بنەماڵەی بارزانی لەسەر خیانەت دەژین
Tuesday, 19/04/2022, 1:47
بنەماڵەی بارزانی بەمێنتەلێتی خێڵ سیاسەت دەکەن.دونیای خێڵیش بچوکە هەرگیز ناتوانێت لەسیاسەتدا سنوری جوگرافی خێڵ تێپەڕبکات،ئەوەی بنەماڵەیبارزانی خستە ناوقەزیەی نەتەوەیەک جیا لە سیاسەتی زلهێزان و دزگا هەواڵگریەکان پەوە بوو کە بنەماڵەی بارزانی بێداربونەوە لەوەی کە هۆشیاری نەتەوەیی دەبێتە هۆی نەمانی دەسەڵاتی ئەوان لەناوچەکەی خۆیشیاندا،چونکە ئاشکرایە هۆشیاری نەتەوەیی بەرەنجامی تێپەڕکردنی هۆشیاری خێڵەکییە.لەحیزبیشدا بەهەمان شێوە ڕێکخستنی حیزبی سیاسی لەگەڵ ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی خێڵ یەکناگرێتەوە،حیزب لای بنەماڵەی بارزانی وەسیلەیەکە بۆ بەرگریکردن لەبنەماڵەکەیان،پارتی تەنها ناوێکە ئەگینا ئەوەی ئەوحیزبە بەڕێوەدەبات مێنتەلێتی خێڵ و ئەقڵیەتی تەسکی عەشیرەتگەرییە. هەربۆیە وەک سەردەمی عوسمانیەکان ئەوحیزبە وەها سیاسەتدەکەن کەچی لەبەرژەوەندی بنەماڵەی بارزانیدایە،وە بنەماڵەی بارزانی هیچکات تموحی شتێکیان نییە لە میرنشین تێپەڕبکات،دەوڵەتی کوردی تەنها ئەفسانەیەکە دروستکراوە بۆ گەوجاندنی ئەوخەڵکەی لەدەرەوەی بنەماڵە لەڕێگەی حیزبەوە بونەتە خزمەتکاری ماڵەبارزانی .
مەسعود لەگۆنگرەی پارتیدا ،ددانی بەوەدانا کە ئەوان لەخێڵێکی خائین زیاتر نین لەناو دۆزیکوردا،هەربۆیە یاری بەچارەنوسی گەلێکەوە دەکەن بۆپاراستن و دیاریکردنی چارەنوسی خۆیان. شەڕی بارزانیەکان لەگەڵ دەوڵەت و لەگەڵ تورکەکان لە عەبدولسەلامەوە شەڕی بنەماڵەی خۆیانە،ئەوان دژی ئەوەبون دەسەڵاتی حکومەت بگاتە ناوچەکەی خۆیان واتا بارزان نەوەک دژی دەوڵەت بن وەک داگیرکەر ،بەڵام بەهۆی هەڵەی هەندێ ڕۆشنبیرو پیلانی دەرەکی ئەوان فێربون باسی کورد بکەن وەک نەتەوە.لە ناوخێڵدا میللەت هەر هەمان ئەندامانی خێڵن. کاتێک بارزانی وتی بنەماڵەکەمان هەزار پیاو دەبێت لەکۆنگرە ئەوە دەرخەری ئەوڕاستیەبوو،لاقەکردنی حیزب بوو، لاقەی ئەوئەقڵانەش بو"ئەگەر هەبن"کە بەناوی سیاسەت و کوردایەتیەوە وەک ئەندام و بەرپرسی پارتی خۆیان ناساندووە. سیاسەتی نزم و ئیرەیی سیاسی مەسعود وەک پیاوێکی خێڵەکی چارەنوسی میللەتێکی بەنادیار سپاردووە. مەسعود،بەگشتی بنەماڵەیکه ی،ئامادەی گەورەرین خیانەتن هەموکاتێک،چونکە لای ئەوان نیشتیمان ئەو شوێنەیە کە لەژێر چنگی ئەواندایە،پەوشوێنەیە کەدەسەڵاتی ڕەهایا ن بەسەرداهەیە. سەرۆک خێڵ وەک چۆن پیاو لەکۆمەڵگای نێرسالاری دەسەڵاتی بەسەر ژنەکەیدا هەیە،ئەویش ئاوایە بەرامبەر رەعیەت،بۆیە هیچ ئەندامێکی حیزب بەرامبەر مەسعود لەژنێکی بەردەستی پیاوێکی نێرسالار زیاتر دەسەڵاتی سیاسی و ئابوری و تا ڕۆشنبیریشی نییە. هەیچکات ناتوانن لە سیاسەتدا ئەقڵی تەسکی مەسعود تێپەڕبکەن. بۆمەسعودو بنەماڵە یەک شت موهیمە ئەوان کوێخای کورد بن،ئیتر بەخیانەت بێت،بەکڕین بێت مل بەخەڵک کەچ بکەن.بۆ ئەوان گرنگ نیە هەستی خەڵک چۆنە ئەوان تا دەسەڵاتیان هەبێت ددان بەخیانەت و جاشایەتی دانانێن،ئەوان سیاسەت بۆبنەماڵەی خۆیان دەکەن،کێ پشتیان بگرێت بۆی دەچەمێنەوە.
ئەم پیاوە بچوکانە وەک کۆیلە لەبەردەستی تورکەکاندان،بانگدەکرێن بۆ ئەستەمبوڵ بۆ شەڕ کردن لەگەڵ پەکەکە ،هیچ بەخەیاڵیاندانایە ،چۆن شکۆی نەتەوەیەک دەشکێنن.ئەوا ن شەرەفی سیاسییان نییە ،چونکە خێڵن لای ئەوان سیاسەت تەنها سەرکەوتنە بەهەر نرخێک بێت.ئەوان لەڕێگەی سەدامەوە یەکێتیان لەهەولێر دەرکرد،لەڕێگەی ئەردۆغانەوە هەمان جاشایەتی دەکەن و دەیانەوێت پەکەکەشیان بۆ دەربکات.ئەم جاشایەتیە بۆتە شتێکی پێویست و ڕۆژانەیی بۆبنەماڵە،هەر ڕۆژێک خیانەت نەکەن پێیانەوە دیارە،بەردەوام لەڕێگەی خیانەت خۆیان بەهێزدەکەنەوە.یانی سەرمایەی ئەوان خیانەتە،ئەگەڕ هێزی کوردی تر نەبێت،تەنانەت بۆڕۆژێک نابن،چونکە ئەوەی ئەوانی ڕاگرتوە پشتیوانی داگیرکەرانە بۆ لێدان لەهێزەکانیتر.وە گەرهۆشیاری نەتەوەیی نەبێت،لەهۆشیاری نەتاوەیی نەترسن دەچنەوە قاڵبەکەی خۆیان وەک خێڵێک درێژە بە ژیانی خۆیان دەدەن. نە تورک نەعەرەب کاری پێنین.وەئەوان شەڕیش ناکەن،هەمیشە لەبەرەی جەنگ ڕادەکەن،مەگەر شەڕەکە لەسەر خودی بنەماڵەی خۆیان بێت و ناچاربن،هەربۆیە شەڕی سەرەکی ئەوان شەڕی ناوخۆ و جاشایەتییە.وەکیتر لەهیچ کوێ دەوریان نیە و تەنها ڕاکردن پیشەیانە. شۆڕشی ئەیلولیش لەکۆتایدا ئەنجامەکەی ئەوڕاستیەی دەرخست،کە بۆ مەلا مستەفا گرنگ نییە میللەت چی لێدێک،ئەوان خۆیان و بنەماڵەکەیان لێیدەرچێت تەواوە.رۆشتنی خاک،جاشایەتی،کوردکوژی لەفەرهەنگی ئەواندا خیانەت نییە. ئەم بنەماڵەیە نەک ئەمڕۆ بەدرێژایی مێژووی خۆیان نۆکەری داگیرکەران بوون،هەر ڕۆژە لەگەڵ داگیرکەرێک پەیمانی کوردکوژی دەبەستن بۆمانەوەی خۆیان. ئەوان لەداگیرکەران تاوانیان زیاترە گەر بۆیان بکرێت هێزەکانیتر ی ساحەی سیاسی کۆمەڵکوژ دەکەن،وەک لەهەکاری کۆمەڵکوژیانکرد،لەهەولێر دیسان بەرامبەر پەکەکە. بۆڕزگاربونی کورد تەنها چارەسەر نەمانی ئەو بنەماڵەیەیە تابنەماڵە هەبێت سیاسەتی کوردی لەباشور هەر ئەوەدەبێت کەدەیبینین،ئەقڵی ئەوان ئەقڵی بڕینی کلکی گوێدرێژ و داگیرکردنی لەوەڕگەو شەڕەتەقەی کێشەی کۆمەڵایەتی و داگیرکردنی زەویوزارە،بۆیە لەسیاسەتیشدا بێمنەتی لەخەڵک ،ئەتکردنی پەرلەمان و دواجار خۆبێبەریکردنی مەسرور لە چەتەیی کابینەی برازاکەی .ئەمانە زۆر داماو و هیچوپوچن لەسیاسەتدا ڕۆژێک لەباوەشی داگیرکەران بێنە دەر کۆتاییان دێت شاربەدەر دەکرێن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست