کێ خواناسی کوشت؟
Saturday, 24/06/2023, 10:10
بکوژی خواناس شەخسێک نییە،بەڵکو ئاینێکە،گوتارێکی ئیسلامیییە،کەبارگاوییە بەڕق و فاشیزم ،ئەم گوتارە ئیسلامییە هیچ هەناسەیەکی بۆ ئازادی دەنگ و ڕەنگی جیاواز نەهێستۆتەوە.
لەژێر ناوی پاراستنی بەها جوانەکان دەست بۆ هەموو ناشیرینییەک دەبات،لەژێرناوی خوادا هاموو بێخوداییەک دەکات،لەژێر ناوی ئەخلاقدا هەموو بێ ئەخلاقییەک دەکات !
لە تیرۆری کەسایەتی،لە پێشێل کردنی اخلاقی زانستی و چەواشەکردنی مێژو،تا پەنابردن بۆ هەڵبەستنی تیۆری پیلانگێڕی و بەکارهێنانی مناڵ و مێرمناڵ بۆ مەبەستی ئایدیۆلۆژی و لەکۆتایدا کوشتن دواهێڵی بەرگرییە.
ئەمڕۆ گوتارێکی ئیسلامی بارگاوی بەڕق و تۆڵە ،دژە ئازادی و ڕۆشنگەری و دیموکراسی لەموکەبەرە کۆنەکانەوە دەگاتە گوێی هەموان،بگرە مێرمناڵ و دۆگمای وایان پەروەردە کردوە کەگوێیان لەدیموکراسی و ئازادی وڕۆشنگەری دەبێت پێدەکەنن! ،بێگومان ئەوگوتارە پڕ لە نالێبوردەیی،دژە ئینسانیەت ،دژە زانست و دژە ژیانە لە دەرەوەی کوردستان دنە ئەدرێت بۆ بە ئەفغانستانکردنی هەرێمی کوردستان !
هیچ گومانی تێدانییە کە ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان لە ژێر تارمایی و دێوەزمەی ئیسلامی سیاسیدا ڕۆژانێکی ڕەش چاوەڕوانیدەکات. سادیسمێکی ئاینی بێ قەرار چاوەڕوانی قوربانیەکانیەتی تا لەده رفەتێکدا خۆی بەتاڵبکاتەوە لە ڕێگەی کوشتن و دارکاری کردن و حەرامکردنی مۆسیقاو گۆرانی و فیلم وکتێب و هەرچی پەیوەندی بە ژاندۆستی و ئەقڵانیەت و ڕۆشنگەریی و ئازادییەوا هەیە.
ئەم سادیزمە جارجارە لە ڕێی هەندێ ئیسلامی جا مەلا یان بانگخواز یان مێرمناڵاوە بێت خۆی نمایشدەکات . هەرکەس تۆزێک هەست و شعوری هەبێت لەوەتێدەگات کە پێخۆشبونی لایەنگرانی ئەوگوتارە بەسەرکەوتنی تاڵیبان لە خەڵکی ئاسایی تا ئەندامپەرلەمانی ئیسلامی و تا سەرکردەحیزبەکان لەئیسلامی سیاسی چاوەڕوانی ڕۆژێکن تۆڵەی خۆیان بکەنەوە و بچنە سەرڕێگەی خەڵک وبەزۆر بیانخەن مزگوت بۆ نوێژی هەینی،ئامێرکانی مۆسیقا بشکێنن،مەیخوارن دارکاری بکەن،ژنان ڕەشپۆش بکەن و... هتد
بێگومان بکوژی خواناس سەرەتایی دەرکوتنی ئەوگوتارە شەڕەنگێزو نالێبوردە و فاشییەیە. گوتارێک پڕ لەتەکفیرو جنێو و سوکایەتی و تۆقاندن و تیرۆری کەسایەتی و دژە ژیان و ژنە.گوتارێک بکوژی هەموو دیالۆگێکی ئەقڵانییە،کوشتنی دیالۆگیش سەرەتایی کوشتنی مرۆڤە،هەر هێزو گروپێک و ئاینێکیش باوەڕی بەدیالۆگ نەبێت کوشتن لەلای سادەترین شتە کە دەبێت بیکات لەپێناو خۆسەلماندنی.
چونکە هەر باوەڕێک هێزی لۆژیکی لاوازبێت بەناچار پەنا بۆ لۆژکی هێز ده بات بۆسەرکەوتن .
گوتاری نائەقڵانی لەبنەڕەتدا دژە ئینسانە ،ئەمگوتارەی ئیسلامی سیاسی ئەمڕۆ هێندە نائەقڵانییە کە مرۆڤ شەرمدەکات گوێی لێبگرێت،ئەوەندە خوڕافییە باوەڕناکەم نمونەی هەبێت بەدرێژایی مێژوو ،ئەگەر زەمەنی ئەم گوتارە لەبەرچاوگرین ئەوا لەڕوی هزری ئاینی پێش یۆنانی کۆن و سۆمەڕیەکان کەوتۆتەوە.
ئیسلامی سیاسی بۆ جێگردنەوەی ئەمگوتارە لە هزری خەڵکدا هەڵمەتێکی فراوانیان دەستپێکردووە لەشۆسیالمیدیا وە بگرە تاقوتابخانەکان،تا یارگاکان و مزگەوتەکان لەهەموو شوێنێ دەنگیان دەبیسترێت ،چونکە بارودۆخی ئابوری و کۆمەڵایەتی و سیاسیش لەبەرژەوەندییانە و ئەوهەلەیان بێویژدانانە قۆستۆتەوە تا گەرایی خۆیان لەهەموشوێنێک دابنێن و هەرێمی کوردستان بکەنە میرنشینێکی ئیسلامی کە خەونی کۆنی ئیسلامیەکانە بەگشتی هەرچی ئاسەواری کەلتوری کوردەوارییە بیسڕنەوە و وەک عەرەبی چواردەسەدە حوکمڕانی بکەن ،تاناوی مەکتەب و گوندو مزگەوت مرۆڤو دوکان و بازاڕەکان بکەن ناوی ئاغاکانیان لەبرا عەرەبەکانیان. تەعریبی زمان و کەلتورمان بکەن .بەڵێ بکوژانی خواناس هەموسەرکردە ئیسلامیەکانن،میداکانیان مەلاو بانگخوازکانیان،گوتارکەیان،و ئەولەشکرە دۆگماو جاهیلەش کە هێشتا باوەڕیان بە وەهەیە ڕۆژ دەچێتە قوڕاوێک و زەوی تەختەو ،خودا ئیزنی مرۆڤی داوە بکوژێ و ببڕێ لەپێناویدا،ئەوانەی هێشتا باوەڕیان وایە ئاینەکەیان هێندە جوانە هەموو بەشەریەت پیلانی لەدژ دەگێڕن!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست