سەرۆکی سیخوڕەکان مەسرورە
Sunday, 07/03/2021, 0:13
هەمومان دەزانین وەک سەردەشتی مەزن لە وتارێکدا دەڵێت"هەولێر تورکیایەکی بچووکە" ،ماڵی بنەماڵەی بارزانی شوێنی حەوانەوەی سیخوڕەکانی تورکیایە و چەندین کادری پارتیش سیخوڕی تورکیان ،و سیخوڕی بەسەر پەکەکەوە دەکەن.
بە وتەی جەنگیز چانداڕ ڕاوێژکارەکانی میت لەماڵی بارزانیەکان دەژین ،لە کۆشک و تەلارەکانی نێچیرو و مەسرورو مەسعود.
ئەگەر باسی سیخوڕی دەکرێت ئەوا دەبێت هەمووکەس ئەوڕاستییە بزانێت کەخودی مەلا مستەفا سیخوڕبووە ،و سیخوڕیکردن بەسەر شۆڕشگێڕانی بەشەکانیتری کوردستان، بەمیراتی بۆ بنەماڵەی بارزانی ماوەتەوە،ئەوە شتێکە نکۆڵی لێناکرێت .
پیشەی بنەماڵەی بارزانی کوشتن وسیخوڕیکردن و تەسلیمکردنەوەی شۆڕشگێڕانی بەشەکانی تری کوردستانی دابەشکراوو بووە.بنەماڵەی بارزانی ئەوەندە دەبەنگ و گەلحۆن کە بەبێ ڕاوێژ بە دەزگا هەواڵگریەکانی وڵاتانی داگیرکەر ناوچەی بارزانیشیان پێ بەڕێوە ناچێت.
ئەمڕۆ هەمومان دەزانین میدیای پارتی لەژێر دەسەڵاتی ڕاوێژکارە میتەکاندایە. لە کاتی کردنەوەی کوردستان تیڤی دا ،بەرپرسی میت ئامادەبووە بەوتەی جەنگیز چاندار.ئەمە بۆ؟ بەرپرسی میت چ دەکات لەوێ؟
اخلاقی میدیایی پارتی بەهەموو جۆرەکانییەوە ،ئەوەمان پێدەڵێت کە لەئێستادا ئەو میدیایە کۆنتڕۆڵی میتە لەسەر ئاستی سیاسی کۆمەڵایەتی کلتوری بەقازانج و ویستی تورکیا کاردەکات.
لە ئێستادا دەتوانین بڵێین خودی مەسرورو تیمەکەی سیخوڕی تورکیان. ئەگەر حیساب بۆهێز نەکەین ئەوا بێگومان ئەوەی دەبێت سزا بدرێت خودی مەسرورە کە لەڕێگەی جانابیانەوە دەیان و سەدان کادری پارتی سیخوڕی بۆ تورکیا دەکەن.
ئە گەر لە دەڤەری بادینا ن و هەرشوێنێک کەسێک سیخوڕی بکات ئەوە بەسەر سوپای تورکیاوە دەیکات ،نەک پارتی و حکومەتی هەرێم،چونکە لەئێستادا پارتی و حکومەتی هەرێم سیخوڕی تورکیان . دەڵێم حکومەتی هەرێم ،چونکە بۆهەموان ئاشکرایە کە لەهەولێرەوە هێرش دەکرێتە سەر گەریلاو ولەئەرزو ئاسمانەوە سیخوڕەکان لە هەولێرەوە ،دروستتر لەماڵی مەسرورەوە پیلان دژی پەکەکە دادەنێت. مەسرور لە ئێستادا وەک والیەکی گوێلەمستی تورکاو ئەردۆغان وایە. ئەوەی لێرە ڕودەدات و ئەوەی ئیشدەکات ئەقڵی تورکیاو میتە، نەک پارتی و بارزانی.
ئەوە بڕیارو ڕاسپاردەی تورکیایە مەسرور جێ بەجێی دەکات.ئەوەی ڕودەدات بژارکردنی ئەو دەنگانەیە دژی بنکەو بارەگاکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان،ئەوەی ڕودەدات تۆڵەی ڕاپەڕینی شیلادزێیە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا.
ئێمە هەموومان دەزانین کە تورکیا کار لەسەر مێژودەکات،بۆنمونە لە یادی پیلانگێڕی پازدەی شوباتدا،پارتی بڕیاری دادگایکردنی شێروان و هاوڕێکانی دەدات!بێگومان ئەوە ڕاسپاردەی میتە، نەک بڕیاری بنەماڵە و مەسرور. هیچ کەس گومانی لەوە نییە.
بەبڕوای من سیخڕیکردن بەسەر پارتی و بنەماڵەی بارزانیەوە دەچێتە خانەی نیشتیمان پەروەری،چونکە ئەوان لەخانەی دوژمن دان و جاش و بەکڕرێگیراوی داگیرکەرانن.
ئەوە مێژووی بنەماڵە هەر لەدوای ئاشبەتاڵەوە،لەڕێی جاسوسی و دژایەتی شۆڕش هاتنەوە مەیدانەکە و لە ئێستاشدا لەسەر جاشایەتی و سیخوڕیکردن دەژین.
بنەماڵەی بارزانی هێزی خۆیان لەخیانەت و جاشایەتی وەردەگرن . من هیچ گومانێکم نییە کە لەئێستادا مەسرور بێ پرسی ڕاوێژکارە میتەکان هیچ شتێک ناکات.ئەو خۆی سیخوڕە لەبەرگی سەرۆکی حکومەتدا. ئەوبنەماڵەیە لەوە تێگەیشتون کە هەرێمی کوردستان تاسەربۆ ئەوان نابێت بۆیە لەئێستاوە تەسلیمی تورکیای دەکەن وردە وردە. ئەوەی مەسرور دەیکات ڕێبازی مەلایە .
مەسرور خۆی سەرۆکی دەزگای سیخوڕیکردن بووە،هەر لەمناڵیەوە سیخوڕبووە،ئێستا ئەو سیخوڕێکی گەورەیە.ئەو پارەدەدات بۆ سیخوڕیکردن بەسەرگەریلاوە،بگرە بەسەر هاوڵاتیانیشەوە. ئەوە مەسرورو پاراستنن لەناو هەمو ناڕەزایەتی و خوۆپیشاندان و لەناو هەمو ڕێکخراوێک سیخوڕیان هەیە. مەسرور ئەکبەڕ سیخوڕە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست