کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خەیاڵتان خاوە تورکخواکان

Thursday, 29/04/2021, 21:40


لەم ڕۆژانەدا کەشێکی دینی دەستی گرتوە بەسەر ئەقڵی تاکیکوردا،دەیان سینارۆ دروستدەکرێت ،بۆئەوەی فەوکەس بخرێتە سەرئاین،جا ئەم سینارێۆیانە دژی دین بن یان نا هەریەک شتە،چونکە مەسەلە سەرنج خستنە سەر ئاینە،بۆ ئەوەیە گوێکان قوت ببن، و زمانی تیژی دینیەکان ئەقڵی کولی باوەڕداران ببڕێت .بەڵێ بۆئەوەیە کۆمەڵگەی گوێگر وەک مەڕ گوێ شلکات بۆ ئامۆژگاری گورگەکان ،تا ئاگاداریان بکەنەوە لە مەترسیەکان!لەڕاستیدا دەیانەوێت خەڵک بتۆقێنن،دەیانەوێت بەو سیناریۆیانە بە خەڵک بڵێن پیلانێک لەئارادایە دەیانەوێت ڕەوشتتان نەهێڵن،ئیمانتان نەهێڵن، دەیانەوێ ڕوتتان بکەنەوە ،ئاگادار بن دوژمنانی ئیسلام لەبۆسەدان و دەیانەوێت بێ ڕەوشتی بڵاو بکەنەوە! دەیانەوێت کۆمەڵگە بتۆقێنن،کەشێکیان دروستکردووە زۆر تراژیدیکۆمیدیە ،لەڕاستیدا هەموو ئەوەی ڕودەدات بۆ ئەوەنیە خەڵک ڕوبکاتە خودا،بۆئەوەیە ڕوو لەقەندیل وەربگێڕێت. بەداخەوە خیانەتێکی گەورە بەڕێوەدەچێت ،خیانەتێک لەهۆشیاری تاکیکورد دەکرێت،لەژێر ناوی خوداو دین جارێکیتر کورد دەخەوێندرێت تاکو بێ ئاگابێت و جارێکیتر لە گۆڕانکاریەکان دوابکەوێت. کچ و کوڕێک سەمادەکەن،قورئان دەسوتێندرێت،هاوڕەگەز خواز دەستگیر دەکرێت ،بەڵام هەموو ئەمانە لەلایەن ئیسلامیەکان دەقۆزرێنەوە بۆ فەوکەس خستنە سەر دین وناوگەڵ. پەیجی ڕێکخراوی ئەستانە نوسیویەتی"بەڵێ ،ڕۆشنگەری و دیموکراسی واتا هاوڕەگەز خوازی"ئەرێ ئەگەر مرۆڤ بەوردی سەرنج بدات لەوەتێدەگات کە دەیانەوێت کۆمەڵگە بتۆقێنن لە بیرکردنەوەو ئەقڵانیەت دوری خەنەوەو ،وەک هەمیشە تف لە ئەقڵ و بیرکردنەوە بکەنەوە. هەموو هەوڵی مەلاکان ،بانگخوازەکان بۆ بەشەیتانکردنی ئەقڵە،بۆئەوەیە کۆمەڵگە توشی ئەقڵۆفۆبیا بکەن . گەلیباشور وەک کەرە دێزەی لێهاتووە لەداخی دەسەڵات حەز بەتۆپینی خۆیدەکات وخۆیان داوەتە دەست فێڵبازو قۆشمەکان.  هەموو گروپە دینیەکان چالاکن،سەلەفی ،ئیخوان ، گولەنیەکان ،میتی تورک، پارتی و یەکێتی هەمویان لەئێستادا هەوڵدەدەن کۆمەڵگایەکی خوڕافی،یەک ڕەنگ ،مەڕئاسا دروست بکەن،ینک و پدک پێیان وایە ئیدی دەبێت کۆمەڵگە باجی ئەو کەمە هۆشیاریە بدات کەهەیبو ،بۆئەوەی هزری ئاپۆ گەشەنەکات دەبێت ببنە موسڵمانی توندڕەو بیر لەوەنەکەنەوە کە ئێمەی ئەحزابی کوردایەتی جاش بوین. ببن بەسەلەفی و واز لە دونیا بێنن و ببنە قیامەتی و چیتر لەجاشایەتی ئێمە پرسیار نەکەن. ئیسلامیە جاشفیکریەکان چواردە سەدەیە پیشەیان گرێدانی کوردە بە ئاغاکانی نەک خوا ئەوە هەمومان دەیزانین. بێگومان دەستی نیولیبڕالەکانیش لەوەدا هەیە کە دورنییە شاسوار ئەو ئەرکە جێبەجێبکات و لەڕێگەی کەناڵی دینیەوە خەریکی گێژکردنی کۆمەڵگابێت.  دیارە بەرژەوەندی هەمویان لەوەدایە کە کۆمەڵگا بێچارەببێت و یاری پێبکەن.بەشێک لە ئاغاوات و سەرۆک خێڵەکانیش بەهەمان شێوە دەیانەوێت کۆمەڵگە بەئیسلام بکرێتەوە چونکە ئیسلام شۆڕشی دەرەبەگایەتی بو و دەشێت ئەوانیش هێزێک پێک بێننەوە لەڕێگەی ئاینەوە.
تورکیا بەهەمان شێوە،سعودیە بەگشتی لەهەرچواردەورمان گورگەکان چاویان بڕیوەتە مەڕە ناسکەکان. گومانی تێدانییە کە کۆمەڵگایەکی خەوتومان هەیە،وتنی ڕاستیەکانیش وەک ئەوەوایە لەکابوس دابیت و ڕەوە گورگێک پەلامارت بدەن تۆش هاواربکەیت و کەس گوێی لێنەبێت،بەڵام ئەم کابوسە ماوەکەی زۆرە لەوەدەچێت ئەم کۆمەڵگایە هەر خەبەری نەبێتەوە،تا بەڕاستی سەری دەخاتە ناو قوڕی ئیسلامی سیاسی .
ئێستا بێمە سەر ئەسڵی مەسەلەکە بزانین ئەم جەوە دینیە چۆن دروستبووە و چی دەگوزەرێت،چۆن گورگەکان ڕێککەوتون لەسەر گەوجاندنی کۆمەڵگای مەڕ ئاسا.
وەک چۆن ڕیفراندۆمەکە هەموانی یەک خست،بە پارەو بەگەوجاندن و بە وەهمی ئەوە ی سەرۆک شێت نەبوەو شتێک هەیە ئێمە نایزانین و بە پڕوپاگەندەیەکی زۆر ...
وائەمڕۆش بەکڕین و بە پەیوەندی میت بەهەندێ مەلا و بە دڵنیاکردنەوەیان لەوەی کە سیستەمی نیوعوسمانی دادەمەزرێت ،وخەلیفە ئەردۆگان لەخۆڕا واناکات،بە بانگەشەی ئەوەی سیاسەتی جیهانی وادەخوازێت،بە دەیان ڕێگاو شێواز ،هەوڵدەدەن عەوام بخەنەوە وەهمی سەپاندنی سیستەمی دینی و ،کۆتایی و سڕینەوەی هێزە عەلمانیەکان ،جا وەک چۆن مەلاو ڕۆشنبیرو ئەکادیمی و ئەنواع و ئەشکال پێکەوە تەقڵەیان بەعەوام لێداو، بردیانە ژێرباری ڕیفراندۆمەکە،ئاواش ئەو پیلانە نەگریسەی ئیسلامی تورکی، دەیانەوێت کورد لەو گۆڕانکاریانەی دێنەکایەوە بێ ئاگابێت و لەخەونی خەلافەت و مەلافەت دابێت و، ببێتە نۆکەری تورک و ،هیچ جوڵەیەک نەکات و ڕەنج و قوربانی پەکەکەش بەبادا بدەن.
 بەڵام خەیاڵتان خاوە.وەک چۆن لەجەنگی جیهانیدا تورک بانگەوازی غە زایان ڕاگەیاند و، وتیان تورک دەگاتە هیندستان، و کوردیش بونە سوەرەی بەرلەشکر بۆیان ،بەڵام تورکیا نەک نەگەیشتە هیندستان بەڵکو داگیرکرا و خەلافەت گیانی دەرچوو،ئاواش ئەردۆغان و مەلاکانی سەربەئیخوان و پاراستن و تەواوی تڕە مەلاکان دەبێت دوایی دەست بگرن بەگونی ئەردۆغانەوە و خەبەریان بێتەوە. سەدەی بیست و یەک سیستەم و سیاسەتی جەنگەڵ دانامەزرێتەوە،تەنها مۆری خیانەتو جاشایەتی لەناوچەوانی خۆتان ئەدەن و ،وەک کوردی بێناموس ناوتان دەچێتە مێژو،وە، حیسابی  ئەو خەپاندن و خیانەتەتان لێوەردەگیرێت،ڕۆژێ دێت وشەی مەلاو بانگخوازو ئیسلامی سیاسیو  بێ ناموسی دەبنە موڕادیف. تورک بە پێدانی دەرفەتی خوێندن و پارەو بەڵێنی کردن بەوالی و موفتی ..وهتد، بەنهێنی ئیشیان لەسەر زانکۆیەکان و مەلاکان کردوە، تا کوردی باشور بەرەو خوڕافیات و خەونی خەلافەت بەرن و سەرنجیان لە سەر ئازادی نەبێت .بەڵام ئەوە نایەتەدی . بەڵێ تورک ئەوەدەکات ،و ئەگەر یەک ڕۆژیان مابێت و بزانن سبەی تورکیا پارچە دەبێت بۆیەک سەعاتیش بێت زەڕبە لەکورد ئەدەن و دەرفەتەکانی لەدەست دەدەن،هەتا بۆ ڕۆژێکیش بێت ئامادەی جینۆسایدو کوشتاریشن. وە تورکەکان ئیسلام بۆ ژێردەستەکردن و بەنۆکەر کردن بەکاردێنن،هەرکات لەبەرژەوەندیان نەبێت دەگەڕێنەوە بۆ عەلمانیەت و مەلا کەرەکان دەبەنە سەرکانی و ئاویشیان نادەن .ئەو پڕوباگەنەدەو بانگەشە بۆدین،ئەو کەشە دینیەی کە سەرتاپای میدیاو سۆشیال میدیای داگیرکردووە، هەموو بە ویستی تورکیاو  و وڵاتانی تر،بەنهێنی لەڕێگەی فودان مەلاکان ئەکادیمیە کان و تەواوی ئیسلامیەکان ئەنجام دەدرێت،بەڵام تەمەنی ئەو خەون وخەلافەتە زۆرناخایەنێت و ئەو هەورە ڕەشە ئاسمانی باشور بەردەدات و ڕووی ڕاستەقینە و جاشایەتی مەلا ئیخوانیە نۆکەرەکانی تورک نۆکەرو مەلا کانی سەربەپاراستن و ئەکادیمیە خۆفرۆشەکان دەردەکەوێت .بەڵێ ئەو جەوە دینیە،ئەم پڕوپاگەندە میدیاییە هەموو لەپێناو تورک و نۆکەرێتی دایە نەک خوا .جاهەندێ بەپارە و هەندێک لەپێناو  بەرژەوەندی و هەندێ لە پێناو مانەوەی سیستەمە کۆمەڵایەتیەکە و کۆنەپارێزیەکە وەک خۆی، کە بەگوێرەی بەرژەوەندی پیاوە قۆشمەکان دامەزراوە،هەمووی شەڕە لەسەر هێشتنەوەی کورد بەدواکەوتویی و لێخوڕینی عەوام،چونکە ئەگەر کەشی دینی نەبێت مەلاکان پیاوانی مێژو مێشک ژەنگاوی و سیخوڕەدینیەکان ڕێزیان نامێنێت و خەڵک ئەقڵی خۆی بەکاردێنێت و وەک مناڵ پێویستی بەئامۆژگاری نابێت.جا هیچ بەڵایەک نازڵ نەبوە گەورەتر لە مەلای کورد،چونکە نانیان لە تەعریب و جەهلاندنی ئەقڵی کورد دایەو ڕێزیان لای خەلیفەو سوڵتانەکانی عەرەب و تورک لە کەرکردنی کورد دایە.گەورەجاشی سەدە علی قەرەداغی و سەید ئەحمەدو ،وابزوتنەوەو جانابی مسعود عەبدولخالقیش لەگەڵ بەجینۆساید ناساندنی جینۆسایدی ئەرمەن هاتنە جواب لەسەر خەلافەتە تۆپیوەکەی عوسمانی گازندەی ئەمریکایانکرد. مەلا مەزهەر چووەتورکیاو لەسەر گۆڕی سوڵتانە خوێڕیەکانی عوسمانی فرمێسکی دەڕشت،مەلا سامانیش پەیوەندی بەو مەلا پاراستنە و بەو نۆکەرو توڕکخوایە کردو وەک مناڵ دەگریت ،ئەمانە بۆچی ڕودەدەن،میت میت بڕێزان،میتی تورکە ،دەیانەوێت ئەم دەرفەتەش لەدەست بدەین،دەیانەوێت ئەمجارەش،لە و دەرفەتە و لەم ئاڵوگۆڕەی لەناوچەکە ڕودەدات بێ ئاگابن،تا دوایی وەک شێخ مەحمود دوای هەمو دڵسۆزیەک بۆ عوسمانیەکان و دوای شکستی عوسمانیەکان ئینجا بەلای کافراندا بایدایەوە! کوردی گەمژە و خەڵەتێندراو ،مێژوی خۆیی و داگیر کەرانی نازانێت،ئای ئەگەر دەتانزانی چ پیلانێک چ گرەوێک لەسەر بێ ەقڵیتان دەکرێت. ملی ڕێگەتان گرتوە بەو تونێلە تارکەی هێزە کۆنەخوازو ئاغا وات و ئیسلامی سیاسیدا لێتان دەخوڕن. داهاتوی باشور ڕون نییە،ئاخۆ دەبێتە ئەفغانستان،یان دەبێتە ڕۆژئاوی کوردستان.هەموو پیلانەکەش بۆ ئەوەیە نەبێتە ڕۆژئاوا یەکیتر و هەر شوێنی جاش و جاسوس و نۆکەرانی ئیخوان و سەلەفیزم بێت .
بەڵام خەیاڵتان خاوە،ڕەنگە پاشماوەی پیسی ئەم مەلاداعشانە بەئاسانی یەخەی باشور بەرنەدەن،بەڵام ئەم هەورە ڕەشە دەڕەوێتەوەو ڕیسوا دەبن،خەلیفەکەی تورکیاش کۆتایی دێت،ئەوسا حیسابیش لەگەڵ ئیسلامی سیاسی دەکرێت .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە