قازی محمد بە جەعفەر باقرۆڤی وتبوو"ناکرێت چیتر کورد وەک حەیوان بژیت".لەم بابەتەدا دەمەوێت بەکورتی دیدی فرۆید بۆشارستانیەت بخەمە ڕوو، پاشان خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کەسێتی کورد بکەم لەڕوانگەی تیۆری شارستانیەتی فرۆید . شارستانیەت چییە؟فرۆید جیاوازی ناکات لەنێوان شارستانیەت و کەلتور، پێی وایە هەردوکیان...
مێژووی مرۆڤایەتی پڕە لە باوەڕگەلێکی گشتی ،کە ئێمە ئەمڕۆ گاڵتەیان پێدەکەین. لە کۆیلایەتییەوە بگرە،تا باوەڕی دژە ژن و ڕەگەزپەرستی و چەندان بیروباوەڕی بێڕەحمانەی تر،کە بۆئێمە جێی سەرسوڕمانن. ئەدی هۆکارچییە لەناکاو هەندێجار لەم سەردەمەشدا بیروباوەڕگەلێک دەبن بە باوەڕی گشتی و باو،لەکاتێکدا بەئاشکرا هەڵەبون...
بەدرێژایی مێژوو کورد جەنگاوەری باشبوون، پێویست ناکات ناوی ئەو نوسەرو مێژونوسانە ڕیزبکەین کە وەها دەڵێن. ڕەنگە هەموشمان داستانەکانی ئازایەتی کوردمان لەیادەوەریدا بێت، داستانی قەڵای دمدم لە ڕابردودا نمونەیەکی بەرچاوە، لەسەدەی بیست و یەکیش داستانەکانی گارێ و کۆبانێ نمونەی زیندو و بەرچاون.بەڵام هەموو داستان...
هەرکاتێک ڕوداوێکی نەخوازراو ڕودەدات،خەڵکی داوەری دەکەن،و پێشنیار دەکەن کەتاوانبار بکوژرێتەوە.هەندێک کەس لەنەزانی،و هەندێکیش باکگراوندە دینیەکەیان ڕێگەنادات بیربکەنەوە،هەندێک کەسیش تەنها لەڕوی سۆزو عاتیفەوە بڕیاردەدەن. بێگومان ئەوە پرسێکە پێویستی بەزانست هەیە،هەرچەند لەنا ئاگایماندا جگە لە تۆڵە بەتۆڵە...
بارزانی دەڵێت: لە ناو بارزانیەکان ئەوەی جامانەی سور لەسەرنەکات، تەسلیم بووە.لە کوێوە دەستپێبکەم ! ئەم پیاوە زۆر وێرانە، هەموو جار بەلێدوانەکانی دەیسەلمێنێت کە تا دەمرێت لە مێنتەلێتی خێڵ تێپەڕ ناکات.مارتن ڤان برونەسن دەڵێت: دونیای خێڵ بچوکە، خێڵ لەهەناو خۆی دەڕوانێت.بەڕاستی مێژووی کورد ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێت،...
سەردەمی پڕو پوچی "میدۆکراسی" ناونیشانی کتێبێکی ئالان دۆنۆیە،ئەم کتێبە وێنەیەکی پوختی ئەو دنیایە پێشکەش دەکات کە لەسایەی نیولیبڕالیزم پێکهاتوە. دنیایەک کە لەڕێکخستنی سیاسی و ڕۆشنبیی و هونەردا دا ،گەیشتۆتە ئاستی داڕوخان،سیاسەت مردووە ،لەجیاتی سیاسەت حکومداری جێگەی گرتۆتەوە،کە تەکنیکێکی ودی کارگێڕیە.مەبەست...
جەنگ بەشێکە لەسروشتی مرۆڤ ،بەگوێرەی تیۆری جینەکانی داوکینز بێت،ئێمە بەرهەمی جینەکانین،وە جەنگ لەبناغەی نەخشەی خیلقەت دا هەیە.ئێمە وادروستکراوین خۆپەرست بین،- جینی خۆپەرست- لەوبارەیەوە زانیاری سەرنج ڕاکێشی تێدا و زۆر خوڕافیاتی- سروشت -لەبارەی مرۆڤەوە پوچەڵ دەکاتەوە.ئەوەش هەواڵێکی ناخۆشی زانستی جینەکانە،بەڵام...
دەبێت سەرەتا ئەوە بڵێم لە بنەڕەتدا سیاسەتی ئیخوانەکان گەمژانەیە، چونکە وەک (باربارا تۆکمان) دەڵێت: (هەموسەردەمێک داب و نەریتی خۆی هەیە وسیاسەت بەگوێرەی ئەوداب و، نەریتە دادەڕێژرێت)، بەڵام ئەوان برا موسڵمانەکان بێ ئاوەز و گەمژانە لەو سەردەمەی ئێستادا، بەگوێرەی سەردەمی سوڵتان سەلیم و مەلا ئیدریس...
بنەماڵەی بارزانی بەمێنتەلێتی خێڵ سیاسەت دەکەن.دونیای خێڵیش بچوکە هەرگیز ناتوانێت لەسیاسەتدا سنوری جوگرافی خێڵ تێپەڕبکات،ئەوەی بنەماڵەیبارزانی خستە ناوقەزیەی نەتەوەیەک جیا لە سیاسەتی زلهێزان و دزگا هەواڵگریەکان پەوە بوو کە بنەماڵەی بارزانی بێداربونەوە لەوەی کە هۆشیاری نەتەوەیی دەبێتە هۆی نەمانی دەسەڵاتی...
چەمکی پەروەردەی "بانک"ی لای پاول فرێری چەمکێکە بۆ جۆرێک لە پەروەردەو فێرکردن کەتێیدا مرۆڤ لەمرۆڤ دەخرێت و دەکرێت بەکاڵا یان میمۆرییەک .کە قوتابی تێیدا تەنها ڕۆڵی ئامێری خەزنکردن دەبینێت.ئەم جۆرە لەپەروەردە پەیوەندییەکی ناکۆک دروستدەکان لەنێوان مامۆستاو قوتابیدا،مامۆستا ڕۆڵی فەرماندە رو ڕێنماییکەر...
ئەوە چییە وادەکات خەڵکی تا هەژارو چارە ڕەشتر بن ،زیاتر هەست بەگوناح بکەن؟چییە وادەکات خەڵکی زیاتر ببنە دیلی خوڕافە و ئایدیۆلۆژیستە چەوسێنەرەکانیان؟بۆچی کاتێک گەلان برسی دەکرێن دەکەونە ناخۆشی زیاتر بەرەو "پاککردنەوەی نەفس" و دورکەوتنەوە لەچێژە کان ئاڕاستە دەبن و پیاوانی دین بازاڕیان گەرم دەبێت؟ وەڵامی...
ئاشکرایە تاقە ڕێسایەکی مسۆگەر نییە بۆ بەختەوەربون.بەئەندازەی جیاوازی مرۆڤەکان ڕێگای بەختەوەریش هەن.هەربۆیە وەک فرۆید دەڵێت :ڕێسایەکی زێڕین نییە بۆ بەختەوەربون کە بەسەرهەمواندا بچەسپێت. بەدرێژایی مێژوو ،فەلسەفە و ئاینەکان لە لێگەڕیندابون بۆ وڵامی پرسیاری ئامانج و بەختەوەری لەژیاندا. سەرەتا ئامانج...
لە ساڵی ۲۰۱٤ بەدواوە ،هێرشێکی فراوانتر لەجاران دەکرێتە سەر کەسێتی ژن،بەسەدان ڕێگە هەوڵدەدرێت کۆمەڵگەی کوردی سەرقاڵی ئەم بابەتە بێت.مەلا بەکرێگیراوەکانی ئیخوان، و ئیخوانییە جاشفیکریەکانی مۆدیلی ئیسلامی تورکی ،کچانی کورد نمایش دەکەن، هێرش دەکەنە سەر ژنانێک کە بەئازادی خۆیان دەژین ،کۆمەڵێک پەرلەماتارو...
جیهان لەقەیراندایە و دڵتەزێنترین ڕوی قەیرانەکە ئامادەیی زۆربەی مرۆڤەکانە بۆ قوربانیکردنی ئازادی و ئەخلاق لەپێناو گەیشتن بە چێژو ئاسایش. لویی فیشیردواجار پۆتینی دیکتاتۆری ڕوسیا هێرشی کردە سەر ئۆکرانیا و مرۆڤایەتی شەرمەزارکرد ،ئەم پیاوە کەپێدەچێت لە توخمی شەیتانەکەی میلتۆن بێت، ڕەنگە ئەگەر ئیمکان...
"لە جیاتی بێزاری لەباوەڕیان، پێویستە زیاتر فێربیت لەبارەی سەرچاوەی باوەڕەکانیان "لەزەمەنێکدا دەژین کە بەڕاستی زەمەنی زۆربڵێی و چەنەبازییە.وەک دەڵێن ئەقڵمان بۆتە ئاردی ناودرک و کۆنابێتەوە. بیروبۆچونەکان بەڕادەیەک لێک دورن کە ڕێگای لێک تێگەیشتنی ئاستەنگکردوە. حەزو ئارەزوو و خەونو ئاواتەکانمان بەڕادەیەک...