی ئایدیۆلۆجیای بێگانە نەبۆتە هۆی پەرتکردنی ئەقڵی تاکی کورد، ئەگەر داگیرکەرەکان بەهێز سنوری جوگرافیان دیاریکردبێت بۆمان و بەهێز بیپارێزن،ئەوا"جوگرافیای مێشکمان"بەهێزی ئایدیۆلۆژی دەپارێزرێت و داگیرکەر تاکیکورد پەروەردەدەکات. ئەوەی لێرەدا مەبەستمە ئایدیۆلۆجیای ئیخوانە،کە ئیخوانەکوردەکانیش...
نەریتی فاشیزم لە سەرەتای ئیسلامەوە تا ئەردۆغانهەموو ئایدیۆلۆژیا فاشیستییەکان ،سەرەتا بۆ ئەنجامدانی تاوان پڕوپاگەندە یەک بڵاو دەکەنەوە ،کە دواتر پاساودەری تاوانەکەبێت ،لانیکەم لای زۆرینەی ساویلکە و نەزان . بۆئەوەی ڕەوایەتی بەتاوان بدرێت ،دەبێت پیلانێک هەبێت کە وابکات قوربانیەکان وەک جەللاد دابندرێن،...
ئەفلاتون دەڵێت: درۆکردن لاسایی سۆزی دەرونە فلاتون مەسعود عبدالخالق یەکێکە لەنمونەدیارەکانی چەواشەکاری لەبواری فەلسەفە و مێژودا، ئەو پیاوە پێوایە دەبێت بڕوانامە پاکانەی بۆ بکات، بۆیە بە گوێرەی سۆزی دەرون لێکۆڵینەوە دەکات و قسەدەکات، لەپێناو سۆزی دەرون اخلاقی زانستی دەخاتە ژێر پێ. بەهۆی پاشەکشەی ڕۆشنبیران...
ئەو بێمتمانەییە بە زانیاری و هەواڵی گومڕاکەر، لە جەنگی عیراق دەستی پێکردو، بەقەیرانی دارایی جیهانی زیادیکرد، وبە دوبارەبونەوەی بەرودوا "پڕۆژەی ترس"لەجەنگی زانیاری سەبارەت بە ڕاپرسی دەرچونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا گەیشتە لوتکە. لە ئەوروپا پێشڕەوی بەردەوامی حیزبی پۆپۆلیستی ، لەوڵاتانی ئیتالیا و هەنگاریا...
لیبڕاڵەکان ، چ چەپگەرا کان، چ ڕاستگەراکان ،هەمیشە باڵەسیاسیەکانیتریان بەوە تۆمەتبارکردوە ، کە لایەنگری تیۆری پیلانگێڕین . واتا وابیردەکەنەوە کە دوژمنانی پیس و مەلعون دەستیان خستۆتە ناودەستی یەکتر ، تا هەل و مەرجی کۆمەڵایەتی تێکبدەن . بەڵام دوای هەڵبژاردنی ترەمپ و " برکزیت "چونەدەرەوەی بەریتانیا لەیەکێتی...
نووسینی: یوڤال نوح حەراریتیۆرەکانی گروپی جیهانی کۆنتڕۆڵکەر، پێکهاتەی هاوبەشیان هەیە کە دەبێتە هۆی ئەوەی لایەنگری زۆرپەیدابکەن. تیۆرەکانی پیلانگێرڕی بەهەر شێوەو ئەندازەیەک دەبیندرێن.بەڵام لەوانەیە فراوانترینیان تیۆری"گروپی جیهانی"بێت.بەپێی دواین ڕاپرسی کە لە بیست و پێنج وڵات ئەنجامدراوە ڕێژەیەکی...
من لەگەڵ شۆڕش و ڕاپەڕینم، دژی بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی . ئەو دوبنەماڵەیە وەک دوو دەسەڵاتداری ستەمکار و فاشی باکیان نییە، کە دوای خۆیان چ کارەساتێکی خراپتر بەسەروڵاتەکە دێت . ئەوان باکیان بەوە نییە گەر دوای خۆیان، هێزێکی دۆگمای کۆنەپەرستی وەک تاڵیبانی ئەفغانستان دەست بەسەر هەرێم دد بگرێت، نەک هەر ئەوە،...
"لە جیاتی بێزاری لەباوەڕیان، پێویستە زیاتر فێربیت لەبارەی سەرچاوەی باوەڕەکانیان "لەزەمەنێکدا دەژین کە بەڕاستی زەمەنی زۆربڵێی و چەنەبازییە.وەک دەڵێن ئەقڵمان بۆتە ئاردی ناودرک و کۆنابێتەوە. بیروبۆچونەکان بەڕادەیەک لێک دورن کە ڕێگای لێک تێگەیشتنی ئاستەنگکردوە. حەزو ئارەزوو و خەونو ئاواتەکانمان بەڕادەیەک...
ڕێبین سەلام لە بەرنامەی تاوتوێ دەڵێت: گەریلا هیچ نین، نیوەیان ژنن. پەکەکە ژن دەکات بە گەریلا، پارتیش پیاو دەکات بەگوێرەکەهەڵبەتە ئەو قسەیە گوزارشت لە نیوە ئەقڵی پیاوێک دەکات، کە هیچ کەسایەتیەکی نییە، بەڵکو کۆیلەیەکی گوێ لە مستی بنەماڵەی بارزانییە .ئەو دەربڕینە گوزارشتە لە ئاستی نزم و مستەوای مامۆستایەکی...
جارێکیتر دوای زیاتر لەچوارەدە سەدە ،ئەقڵێک سەردەبڕدرێت.بەهەمان هەمان زهنیەت و ئیمان .چواردە سەدەلەمەبەو بەر محمدی کوڕی عەبدوڵا سەری" کەعب"ی بڕی لەبەر ئەوەی دژایەتی خوڕافیاتەکانی محمدی دەکرد.دوای زیاتر لەچواردە سەدە یەکێ لەلایەنگرانی محمد سەری مامۆستایەک دەبڕێت لەسەر ئەوە ی کاریکاتێرێکی نیشانداوە. بەڵام...
لەوەڵامی ئەوانەدا کەدەڵێن قورئان پەرجوەو کەس ناتوانێت کتێبێکی ئاوا بنوسێت،یا بێنێت. زۆربەی موسڵمانان دیعایەی ئەوەدەکەن، کە ئەوقورئانەی ئێستا هەمان ئەو قورئانەیە کە لەسەرزمانی محمد خوێندراوەتەوە. مەلاکان هەنگاوێک زیاتر دەڕۆن و دەڵێن:"هیچ کەس ناتوانێت تەنانەت سورەتێکی وەک قورئان بنوسێت." زۆربەی خەڵکی...
لە هەرێمی کوردستان هەموو کاتێک ئیسلامیەکان دەسەڵاتبون لەناو دەسەڵات،لەڕێگەی پەروەردەکردنی تاکەکان لەسەر دونیابینی ئیسلامی کە لەواقیعدا دونیابینییەکی نادیموکراتی،نائەقڵانی، قەدەرگەرا، ،دژە کرانەوەو دژە ژنە. چونکە بۆهەر کەسێک شارەزایی ئیسلامی سیاسی بێت ،بەتایبەتیش ئیخوانەکان ،دەزانێت،دیموکراسی...
بەدرێژایی مێژوو ئاستی ژیان و خۆشگوزەرانی زۆرینەی کۆمەڵگا پەیوەستبووە،بەشێوازی دەسەڵاتی سیاسی. بۆ گۆڕینی ئاستی ژیان و داهاتی تاکەکان،پێویستە دەسەڵاتی سیاسی بگۆڕێت.لەهەر کوێ دەسەڵاتی سیاسی قۆرخکرابێت ،دەمەزراوە ئابوریەکان و شێوازی بەرهەم هێنان خزمەتی بەرژەوەندی دەسەڵاتدارانی کردووە. لەوکۆمەڵگایانەدا کەمینەیەک...
کێشەی تاکی کورد کێشەی خۆ بچوک بینینە. لە سەرەوەی کۆمەڵگا بگرە تاخواری خوارەوە هەموی خۆی بەراورد بەیەکتری دەکات. واتا تاکێکی کورد نایەت خۆی بەراوردبکات بە تاکێکی تورک ،فارس ،عەرەب،داخۆ ئەمان چی دەکەن بۆوڵاتی خۆیان و ئەمیش چی دەکات. من لێرەدا ناچمە ناو ئەو بەراوردکاریە لەخوارەوەی کۆمەڵگا،چونکە کێشە کە...