هەموومان نیولیبراڵیستین (بەشی دووەم)
Tuesday, 09/03/2021, 23:46
ئازادبون لەمەرجەکانی یەکێتیە کرێکاریەکان و دانوستانی دەستەجەمعی ، واتا ئازدی بۆ کەمکردنەوەی کرێی کار،ئازادبون لە مەرجی مالیات واتا ئازادی ژەهراویکردنی ڕوبارەکان،پشتگوێ خستن و خستنەمەترسی کرێکاران،و سەپاندنی نرخی نادادپەروەرانەوچەوساندنەوە،خستنەڕوی ئامێری دارایی عەجیب و غەریب ،ئازادی لە قەیدی مالیات واتا ئازادبون لە دابەشکردنی سەروەت کە خەلک لەهەژاری ڕزگردەکات.
بەپێی بەڵگەکانی (نائومی کلاین) لە "دۆکترینی شۆک"تیور داڕێژەرانی نیولیبڕاڵ هەواداری ئەوەبون بەسودوەرگرتن لە حەواسی پەرتی خەڵک، لەسەردەمی قەیرانەکاندا ،سیاسەتی نا حەز بسەپێنن .مەسەلەن لەدوای کودەتای (پینۆشە) وجەنگی عیراق و تۆفانی کاترینا کە(فریدمان) ئەوەی بە : “دەرفەتێک بۆ چاکسازی ڕادیکال لەسیستەمی پەرووەردە لەقەڵەم دا. "
لەهەر شوێنێ ئیمکانی سەپاندنی ناوخۆیی سیاسەتەکانی نیولیبڕالیزم نەبێت،سەپاندنی نێونەتەوەیی، لەڕێگەی ژمارەیەک پەیمانی بازرگانی ئەنجام دەدرێت،کە بەندی "چارەسەری ناکۆکی دەوڵەتی وەبەرهێن"جێبەجێ دەکرێت: مەحکەمەکان شوێنێکن کە کۆمپانیاکان دەتوانن تێیدا داواکاری پوچەڵکردنەوەی ئەمنیەتی کۆمەڵایەتی و ژینگەپارێزی بن .هەرکات پارلەمانەکان بە سنورداری فرۆشی جگەرە،پارێزگاری سەرچاوەکانی ئاو ،لەبەرامبەر کۆمپانیاکانی کانزایی،یا ڕاگرتنی گەڵاڵەی وزە،یان ڕێگری لە" ڕیشەکێشکردنی دەوڵەت "لەلایەن شەریکەکانی دەرمان دەنگیاندابێ،ئەو کۆمپانیایانە هەنگاویان ناوە بۆبەدواداچونی حقوقی وقەزایی بەزۆری سەرکەوتوبوون ،و داواکانیان پوچەڵکردۆتەوە، دیموکراسی بۆتە شانۆ گەری.
پارادۆکسێکی دیکە ی نیولیبڕاڵیزم ئەوەیە کە کێبەڕکێی جیهانی ،پشت دەبەستێت بە فیگەرەکان و بەراوردکردنی جیهانی .لەئەنجامی ئەوەداکرێکاران،ئەوانەی بەدوای کارو هەر جۆرە خزمەتگوزاریەکی گشتیدا دەگەڕێن ، دوچاری جۆرێک لە کێبەڕکێی پڕ لە ناکۆکی وبەراودکاری لەتوانابەدەر وتاقەتپڕوکێن دەبن، لەسیستەمی هەڵسەنگاندن و چاودێری،کە بۆ دەستنیشانکردنی ی براوەکان و تەمێکردنی دۆڕاوەکان بەرنامە ڕێژ کراوە.
دۆکترینی (فۆن میزس) کە بەڵێنی ئازادی پێداین لە شەڕی دیوان سالاری"بیرۆکراسی" لەبەرامبەرداکابوسێکی تری لەهەمان جنس دروستکرد.
نیولیبرالیزم گەرای خۆپەرستی دانەنابو،بەڵام بەخێرایی گۆڕا بۆ خۆپەرستی . لە دەورانی نیولیبڕالیزم ،ساڵانی هەشتا ،لەبەریتانیاو ویلایەتە یەکگرتوەکان گەشەی ئابوری
هێواشتربو،لە دەیەی پێشتر،بەاڵام نەک بۆ گەورە سەرمایەداران ، نایەکسانی لەدابەشکردنی داهات و سامان دوای شەست ساڵ کەمبونەوەی بەردەوام، لەو دەورانەدا زیادیکرد ،کە دەبێت هۆکاری ئەوە لە لەسەرکوتکردنی یەکێتییەکرێکاریەکان ،کەمبونەوەی باجەکان ،زیادبونی کرێو ،بەتایبەتکردن دا بدۆزینەوە.
بەتایبەتکردنی خزمەتگوزاریەگشتیەکانی وەک وزە،ئاو،پەروەردە،قیطار،تەندروستی،جادەکان،زندانەکان،یان بەو واتایەکیتر سپاردنی ئەوانەبەدەستی بازاڕ، ڕێگەی بە بە کۆمپانیا کان دا، کە ئەندازەی وەرگرتنی باجەکان دیاریبکەن،لەبەرامبەر سەرمایەی بنەڕەتییان ،بۆهاڵاتیان.ئیجارە واتا داهاتی بێ زەحمەت ،یانی موڵکانە . کاتێک نرخی هەڵاوساوی تکتێک دەدەدیت، ئەوەتەنها بەشێکە بۆ قەرەبوکردنەوەی نرخی سوتەمەنی و کرێی کرێکاران و خەرجیەکانی تر. ئەویتر دەرخەری ئەوڕاستیە یە کە تۆگرفتاری دەستی ئەوانەیت،واتا کۆمپانیا تایبەتەکان.
ئەوانەی کە خاوەن و بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری تایبەتی، یان نیمچەتایبەتین لەبەرتیانیا،بە وەبەرهێنانێکی کەم ،سامانێکی سەرسوڕهێنەریان کۆکردۆتەوە. لەڕوسیە و هیند،دارایی دەوڵەت لە هەرزان فرۆشیە بێ سەروبەرەکان کەودەدەست ئۆلگاریشیەکان.لە مەکسیک کۆنتڕۆڵی نزیکەی تەواوی هێڵی تەلەفۆن کەوتە دەست (کارلۆس سلایم ) ،کە کەمێک دوای ئەوە بوبە دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان .
فینانس، تەعبیریێکە، کە اندروسایر لەکتێبی " بۆچی ناتوانین لە دوای دەوڵەمەندان بڕۆین" باسی کردووە هەمان کاریگەری ئیجارەی هەیە،ئەو بەڵگە دێنێتەوە کە بەهەمان شێوەی موڵکانە و سودی قەرز،بێ هیچ هەوڵ و ماندوبونێک سامان بەدەست دێت. دەبێتە هۆی هەژارتربونی هەژاران و دەوڵەمەندتربونی دەوڵەمەندان و کۆنتڕۆڵی سامانداران بەسەر دارایی ژیانی ئەوانیتر دا، پێدانی پارە بە سو ،قەرزەکان واتا گواستنەوەی پارە لەهەژارانەوە بۆ دەوڵەمەندان. ئەوکاتە دیاریکردنی نرخی موڵکەکان و وەبەرهێنانی دەوڵەتی ،خەڵک دەخاتە ژێر باری قەرزەوە .بیرلە گۆڕانی پشتیوانی خوێندنی زانکۆ بۆ قەرزی خوێندن بکەنەوە بانکەکان و بەڕێوەبەرەکانیا پارەیەکی یەکجار زۆری پێ بەدەستدێنن.
اندرو سایر دەڵێت :بەتایبەتکردنی چواردەیەی دوایی نەک تەنیا سامانی هەژارانی گواستۆتەوە بۆ دەوڵەمەندان؛ بەڵکو گواستنەی سامان بوە لە نێو پلە جیاوازەکانی دەوڵەمەندانیش،ئەوانەی کە پارەکەیان لەڕێگەی بەرهەم هێنانی کاڵا یان خزمەتگوزاری نوێ بەدەستدێنن بۆ ئەوانەی کە لەڕێگەی کۆنتڕۆڵی دارایی مەوجود و وەرگرتنی کرێ، سود،سەرمایە بەدەستدێنن،موڵکانە جێگای داهاتی زەحمەتکێشانەی گرتۆتەوە.
لە هەر شوێنێکی دونیا سیاسەتەکانی نیولیبڕاڵ لەژێر سایەی شکسی بازاڕ دادەنیشێت.نەک تەنیا بانکەکان ،کە لەوە گەورەتربون، دەزگاکانی بەرپرسی خزمەتگوزاری گشتی بتوانن شکستیان تەحەمولبکەن. بە تەعبیری تۆنی جات لەکتێبی "شەڕی زەوی "تیشکی دەخاتە سەر ، (هایک) لەبیری کرد ووە کە بە خزمەتگوزاری نەتەوەیی پێویست ناتوانرێ ڕێ لە هەرەسهێنان بگیرێت ،واتاڕکابەری ناتوانێت و نابێت بێ مەرج پێشبکەوێت.بە پێچەوانەی ئەو شێوازە بازرگانەکان قازانج دەکەن، و مەترسیەکانی لەئەستۆی دەوڵەتن.
ن.جۆرج مۆنبیو
و. مەحمود عەبدوڵڵا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست